图书馆 图书馆
搜索

Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!


Search Options





高级搜索      键盘


搜索
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
工具
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
语言
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
我的帐户
登录
会员!
忘记密码!
搜索 发送 工具 语言 我的帐户
高级搜索
图书馆
库尔德人的名字
大事年表
来源
历史
用户集合
活动
搜索帮助吗?
出版
Video
分类
随机项目!
发送文章
发送图片
Survey
你的反馈
联系
我们需要什么样的信息!
标准的属性
条款使用
项目质量
大约
Kurdipedia Archivists
关于我们的文章!
添加到您的网站Kurdipedia
添加/删除电子邮件
访客统计
商品统计
字体转换器
日历转换器
语言和方言的页面
键盘
方便的链接
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
登录
会员!
忘记密码!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 大约
 随机项目!
 条款使用
 Kurdipedia Archivists
 你的反馈
 用户集合
 大事年表
 活动 - Kurdipedia
 帮助
新项目
统计属性
文章 517,253
图片 105,508
书籍 19,120
相关文件 96,152
Video 1,296
传记
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
15-04-2020
小组: 日期与活动 | 文章语言: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
排名项目
优秀
非常好
平均
添加到我的收藏
关于这个项目,您的评论!
项目历史
Metadata
RSS
所选项目相关的图像搜索在谷歌!
搜索在谷歌选定的项目!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

هەموو دنیا خەریکی کێشەی کۆڕۆنایە، کەچی دیسانەوە فڕۆکەکانی داگیرکەری تورک ز...

