🏠 دەستپێک
تۆمارکردنی بابەت
کوردیی ناوەڕاست
Kurmancî - Kurdîy Bakûr
English
کرمانجی - کوردیی باکوور
هەورامی
لەکی
Kurdîy Nawerast - Latînî
عربي
فارسی
Türkçe
עברית
Ελληνική
Française
Deutsch
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
پەیوەندی
دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
🔎 English Menu
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📖 سکرتێرە 5
سکرتێرە 5

ئەمنیان هاویشتە ناو تڕومبێلەکی خۆیان و ئێک لە پاسەوانەکانیش سواری تڕومبێلەکەی من بوو و کەتە دوومان، چووینە ژۆرێ و تڕومبێلەکەیان لەپەنایەکی ڕاگرت و ئەمنیان هینا خوارێ، گۆتم : کاکی من ڕاوەس
📖 سکرتێرە 5
📖 سکرتێرە 4
سکرتێرە 4

دەستم دا سویجی تڕومبێلەکەم و لە ژۆرێ هاتمە دەرێ، داکی منداران لە مەتبەخێ چاوی بەمن کەت، گۆتی : کێوە دەچی، سەفرە لۆسماقولی لەگەر برادەر !؟ گۆتم : ئەتوو دەرێی تێناگەی، دەچم سووندی دەخۆم و د
📖 سکرتێرە 4
📖 سکرتێرە 3
سکرتێرە 3

یەکسەر دەستم لۆ زنجیری پانتۆڕەکەم برد هەرمکێشا، باشبوو لەبەر دەنگەدەنگ و چەپرە لێدانێ کەس گێی لەدەنگی هەرکێشانی زنجیرەکەی نەبوو، وەزیرەکی دی سووندی خواردو هاتە تەنیشتە من، زەردەخەنەکم لۆ
📖 سکرتێرە 3
📖 سکرتێرە 2
سکرتێرە..!

(2)

سەرۆک وەزیران مۆبایلەکەی قەپات کرد، ئەمنیش بەینەکی مات بووم، هەر تەماشا مۆبایلەکەم دەکرد، لەدری خۆم گۆتم : ئیلاهی ئەوە چیە بەسەمن هاتیە، وەڵلاهی زۆر پێدەچی ڕاستبی، دەنگەکە سەتاسە
📖 سکرتێرە 2
📖 سکرتێرە 1
سکرتێرە..!

(1)

لەگەر زەنگی مۆبایلەکەم بەخەبەر هاتم، تەماشا کاتژمێری مۆبایلم کرد دیتم دووی شەوێیە..! گۆتم : یا ئەڵلا خێر دەبی چببی ! ژمارەکە نەناسرای بوو، ویستم وەرامی نەدەمەوە، دوایێ گۆتم : ناوە
📖 سکرتێرە 1
☂️ کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ (1919)
لە دوای شەری یەکەمی جیهانی و لە ساڵی 1919 بۆ یەکەمین جار، لە گۆر زانیاری و هەواڵەکانی سەرچاوەکانی مێژوو، یەکەمین رێکخراوی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ دامەزرێنراوە. کۆمەڵێ لە هاوسەرانی گەورە پیاوانی نێودار
☂️ کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ (1919)
📕 یاشار کەمال.. سترانبێژی رووناکی 1923-2015
سیروان رەحیم
لە بڵاوکراوەکانی تۆڕی میدیایی رووداو[1]
2021
📕 یاشار کەمال.. سترانبێژی رووناکی 1923-2015
📖 بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟
شلێر رەشید
وەرگێڕان هونەرە پێویستی بە درک و هەستێکی قوڵ هەیە، وەرگێڕان لە چنینی ملپێچێکی خوری دەچێت بۆ ئازیزێک بیچنیت، هەرچی کاتێک لەملی بکات هەست بکات دەستی تۆی لەملدایە، نەرمی و گەرمی و وزەیەکی رۆح
📖 بۆ وەرگێڕان؟ چی وایلێکردی بیر لە وەرگێڕان بکەیتەوە؟
📖 ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ؛ مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە
ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ

مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە

(ڕاگەیاندنی گەردوونیی مافەکانی مرۆڤ و هاوڵاتی- ساڵی 1789، مادەکانی 10، 11. 1739، مادە 7، 1948، مادەکانی 18 و 19)

