بایکۆتی تەندروستکاران لە چەندین شار و شارۆچکەی دیکە دەستیپێکرد
باکووری کوردستان
-
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری
پەکەکەپەکەکە بە تەلەفون لەگەڵ بنەماڵەکەیدا قسەی کرد.
[7]
- محەمەد ئۆجالان، لەبارەی ناوەڕۆکی گفتوگۆکردنی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رایگەیاند، کە ئۆجالان پێی وتووە، کە باری تەندروستی ئەو باشە، هەروەها دەڵێت، کە زۆربەی قسەکانی ئۆجالان لەبارەی دۆخی باشوری کوردستانەوە بووە و داوای یەکێتی نەتەوەیی کوردی کردووە.
[4]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هاوکات لەگەڵ سێهەمین رۆژی مانگی رەمەزان لە ئێران کە لەو مانگەدا سزای سێدارە بەڕێوە ناچێت، بەڵام سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی
سنەسنە جێبەجێ کرا. بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سزای لەسێدارەی هاوڵاتییەکی خەڵکی بوڵوانئاوای-ی دێولان بە ناوی کەیوان ئەڵڵاموڕادی، تەمەن 28 ساڵ، لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە جێبەجێ کرا.
[6]
باشووری کوردستان
- رۆژنامەنووس
هێمن مامەندهێمن مامەند لە دوای 2 جار دەستگیرکردنی لەسەر یەک، شەوی رابردوو لە
هەولێرهەولێر دادوەر بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەرکردبوو، بەڵام بۆ ئەوەی رێگری لە ئازادکردنی بکرێت، لە سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە سکاڵایەکی تری لەسەر تۆمار کرا و زیندانی کرایەوە.
[1]
- کەسێک لە کەمپی
دارەشەکراندارەشەکران لە هەولێر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، تووشبووەکە ئاوارەیەکی رۆژئاوای کوردستانە و بەهۆیەوە لەمڕۆوە کەمپەکە کەرەنتین کراوە و هاتن و چوونیش بۆ نێو کەمپەکە قەدەغەیە.
[2]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، کە ئافرەتێکی تەمەن 26 ساڵ و کچێکی تەمەن 14 ساڵ و منداڵێکی تەمەن 8 ساڵانە دانیشتووی شارباژێڕن لە پارێزگای سلێمانی و بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون.
[7]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، 5 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای هەولێر دەستنیشانکران، ئافرەتێک تەمەن 36 ساڵ و سێ منداڵ تەمەنیان 11، 15، 16 ساڵە و خانەوادەی تووشبووەکەی دوێنێی تەلار سیتن و پیاوێکی تەمەن 33 ساڵ، دانیشتووی شوقەکانی زانیاریە و بەرکەوتەی تووشبووەکەی دوێنێ یە.
[7]
- پۆلیسی سلێمانی راگەیاند، شەوی رابردوو لە گەڕەکی چوارچرای شاری سلێمانی کچێک لە ماڵێکدا فیشەکی بەرکەوتووە و تا گەیاندنی کچەکە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە. ناوبراو روونیکردەوە، ئێستا پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە لە رووداوەکەیە تا بزانرێت چۆن روویداوە، کەس لەسەر روداوەکە دەستگیر نەکراوە.
[6]
- جەنین هانس پلاسخارت، نوێنەری سکرتێری گشتی
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق و نوێنەری لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە نزیکەوە سەیری کارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانم کردووە و کارێکی زۆر باشیان لە بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کردووە.
[5]
- بەهۆی پێنەدانی مووچەکانیانەوە، کارمەند، پزیشک و کارمەندانی، تەندروستی لە زۆرینەی نەخۆشخانە و مەڵبەندەکانی تەندروستی شاری
سلێمانیسلێمانی، دەڤەرەکانی
گەرمیانگەرمیان و راپەڕین و شارۆچکەکانی
پێنجوێنپێنجوێن و سەیدسادق بایکۆیتی دەوامیان راگەیاند. لە زۆرینەی ئەو شوێنانەی بایکۆت راگەیەندراوە، تەنها نەخۆشە کتوپڕەکان لە بەشەکانی فریاکەوتندا دەبینێرن. دەستپێکردنەوەی بایکۆت لە کاتێکدایە، تا ئێستا زیاتر لە 50 رۆژە مووچە دابەش نەکراوە.