هەموو دنیا خەریکی کێشەی کۆڕۆنایە، کەچی دیسانەوە فڕۆکەکانی داگیرکەری تورک ز...
$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- فەردین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکی پارێزگای #سنە# ڕایگەیاند: تا ئێستا هەزار و 769 پشکنین بۆ هاووڵاتیانی ئه و پارێزگایە کراوە کە 856 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 840 کەسیش وەڵامی پشکنینەکانیان بە نێگەتیڤ دەرچووە. ڕاشیگەیاندووە کە زۆرترین تووشبوان لە شارۆچکەی #سەقز# بووە کە 241 کەسە. ڕەزاعی ئاماژەی بەوەشکردووە کە لەپارێزگای سنە تا ئێستا 96 کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.[4]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380816/0009.JPG=KTML_ImageCaption_Title=درێژەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شارەداریی مەریوان=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=درێژەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی شارەداریی مەریوان=KTML_ImageCaption_End=
- کرێکارانی شارەداریی #مەریوان# بۆ جارێکی دیکە لە ناڕەزایەتیی بە پەرداخت نەکرانی بڕی 3 مانگ لەحەقدەستەکانیان، جێژنانە و هەروەها مەزایاکانیان، دەستیاندایە کۆبوونەوە. ئەم کرێکارانە کە لەڕۆژی دووشەممەوە دەستیانداوەتە کۆبوونەوە دەڵێن: لە مانگی بەفرانباری پارەکەوە هەتا ئێستا حەقدەستەکانیان پەرداخت نەکراوە و لەم پێوەندەدا، جێژنانە و مەزایاکانیشیان دواخراوە. کرێکارانی شارەداریی مەریوان کە لەم بارودۆخە هەستیارەی ئێستادا هەروا درێژەی بە کارەکانیان دەدەن دەڵێن: هەتا ئێستا حەقی بیمەکانیان بە سازمانی تەئیمنی ئیجتماعی پەرداخت نەکراوە و ئەمەش کێشەوگرفتێکی زۆری بۆیان پێکهێناوە.[6]
- جێگری کاروباری تەندروستیی زانکۆی پزیشکیی پارێزگای سنە، باسی لە تووشبوونی 7 منداڵی ژێر تەمەن 5 ساڵان کرد کە تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا بوون. بە وتەی ئەم بەرپرسەی ڕژیم، تاقیکاری کۆرۆنا بۆ ئەو 7 منداڵە کە تووشی وێرووسی کۆرۆنا بوون ئەرێنی بووە و ئەو منداڵانە لە ناوەندی دەرمانیی شاری سنە لە ژێر چاوەدێریی پزیشکی دان. بە وتەی ناوبراو، 3 کەس لەو 7 کەسە، تەمەنیان له ژێر 1 مانگ دایە. شایانی باسە سەرەڕای تووشبوونی ژمارەیەکی زۆر لە هاووڵاتییان لە شارەکانی کوردستان و ئێران، لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەت هەتا ئێستا ئامارێکی وردیان سەبارەت بە ڕێژەی تووشبووان و گیان لەدەستداوان بڵاو نەکردووەتەوە.[6]
- هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی هیوا قوربانی ئەقدەم کوڕی ڕەحیم خەڵکی گوندی قەرەگۆل بە دانانی بارمتەی قورس هەتا کاتی تەواوبوونی قۆناغی دادگاییەکەی بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا.[5]
- بەپێی ئەو دیمەنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبووەتەوە، بەیانی ئەمڕۆ سوپای پاسدارانی ئێران بە پشتیوانیی هێلیکۆپتەر خانووی خەڵکی لە گەڕەکی فەلەکەدینی شاری خوڕمئاوای ناوەندی پارێزگای #لوڕستان# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕووخاندووە. هەر بەپێی ئەو دیمەنانە، هێزەکانی سوپای پاسدارانی ئێران بە شوفڵ خەریکی ڕووخاندنی ماڵێکن کە خەڵکی تێدایە و ئەندامانی ئەو خانەوادەیە بۆ پاراستنی ماڵەکەیان چوونەتە سەر ماڵەکە و شوفڵەکە بەبێ گوێدان لە هاواری خەڵک خانووەکە دەڕووخێنێت. سەرچاوە هەرێمییەکان باس لەوە دەکەن کە خەڵکی ئەو گەڕەکە ڕووبەڕووی هێزەکانی سوپای پاسداران بوونەتەوە، بەڵام سوپای پاسداران بە هێنانی هێلیکۆپتەر هەوڵدەدات خەڵک لەو شوێنە دوور بخاتەوە.[3]
$باشووری کوردستان$
- دیسانەوە فڕۆکەکانی داگیرکەری تورک زینی #وەرتێ#یان بۆردوومانکردەوە. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە بۆردوومانەکان زۆر نزیکی خاڵەکانی هێزەکانی پارتی و یەکێتی بوون لە ناوچەکە. هەندێک سەرچاوەی تریش باس لە شەهیدبوونی 5 گەریلای #پەکەکە# دەکەن و چوار پێشمەرگەی لیوای 7یش کە نزیکی بارەگاکەی پەکەکە بوون بە سووکی برینداربوون. هەروەها چیای هەڵەمووندیش لە سنووری شارۆچکەی #ڕواندز# کەوتە بەر بۆردوومانەکە.[1]
- تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لە #مەخموور# و نزیک زنجیرە چیای قەرەچووخ بۆردومان دەکات.[1]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380816/0014.JPG=KTML_ImageCaption_Title=ناسنامەی سێ ژنە شەهیدی ئەمڕۆی کامپی مەخمور ئاشکرا کرا=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=ناسنامەی سێ ژنە شەهیدی ئەمڕۆی کامپی مەخمور ئاشکرا کرا=KTML_ImageCaption_End=
- لە هێرشی فڕۆکە بێفڕۆکەوانە جەنگییەکانی دوڵەتی تورکدا بۆ سەر کامپی مەخمور، سێ ژن شەهیدبوون و ناسنامەیان ئاشکرا کرا. ناسنامەی شەهیدەکان بەمشێوەیە: #هاڤڤا ئاکدۆگان# لە دایکبووی 1988، #عەزیمە ئاکدۆگان# لەدایکبووی 1987 و #عائیشە ئەحمەد فەرحان# لە دایکبووی 2003. وێڕای مەترسییەکانی کۆرۆنا، هاوڵاتیانی کامپەکە بۆناشتنی تەرمی شەهیدەکان لەبەردەم نەخۆشخانە گردبوونەوە، دوای وەرگرتنەوەی تەرمەکان بە مەراسیمی جەماوەری هەرسێ شەهیدەکە بەخاکسپێردارن.[7]
- بەهۆی بۆردوومانەکانی سوپای تورک و کۆکردنەوەی هێزەکانی پەکەکە، یەکێتی و پارتی لە زینی وەرتێ، بارودۆخی باشووری کوردستان تێکچووە و لایەنەکان یەکتری تاوانباردەکەن.[1]
- #زوبێر عوسمان# لێپرسراوی مەڵبەندی #سۆران#ی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت: بەهۆی بۆردومانەکەی شەوی ڕابردووی تورکیاوە بۆ زینی وەرتێ چوار پێشمەرگە بریندار بوون، دەشڵێت: ئەوەی پێشتر لەبارەی هاتنی هێز بۆ ناوچەکە هۆشداریمان دەدات ڕویداوە و ئەگەر دۆخەکەش چارەسەر نەکرێت ئەوا چاوەڕوانی خراپتریشی لێدەکرێت.[4]
