گوندی وڵیاوا لە شارباژێر کەرەنتینەکرا
باکووری کوردستان
- لە شاری
وانوان بە بیانۆی ئەوەی هێرشەکانی سەر زینی
وەرتێوەرتێی باشووری کوردستانیان ئیدانەکردووە 5 کەس دەستگیرکران کە دووانیان منداڵن.
[5]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- کرێکارانی کانی زێری ساریگونی قوروە، بۆ جارێکی دیکە لە ناڕەزایەتیی بە تاڵان بردنی ئەم کانزایە و سەرنج نەدانی بەرپرسان بە خواستەکانیان دەستیان لەکار کێشایەوە مانیان گرت.
[7]
دەستبەسەرکردنی چوار ئەندامی بنەماڵەیەک لە شاری بانە
- بەپێی راپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم لە شاری
بانەبانە چوار ئەندامی بنەماڵەیەکیان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە نەیارکانی ڕژیم” دەستبەسەر کرد. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە گەڕەکی غەفوورئاوای شاری بانە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی کەسێک بە ناوی “ساڵح کەریمی” و چوار ئەندامی ئەو بنەماڵەیان بە ناوەکانی “خەلیل کەریمی، کەریم کەریمی و بارزان کەریمی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە. شایانی باسە، بەرەبەیانی هەمان ڕۆژ ساڵح کەریمی بە هۆی ئەوەی کە تەمەنی زۆر بووە ئازاد کراوە و چارەنووسی سێ کوڕەکەی نادیارە.
[7]
- هاووڵاتییەک بە ناوی جەمیل خادم تەمەن 42 ساڵ، لە سێڕێیانی سێرووی
ورمێورمێ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا. هێزە ئەمنییەتییەکان هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو هاووڵاتییە کوردەیان، هاوکاریکردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران ڕاگەیاندووە.
[9]
باشووری کوردستان
- دوای ئەوەی تووشبوویەکی کۆرۆنا لە گوندی
وڵیاواوڵیاوای
شارباژێڕشارباژێڕ تۆمارکرا، ئەمڕۆ ئەو گوندەکە کەرەنتین کرا.
[3]
-
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستی داوا لە دایکان و باوکان دەکات منداڵەکانیان بکوتن، بەمەبەستی خۆپارێزی لە ڤایرۆس.
[2]
بەهۆی قەرەباڵغییەوە، ژمارەیەک شەربەتخانە لە سلێمانی داخران
- ئەمڕۆ ژمارەیەک شەربەتخانە کە دیارترینیان شەربەتخانەی سەرگەڵووە لە شاری سلێمانی بەهۆی دروستبوونی قەڕەباڵغییەوە داخرا، داوایان لێکرا بەدیلیڤەری یان لە مارکێتەکان شەربەتەکەیان بفرۆشن.
[3]
- 133 خوێندکاری خەڵکی هەرێمی کوردستان کە لە ئەرمینیا گیریان خواردبوو، لە رێگەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە گەیشتنەوە هەرێمی کوردستان.
[1]
- ئەنجومەنی سەرکردایەتی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی تایبەت بەهەڵبژاردنی لێپرسراوانی بۆردی مەکتەبەکانی یەکێتی کۆبوەوه و لێپرسراوی بۆردو مەکتەبەکانی بەدەنگدانی ئەندامانی سەرکردایەتیی هەڵبژارد.
[2]
-
شاسوار عەبدولواحیدشاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی
نەوەی نوێنەوەی نوێ راگەیاند: ئەگەر حکومەت گوزەرانی خەڵک باش نەکات و موچە نەدات، ئەوە خەڵک لێیان قبوڵ ناکەن و چاوەڕێی کاردانەوەی توندبن، دەشڵێت: ئەوەی لەسەر ئێمەشە وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ، شان بە شانی جەماوەر لە هەمو شارو شارۆچکەکان دێینە سەر شەقام.