و. ڕێبین هەردی

لە ن
📖 ڕاگەیاندنی مافەکانی مرۆڤ؛ مافی مرۆڤ و ئازادیی بیرکردنەوە
📕 ئابووری دارایی گشتی
ناوی کتێب: ئابووری دارایی گشتی
نووسینی: فەیسەڵ عەلی

زانستی دارایی گشتی لەگەڵ پەرەسەندنی ڕۆڵی دەوڵەت لەکاروباری ئابووریدا، پێگەی لەناو زانستە کۆمەڵایەتیەکاندا بەهێزتر بوو، بەوەی کە ڕۆڵێکی ئەرێنی لە
📕 ئابووری دارایی گشتی
📕 چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
500 رەچەتەی پزیشکی
نووسینی: منار المصری
وەرگێڕانی:گەرمیان محمد
چاپی/یەکەم 2014
📕 چارەسەرکردنی نەخۆشییەکان بەسەوزە و میوە
📖 دووجار تەنیایی
دووجار تەنیایی
جێگر بەختیار[1]


ڕەش (وەک تاریکی)

هەردوو دەستت خستە بن گوێیەکانت. پەنجەی دۆشاومژەت نوشتاندبوویەوە. پەنجەکانی ترت ئاوەڵا. پرچی زەردت لەسەر شانت پەخشان. ڕووخساری سپیت زەرد هەڵگەڕا
📖 دووجار تەنیایی
📖 سەگەکانیش دەگرین
سەگەکانیش دەگرین
جێگر بەختیار[1]
چیرۆک

(سەگێکی برسی ئێسقانێک لەژێر گڵ دەشارێتەوە.)

1

لەبەردەم ئاوێنە وەستاوم. حەو حەو. دەوم بەش دەکەمەوە، سەیری ددانەکانم دەکەم. پەنجەم بەنێو ددانەکانم دادە
📖 سەگەکانیش دەگرین
📕 گەڕان بەدوای مانادا
ڕۆژێک لە ڕۆژان
کرمۆکەیەکی خەتخەتی چکۆڵانە، لە هێلکەیەکەوە سەری دەرهێنا، کە ماوەیەکی زۆر بوو ئەو هێلکەیە لانەی بوو و، گوتی:
سڵاو لە دونیا. بەر تیشکی هەتاوەکە هەر بەڕاستی ڕووناکە
بە خۆی گوت: برسیمە
📕 گەڕان بەدوای مانادا
📕 وەسفی فەرمانبەرایەتی و یاسای میلاک
دیندار حوسێن ئەحمەد دەرگەڵەیی
چاپی دووەم 2013
هەولێر [1]
📕 وەسفی فەرمانبەرایەتی و یاسای میلاک
📕 ئەوینی دلبەرم بەدەست هێنا
ناوی کتێب :- ئەوینی دلبەرم بەدەست هێنا
نووسەر :- یوسف عەززاوی
وەرگێڕ :- زامدار قادری

سەلام لەسەر پێغەمبەرێک کە فێری ئەوینی کردین، فێری کردین کە بە ئەوینەوە بژین، فێری وەفای کردین، فێری کردین بە د
📕 ئەوینی دلبەرم بەدەست هێنا
📕 بەرەو رێگەی درەوشانەوە
بەرەو رێگەی درەوشانەوە
(کیاکسار ئەحمەد)
خوێندنەوەی رۆمانی بەرەو رێگە درەوشانەوە، لەسەرەتاوە دەتخاتە نێو دۆخێکی مەستی و خەوناوی و شیعرییەوە، بێ پێشەکی لەبەردەم مێژووی روحی مرۆڤت دادەنێت. مێژووێک ئەگە
📕 بەرەو رێگەی درەوشانەوە
📕 ژاوەژاو
وەکو وێنەکەی لەیلالیزا... بەڵێ، لەیلالیزا!
ئەم ناوەتان لەلا سەیر نەبێت، چونکە ئەمە وێنەی شۆڕشگێڕێکی کوردە کە (لێۆناردۆ داڤینشی) وێنەکەی کێشاوە و ئەویش دووبارە لەو ڕۆژانەی پێشوو لەسەر لادیوارێکی سپی و
📕 ژاوەژاو
📕 ئەگەر مردن شتێکی بردوویت بۆی بگەڕێنەوە
کتێبی (ئەگەر مردن شتێکی بردوویت بۆی بگەڕێنەوە - کتێبی کارڵ) بڵاوکرایەوە