[4]
- پۆلیسی
کۆیەکۆیە رایگەیاند، دوای ئەوەی تۆمەتبارێک پۆلیسێکی نەهێشتنی تاوان دەکوژێت و هەڵدێت، ئەمڕۆ توانرا ئه و تۆمەتبارە دەستگیربکرێت.
[3]
-
دەزگای روانگەدەزگای روانگە بە هاوئاهەنگی لەگەڵ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان (JCC) هاوکاری بەسەر ئاوارەکانی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکات. بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی دەزگای روانگەش دەڵێت هاوکارییەکان بە سێ قۆناخ دابەش دەکرێن.
[2]
- لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کەمپینی هەموو رۆژێک خواردنی 100 ماڵی هەژار راگەیەنرا و
توانا ئەمینتوانا ئەمینی سەرپەرشتیاری کەمپینەکەش رایگەیاند: کەمپینەکە کراوەیە و هەر کۆمپانیا و سەرمایەدارێکیش بیەوێت دەتوانێت بەشداری بکات، لە ئێستاشدا خواردنی 15 بۆ 16 رۆژیان ئامادە کردووە.
[3]
- شێرزاد حەمید، بەرێوەبەری گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی پارێزگای
دهۆکدهۆک، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕیگەیاند: هاوڵاتیەک بەناوی کاوە عەبدوڵڵا، بڕی 122 ملیۆن دیناری بۆ کەسانی کەمدەرامەت دابینکردووە، ئێمەش لە ڕێگای لیژنەیەکی تایبەتەوە کەلوپەل و خوراک و پێداویستی تایبەتمان پێکڕیوە و بە سەر خێزانەکانی هەژار و کەم دەرامەتەکاندا دابەشمان کردووە.
[4]
- بەشێک لە ڕێکخراوەکانی ژنان لە شاری
کەرکوککەرکوک، دژی زیادبوونی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان گردبوونەوە و داوایانکرد لایەنە پەیوەندیدارەکان هەڵوێستی کردارییان هەبێت بۆ بەرگرتن بە توندوتیژییەکان.
[4]
-
یاسین گەڵاڵییاسین گەڵاڵی تێکۆشەر و پێشمەرگەی شۆڕشی ئەیلول و باوکی
بەهرۆز گەڵاڵیبەهرۆز گەڵاڵی کادیری پێشکەوتووی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دواییکردوە و بەهۆی رێنماییەکانی بەڕەنگاری ڤایرۆسی کۆرۆنا پرسەی بۆ دانانرێت.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- شاری نۆتینگهامی بەریتانیا کە ئێستا سەرۆکی شارە ئەدەبیە داهێنەرەکانی یونسکۆیە فیچەرێک لەسەر ئۆفیسی سلێمانی شاری دا هێنەری ئەدەبی یونسکۆ بڵاودەکاتەوە وەک یەکەم شار لەزنجیرەی نمونەی ئەو شارانەدا کە داهێنەرانە روبەڕووی ڤایرۆسی کۆرۆنا بونەتەوە.
[3]
- شەوی رابردوو، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل چەندین شوێنی سوریای موشەکباران کرد. سیستمی بەرگریی ئاسمانیی سوریا وەڵامی هەندێک لە هێرشەکانی دایەوە.
[1]
- لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوو، 991 کەس تووشی کۆرۆنابوون و 96 کەسیش بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە، بەوپێیەش ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئێران تووشبوونیان بە کۆرۆنا تۆمارکراوە گەیشتە 91 هەزار و 472 کەس و ژمارەی ئەو کەسانەش بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە پێنج هەزار و 806 کەس، هەروەها تا ئێستا 70 هەزار و 933 تووشبووش چاکبوونەتەوە.
[4]