[3]
- بەپێی بڕیارێک کە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی
سلێمانیسلێمانی بڵاوی کردووەتەوە، لە سەنتەری سلێمانیدا ئۆتۆمبێلی تایبەت و تاکسی لەمەودوا بە سیستمی تاک و جوت دەبێتە بچنە سەر شەقامەکان، بۆ ئەمڕۆش تەنها ژمارە تاکەکان رێگە پێدراون.
[4]
- بەشێک لە دەستگێرەکان و کاسبکارانی سلێمانی لەسەر مۆڵەتی رێپێدان، گردبونەوە و داوای دەستپێکردنەوە بە ئیشوکاریان دەکەن.
[3]
- مەلا رەسوڵ محەمەد نادر سیوەیلی، کەسایەتیی ئایینی و بەرپرسی پێشووی لقی زانایانی ئایینی ئیسلام لە سلێمانی، کۆچی دوایی کرد.
[6]
- بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی سلێمانی رایدەگەیێنێت، لە شارۆچکەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی 20%ی
مزگەوتمزگەوتەکان کراونەتەوە، دەشڵێت،
02-05-202002-05-2020 دەرگەی مزگەوتەکان دەکەنەوە.
[1]
- قایمقامیەتی شارۆچکەی
دوکاندوکان لە راگەیەندراوێک هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی ئۆتۆمبێلێک کەوتووەتە ئاوی
زێی بچووکزێی بچووک، ئاوی زێی دوکان دەگرنەوە.
[6]
دەرەوەی کوردستان
- میدیای فەرمی عێراق، بەپشت بەستن بەنوسراوێکی فەرمی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، لەبەرامبەر پابەند نەبونی هەرێم بەرادەستکردنی 250 هەزار بەرمیل نەوت بەبەغداد، بڕیاردراوە رەوانەکردنی موچەی فەرمانبەران رابگیرێت.
[8]
- وەزارەتی بەرگری
تورکتورکیا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی گەریلاکانی
پەکەکەپەکەکە بۆسەر بنکەیەکی هێزەکانی وڵاتەکەی، لە ناوچەی (هەفتەنین) لە هەرێمی کوردستان، سەربازێکیان کوژراوە و سێ سەربازی دیکەش بریندار بوون. هەروەها راشیگەیاند کە 12 گەریللایان کوشتووە.
[3]
لیبیا، فرۆکەیەکی دەوڵەتی تورک خرایەخوارەوه
- وەزارەتی دەرەوەی تورکيا دەربارەی راگەیێندراوەکەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمريکا، سەبارەت بە رووداوەکانی ساڵی 1915 کە بە کۆمەڵکوژیی ئەرمەنەکان ناسراوە، رایگەیاند ئەو راگەیێندراوە بە لەبەرچاوگرتنی تێبینییە سياسييە ناوخۆييەکان بڵاوکراوەتەوە، لەلای ئێمە هيچ بەهايەکی نييە. هەموو ئەو دەنگۆيانە رەتدەکەينەوە کە لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە.
[1]
- سەرۆکی فراکسیۆنی فەتح لە پەرلەمانی عێراق رایدەگەیێنێت، هێزە شیعەکان پەسندکردنی بەربژێرەکانی کورد لەلایەن مستەفا کازمی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق رەتدەکەنەوە.
[1]
- وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون، مردن و چاکبوونەوەی ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنای لە سەرانسەری وڵات بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیشەوە راگەیاند. بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی عێراق، پشکنینی پزیشکی بۆ هەزار و 104 گومانلێکراو کراوە و لە ئەنجامەکاندا 55 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمارکران.
[6]
- سوپای نیشتمانی لیبیا، ڤیدیۆی خستنەخوارەوەی فرۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی بڵاوکردەوە، کە ناوچەی وادی دینار خستوویانەتە خوارەوە.
[4]
- وەزارەتی تەندروستی تورکیا رایگەیاند: لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا دو هەزارو 861 کەسی دیکە لەسەرتاسەری وڵات توشی کۆرۆنا بون و 106 کەسی دیکەش بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە.
[3]