ئەم کتێبەلە نووسینی خانمە نووسەری دانیمارکی: نایا مارییا ئایت و ئالان پەری کاری وەرگێڕانی لە دانیامرکییەوە بۆ کردووە. ئەم کت
📕 ئەگەر مردن شتێکی بردوویت بۆی بگەڕێنەوە
📕 ئەفسانە و چیرۆکی کوردی
، گێرانەوەی: مام سەعید عەزیزی
نووسینەوە و ئامادە کردنی: رەحیم لوقمانی
چاپەمەنی خانی، سەقز 1399 [1]
📕 ئەفسانە و چیرۆکی کوردی
📕 سنەووایت(بەفری سپی) لەگەڵ حەوت کورتەباڵاکە
گێڕانەوەی: سو ئارینگۆ(Sue Arengo)
وێنەکان: سوزان رەو(Susan Rowe)
وەرگێڕانی: شنۆ ماجد محەمەد [1]
📕 سنەووایت(بەفری سپی) لەگەڵ حەوت کورتەباڵاکە
📕 ئۆستوورەی کاوەی ئاسنگەر
تاهیر قاسمی[1]
2021
📕 ئۆستوورەی کاوەی ئاسنگەر
💬 قوڕەی دوای گورگێ یە
قوڕەی دوای گورگێ یە
گورگ دوژمنی سەر سەختی پەز و مەڕوماڵاتە، سەگ-یش بە پاسەوانی مێگەل و ڕان دادەنرێت، هەندێک سەگ، گورگ خنکێن نین و لە گورگێ دەترسێن، بەڵام لەبەر نانەکەی خۆیان لەدوورەوە قوڕە-قولەیان دێ
💬 قوڕەی دوای گورگێ یە
💬 سە وەڕە سەیەک دووره
سە وەڕە سەیەک دووره
سەوەڕ واتە(سەگوەڕ) لەشەودا سەگ دەست دەکات بەوەڕین هەرسەگە و لەلای خۆیەوە دەست بەوەڕین دەکات، هەندێکیان وەڵامی یەکتری دەدەنەوه، هەندێجار واڕبوونەوە، قوڕاندنیشی تێ دەکەوێت، لەشەوانی
💬 سە وەڕە سەیەک دووره
👫 کەسایەتییەکان
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
👫 کەسایەتییەکان
عەبدولخالق مەعروف
👫 کەسایەتییەکان
ئالان عەلی (ڕۆژنامەنووسی وە...
✌️ شەهیدان
مستەفا سەلیمی
☂️ پارت و رێکخراوەکان
کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد...
📅 19-04-2020 - ژنێک لە کەرکوک خۆیی کوشت یان کوژرا ℹ️ | پۆل: رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا) | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

لەم دۆخی کەرەنتینەیەدا پێشمەرگەیەک بووەتە فریاد ڕەسی ئاژەڵ و باڵندە کێوییەک...
باکووری کوردستان
- هاوسەرۆکانی هەدەپەهەدەپە لە نامەیەکدا داوایان لە نێچیرڤان بارزانینێچیرڤان بارزانی کرد کە گەمارۆی سەر کەمپی پەنابەرانی مەخمور هەڵگرێت و مافی ژیانی پەنابەرانی کەمپەکە مسۆگەر بکرێت.[1]

کەمپینێک بۆ ئازادکردنی ڕۆژنامەنووسان راگەیەنرا


- سێ هاونیشتمانیی تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە پارێزگای شرناخ چاکبوونەوە و نەخۆشخانەیان جێهێشت.[6]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- زیندانییەکی سیاسیی کورد به ناوی حوسێن مەحموودی پاش لێخۆشبوونی نوێی دەزگای دادوەری، لە زیندانی بۆکانبۆکان ئازاد کرا.[4]
- بەندکراوێکی سیاسی خەڵکی سەلاسی باوەجانی بە ناوی “ئیسماعیل مۆریدی“، ماوەی 7 رۆژە کە لە ناو زیندانی دێزڵئاوای کرماشانکرماشان مانی لە خواردن گرتووە و باری تەندروستی نالەبار راگەیەندراوە.[5]
- رەحیم رەحمانی وڵاتپارێزی ناوچەکانی کامیارانکامیاران، هەورامان و سنەسنە و باوکی شەهید ئارگەش کارزان (جەمال رەحمانی) شەوی رابردوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی کامیاراندا گیانی لەدەستدا.[1]
- کامەران عەبدی پوور، زیندانیی پێشووی زیندانی سەقزسەقز، لەلایەن هێزە لیباس شەخسییەکانەوە لەو شارەدا دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار راگوێزرا.[4]
- کۆمەڵێک لە دووکاندارانی پاساژەکانی قوروەقوروە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، بۆ چەندەمین رۆژی بەردەوام، دەستیاندایە کۆبوونەوە. ناڕازییان لەم کۆبوونەوەیەدا ڕایانگەیاندووە، دەوڵەت هیچ ڕێکارێکی بۆ پشتیوانی لە بازاڕییان دیاری نەکردووە و سەرجەم ئه و حاڵەتانەی کە باس دەکرێن بۆ بازاڕییان نەناسراوە، چونکە هەتا ئێستا هیچ یارمەتییەکی مادی و مەعنەوەی کە بۆ توێژی زیان بەرکەوتوو لەبەر چاو گیراوە، بەدەستیان نەگەیشتووە.[5]
باشووری کوردستان
- سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پۆلیسی ئامادە لە کەرکوک رایگەیاند: کاتژمێر 10ی بەیانی ئەمڕۆ کچێکی تەمەن 18 ساڵان لە گەڕەکی دەروازە بە چەکی تاپڕ خۆی کوشتووە، کچەکە ناوی نەسرین محەمەدە، تائێستا هۆکاری خۆکوشتنەکەی روون نیە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.[3]

کەرکوک.. کچە کوردێک کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا


- وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی 24 کاژێری رابردووی لەبارەی پشکنین و تووشبووان و چاکبووەوانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە کە هیچ تووشبوویەکی ڤایرۆسەکە تۆمارنەکراوە. بەوەش دەبێتە 48 کاژێر کە لە هەرێمی کوردستان تووشبووی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارنەکراوە.[6]
- رووداوە ئەمنییەکان لە ناو شاری کەرکوککەرکوک لە ماوەی هەفتەی ربردوودا بەراورد بە پێشتر زیادیان کردووە، بە جۆرێک لەو ماوەیەدا چەندین رووداو روویانداوە، لەوانە هێرشی چەتەکانی داعشداعش و دانانی بازگە لە لایەن ئەو چەتانەوە و تەقەکردن لە هێزە ئەمنیەکان و چەندین رووداوی دیکە، کە بەشێک لەو رووداوانە بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە زیادیان کردووە.[3]
- دوای زیاتر لە مانگێک لە داخستنی بازاڕ، ژمارەیەک لە دوکان و فرۆشگاکان لە سەنتەری سلێمانیسلێمانی کرانەوە و بەمشێوەیە وردە وردە ژیان دووبارە بۆناو سەنتەری شار دەگەڕێتەوە. هاوکات ژمارەیەک لە دوکانەکانی ناوچەی پیشەسازی سلێمانیش کرانەوە.[2]
- لە بەردەوامی هەوڵەکان بۆ ئاساییکردنەوەی ژیان لە سنووری پارێزگای دهۆکدهۆک و لە هەنگاوێکی نوێدا بەشێکی زۆر لە بازگاکانی نێو سەنتەری پارێزگای دهۆک و شارۆچکەکانی ئاکرێئاکرێ و ئامێدیئامێدی هەڵگیران و هاتووچۆ ئاسایی بووەوە.[6]
- ژمارەیەک لە دوکاندارەکانی بازاڕی لەنگەی شاری هەولێرهەولێر گردبوونەوەیەکیان ساز کرد و داوایان لە پارێزگاری هەولێر کرد کە رێگەیان پێبدات کە دوکانەکانیان بکەنەوە.[2]
- وتەبێژی دەستەی مافی مرۆڤی هەرێمی کوردستان، بە بیانووی ئەوەی کە کامپی مەخموورمەخموور لە چوارچێوەی سنووری هەرێمی کوردستان نییە، لە سەر بۆردوومانەکانی دەوڵەتی تورک بۆسەر ئەو کامپە هەڵوێست نیشان نادات و دەستەیەکی لێکۆڵینەوە پیکناهێنن.[3]
- لە کەمپی زانکۆی گەرمیانگەرمیان لە رێورەسمێکدا تاقیگەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کرایەوە.[2]
- تۆپخانەکانی سوپای تورک گوندێکی سنووری برادۆستبرادۆستیان بۆردوومان کرد، لە ئەنجامیدا چەندین سەر ئەسپ کوژران و زیانێکی زۆریشی بە دەواریی هاوڵاتیانی سنوورەکە گەیاند.[3]

دڕندەییی دەوڵەتی تورک لە برادۆست


- ماڵپەڕی فەرمیی وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سیستەمی رێگەپێدانی ئەلیکترونی بۆ ماوەی 24 کاژێر راگیرا.[6]
- رێکخراوی تەندروستی جیهانی چەند هاوکارییەکی پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد کە پێکهاتبوون لە چەندین ئامێر و کەرەستەی پزیشکی بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناکۆرۆنا. کەلوپەلەکان پێکهاتبوون لە 7 بارهەڵگڕ کە مەزەندە دەکرێت بە بڕی 462732 دۆلار پێکهاتوون لە 151 پالێت لە کەرەستەی پزیشکی و ئامێر بۆ نەخۆشخانەکان، هەروەها 46 پالێت لە پێداویستی دیکەی فریاکەوتن و تەندروستی کە بەلای کەم بەشی 20000 کەس دەکات بۆ ماوەی سێ مانگ. هەروەها، سێ ئامێری هەناسەدانی دەستکرد و مۆنیتەر و کەرەستەی خۆپارێزی تاکەکەسی و پێداویستی تایبەت بە گواستنەوەی ڤایرۆسیشی لە خۆگرتبوو. هەموو ئەمانە وەکو پاڵپشتییەک بۆ وەزارەتی تەندروستی لە کوردستانی عیراق بۆ رووبەرووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.[2]
- ئاوات شێخ جەنابئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی حکومەتی هەرێم، لە دوای کۆبوونەوەی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، شاندی هەرێم و بەغدا رێککەوتن و هەرێم بەشێوەی پێشووی بەردەوام دەبێت لە ناردنی نەوت. راشیگەیاند، حکومەتی هەرێم لە رێگای کۆمپانیای دیلۆیت بەردەوام زانیارییەکانی بڵاودەکاتەوە و پابەندیش دەبێت بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت.[7]
- بەهۆی پەلامارێکی چەتەکانی داعش لەسنوری شارۆچکەی مەخموور، دوو سەربازی عێراقی کوژران، ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عێراقیش لەوسنورە بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی چەتەکانی داعش.[1]
- موسڵح زرار بەڕێوەبەری شارۆچکەی وەرتێوەرتێ لە شارۆچکەی سۆرانسۆرانی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، ئەو کەسانەی بەناوی خەڵکی وەرتێ لەگەڵ چەند کەسی دیکە سەردانی هێزەکانی پێشمەرگەیان کردووە و پەیامیان بڵاوکردووەتەوە نوێنەرایەتی خەڵکی وەرتێ ناکات و رۆڵی خراپ دەگێڕێت.[6]
- وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، لە خواکوڕکخواکوڕک دەستیان بەسەر ئەشکەوتێکی هەشت ژووریی گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکەپەکەکە)دا گرت، کە چەک و تەقەمەنی تێدابووە.[6]
دەرەوەی کوردستان
- موحسین حاجی میرزایی وەزیری پەروەردەی ئێران ڕایگەیاند: بەمنزیکانە پرۆسەی خوێندن دەست پێناکاتەوە و قوتابخانەکان ناکرێنەوە، ئەمەش لەسەر پێشنیاری وەزارەتی تەندروستییە.[2]
- لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، 87 کەس بەهۆی تووشبوونیان بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە و ژمارەی ئەو کەسانەی تا ئێستا لە سەرتاسەری ئێران بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە گەیشتووەتە پێنج هەزار و 118 کەس.[3]

ژنانی کورد لە سکاندیناڤیا هێرشی سەر مەخمووریان شەرمەزار کرد


- سەرۆکی ئەنجوومەنی شاری تاران گومان دەخاتە سەر ئەو ئامارانەی لەبارەی کۆرۆناوە رۆژانە لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی وڵاتەکەی بڵاودەکرێنەوە و دەڵێت: ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە ئێران زۆر زیاترە کە راگەیاندنە فەرمییەکانی حکومەت بڵاوی دەکەنەوە.[6]
- ژنانی کورد لە وڵاتانی سکاندیناڤیا هێرشی دەوڵەتی تورکیان بۆ سەر کەمپی مەخموور شەرمەزار کرد و داوایان کرد گەمرۆی سەر مەخموور هەڵبگیرێت.[1]
- سوپای نیشتمانیی لیبیا لە 24 کاتژمێری رابردوودا لە ناوچەکانی تیرهون و بەنی وەلید لە رۆژهەڵاتی ترابلوس دا 4 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تری دەوڵەتی تورکی خستووەتە خوارەوە.[1]
- ئەنجوومەنی باڵای زانایانی سعودییە داوا لە موسڵمانانی جیهان دەکات کە لە مانگی رەمەزاندا بۆ نوێژی بەکۆمەڵ کۆنەبنەوە، ئەمەش بەمەبەستی رێگری لە بڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا.[6]
- بەرپرسانی دەوڵەتی تورک ئاماژەیان بەوەکرد، لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 127 کەس گیانیان لەدەستداوە و تا ئێستا لە تەواوی تورکیا 2017 کەس گیانیان لەدەستداوە. هەروەها 86306 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسەکەش تۆمار کراون.[1]

📌 کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 19-04-2020
[2] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 19-04-2020
[3] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 19-04-2020
[4] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 19-04-2020
[5] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پەیام - 19-04-2020
[6] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 19-04-2020
[7] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 19-04-2020
📚 فایلی پەیوەندیدار: 14
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📝 بەڵگەنامەکان
1.👁️پەیامێک بۆ ڕای گشتی و سەرجەم هێزە چەکدارە ناکۆکەکانی سەر زین
2.👁️وەزارەتی کارەبا: کۆمپانیای داناغاز بۆ ماوەی 24 کاتژمێر دەست بە کاری چاککردنەوە دەکات و لەو ماوەیەدا کارەبای نیشتمانی کەم دەکات
3.👁️ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (55)
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ ئامێدی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ ئاکرێ
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ بۆکان
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ دهۆک
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سلێمانی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سنە
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سۆران
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ سەقز
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ شڕناخ
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ مەخموور
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کامیاران
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کرماشان
🏙 شار و شارۆچکەکان: 🔥 کەرکوک
🏙 شار و شارۆچکەکان: ⚪ کەلار (گەرمیان)
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: ⬆️ باکووری کوردستان
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇷 ئێران
🗺 وڵات - هەرێم: 🇮🇶 ئێڕاق
🗺 وڵات - هەرێم: 🇹🇷 تورکیا
🗺 وڵات - هەرێم: سعودیە، عەرەبستان
🗺 وڵات - هەرێم: لیبیا
🗺 وڵات - هەرێم: ➡️ رۆژهەڵاتی کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
©️ خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Mar 1 2020 7:49PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Apr 19 2020 12:20PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Apr 19 2020 9:42PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 11,237 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.190 KB Apr 19 2020 9:16AMهاوڕێ باخەوان
📚 پەڕتووکخانە
  📖 سەرجەمی بەرهەمی شاکر ف...
  📖 یاشار کەمال.. سترانبێژ...
  📖 چارەسەرکردنی نەخۆشییەک...
  📖 وەسفی فەرمانبەرایەتی و...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 10-04-2021
  🗓️ 09-04-2021
  🗓️ 08-04-2021
  🗓️ 07-04-2021
  🗓️ 06-04-2021
  🗓️ 05-04-2021
  🗓️ 04-04-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
ساڵی 1951 لەشاری مەهاباد لەدایکبووە. ساڵی 1968 دیپلۆمی ئەدەبی وەرگرتووە. پاشان لەڕِشتەی جوگرافیای ئابووری لەزانکۆی تەورێز درێژەی بەخوێندن داوە و لەساڵی 1974 پلەی لینسانسی لەو رشتەیەشدا وەرگرتووە. مامۆستایەتی کردووە و چەندین جار بەتاوانی چالاکیی سیاسی دەستگیر و ئەشکەنجە کراوە و دراوە. ساڵی 1987 بەناچار رووی کردۆتە هەندەران و دوای دوو ساڵ مانەوە لە ئازەربایجانی سەروو، باکۆ، لەساڵی 1989وە لەوڵاتی سوێدە. ماوەی دەساڵ بەڕێکوپێکی گۆڤاری گزینگی دەرکردووە و چەندین بەرهەمی چاپکراوی ئەدەبی هەن.
دوای ماوەی
سولەیمان چیرە - س. چ. هێرش
عەبدولخالق مەعروف
ژیاننامە
نووسەری خاوەن هەڵوێست و روناکبیری ناسراوی کورد شەهید عەبدولخالق مەعروف، یەکەمین رۆژی مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 1935 لەبنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەری شاری هەولێر لەدایک بوو.
پاش تەواو کردنی قۆناغەکانی سەرەتایی و ئامادەیی، ساڵی 1958 بۆ درێژەدان بەخوێندن لە زانکۆی ئەزهەر چۆتە قاهیرە.
چالاکی
عەبدولخالق مەعروف هەر لەتافی لاوێتییەوە خولیای خوێندنەوە و خۆ رۆشنبیر کردن بووەو لەناوچەکەی خۆیدا وەک خوێندەوارێکی هاوچەرخ ناوی دەرکردبوو.
ساڵی 1963 پەیوەندی بە شۆڕشی ئەیلولەوە کردووەو بەوپەڕی توانا فی
عەبدولخالق مەعروف
ئالان عەلی (ڕۆژنامەنووسی وەرزشی)
ئالان عەلی، ماوەی چەندین ساڵە لە بوارە جیاجیاکانی وەرزش خزمەتی کردووە بە تایبەت بواری رۆژنامەگەری وەرزشی، هاوکاری سەرەکی ڕۆژنامەی ژیانەوە بوو.
هاوکات کارمەندی یەکەی چالاکی وەرزش و دیدەوانی بوو لە سلێمانی، کۆچی دوایکرد.
ئالان عەلی (ڕۆژنامەنووسی وەرزشی)
مستەفا سەلیمی
مستەفا سەلیمی لە دایکبووی 4ی پووشپەڕی ساڵی 1346ی هەتاویە (25-06-1967)، رێکەوتی 16ی خاکەلێوەی ساڵی 82 (04-04-2020) بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکان، لەلایەن دادگای ئینقلابی شاری سەقز، بە سەرۆکایەتی گودینی بە 15 ساڵ زیندان و ئێعدام مەحکووم کرابوو.
مستەفا سەلیمی لە ماوەی دەسبەسەر کرانیدا، چەندین جار ناڕەزای سەبارەت بە نادادپەروەری حوکمەکەی دەربڕیبوو و دەستی دابووە مانگرتن لە خواردن.
سەر لە بەیانی(11-04-2020)، حوکمی لەسێدارەدانی مستەفا سەلیمی، لە زیندانی سەقز جێبەجێ کرا.
مستەفا سەلیمی
کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ (1919)
لە دوای شەری یەکەمی جیهانی و لە ساڵی 1919 بۆ یەکەمین جار، لە گۆر زانیاری و هەواڵەکانی سەرچاوەکانی مێژوو، یەکەمین رێکخراوی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ دامەزرێنراوە. کۆمەڵێ لە هاوسەرانی گەورە پیاوانی نێودار و رۆشنبیر و کاربەدەستی کورد لە بەهاری 1919 دا کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کوردیان (Kurt Kadinlari Teali Cemiyeti) دامەزراند. ئەم کۆمەڵەیە لە سێبەری کۆمەڵەی پێشخستنی کوردستاندا (Kurdistan Teali Cemiyeti)، کە زۆربەی هەرە زۆری سەرکردە بەنێوبانگ و رۆشنبیرە کوردەکانی ئەو سەردەمەی لە ریزەکانی خۆیدا کۆ کردبووە،
کۆمەڵەی پێشخستنی ژنانی کورد لە ئەستەموڵ (1919)

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,577 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574


Kurdipedia Project is an initiative of
(Bakhawan Software 1998 - 2021)