- #بزووتنەوەی گۆڕان# داوادەکات بۆ هێورکردنەوەی دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی بەپەلەی سێقۆڵی لەنێوان هەرسێ لایەنی پێکهێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت.[2]
- #وەزارەتی پێشمەرگە#ی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ناردنی فەوجێکی لیوای 7ی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ (زینوێی وەرتێ) ڕێککارێکی کاتی بوو، لەسەر داوای لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، پاڵپشت بە بڕیار و ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم بووە.[3]
- بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان، تائێستا 332 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیە 198 کەسیان چاکبوونەتەوە، چوار کەسیش گیانی لەدەستداوە، لەماوەی 24 کاژێری ڕابردووشدا تەنیا یەک کەس تووشی کۆرۆنا بووە.[2]
- شەش تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە #چەمچەماڵ# دوای چاکبوونەوەیان گەڕانەوە ماڵەوە، ئێستا تەنها چوار کەس تووشبووی چەمچەماڵ لە نەخۆشخانە ماونەتەوە.[3]=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380816/0003.JPG=KTML_Photo_Alt=لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 15-04-2020=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380816/0003.JPG=KTML_Photo_End=
- لەدرێژەی چالاکییەکانی تیمە پزیشکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە، شارەدێی #دێگەڵە# سەر بە شارۆچکەی #کۆیە# پشکنینی کۆرۆنایان بۆ کراوە و سەرجەم پشکنینەکانیش نێگەتیڤ دەرچوون.[4]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی نوێ ی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لەلایەن تاقیگەی تەندروستی گشتی #هەڵەبجە# لە پارێزگای هەڵەبجە دەستنیشانکران، دوو کچی تەمەن (14) و (18) ساڵ، بەرکەوتەی تووشبووی پێشوون کە دایکیانە و دانیشتووی شاری هەڵەبجەن. ژمارەی تووشبووان لە پارێزگا هەڵەبجە گەیشتە 22 تووشبوو کە 8 تووشبوو چاکبووینەوە و گەڕاینەوە ماڵەوە.[1]
- کونسوڵی گشتیی ئێران لە هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند هەر ئێرانییەک کە لە هەرێمی کوردستانە و ئارەزووی گەڕانەوەی هەیە دەتوانێت لەرێگەی فەرمانگەی پێوەندییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بگەڕێتەوە.[2]
- گوتەبێژی حکومەتی هەریمی کوردستان ڕایگەیاند، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 157 هاونیشتمانی لە ئوردنەوە گەڕێندرانەوە.[2]
$دەرەوەی کوردستان$
- ئەمڕۆ چوارشەممە سۆر ڕۆژی جەژنی ئێزدییەکان، کە ڕۆژی ئاهەنگ و جەژنە، ژنێکی تەمەن 27 ساڵی ئێزدی بە ناوی بەسمە ئەکینجی لەلایەن هاوسەرە تەمەن 55 ساڵەکەیەوە لە شاری هیلدسهیمی ئەڵمانیا کوژرا.[7]=KTML_ImageCaption_Begin==KTML_StyleDiv=width:30%;height:20%;float:right;=KTML_ImageCaption_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2020/380816/0021.JPG=KTML_ImageCaption_Title=بەسمە ئەکینجی=KTML_ImageCaption_CaptionStyle=000000=KTML_ImageCaption_Caption=بەسمە ئەکینجی=KTML_ImageCaption_End=
- ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی #کۆرۆنا# لە جیهاندا، 2 ملیۆن کەسی تێپەڕاند.[1]
- لیوا ئەحمەد مسماری، گوتەبێژی سوپای نیشتمانی لیبیا ڕاگەیاندراوێک لەبارەی دەستگیرکردنی چەکدارێک لە لیبیا ڕەتدەکاتەوە کە سەر بە لەشکری ڕۆژ بێت. مسماری لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، وێنەی ئەو نووسراوەی بڵاوکردەوە و لەسەری نووسیوە کە ئەو نووسراوە هیچ پەیوەندییەکی بە ئەوان نییە، نووسراوەکە دروستکراوە و بە هیچ شێوەیەک بەیانی له و جۆرە لەلایەن فەرماندەیی گشتییەوە دەرنەچووە.[3]
- سەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق سەرکۆنەی هێرشە ئاسمانییەکانی فڕۆکەکانی تورکیا لە هەندێک ناوچەی باشووری کوردستان دەکات و دەڵێ بۆردوومانەکان بوونەتە هۆی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ بۆ دانیشتووان.[2]
- پەرلەمانتار #کاوە محەمەد#، داوا لە سەرۆک کۆمار و حکومەتی عێراق دەکات، کە هەنگاوی بەپەلە بۆ ڕاگرتنی پێشێلکارییەکانی دەوڵەتی تورک بنێن و تەواوی هێزەکانی ئەو وڵاتە لەسەر خاکی عێراق دەربکەن.[7]
- جێگیر یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، هێرشەکەی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کامپی مەخمور شەرمەزار دەکات، کە بووە هۆی شەهیدبوونی سێ ژنی گەنج. حەسەن کەعبی هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی شەرمەزار کرد و داوای لە وەزارەتی دەرەوەی عێراق کرد، لەبەرامبەر ئەو هێرشە ناڕەوایەی تورکیا ڕێوشوێنی جدی بگرنە بەر بۆ پاراستنی سەروەی خاکی عێراق.[7]
- لیژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق ڕایگەیاند، حکومەتی عێراق قەدەغەی هاتووچۆی تاوەکو دەستپێکی مانگی ڕەمەزان درێژکردەوە.[1]
- عەبدولکەریم خەلەف، گوتەبێژی سەربازیی عادل عەبدولمەهدی، فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق گوتی، پێشێلکردنی ئاسمانی عێراق لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوە بە کارێکی دووژمنکارانە و تاکڕەوانە هەژمار دەکرێت و بەرپرسیاریەتی ئەنجامەکانیشی لەئەستۆی ئەنقەرەیە. عەبدولکەریم خەلەف داوا لە تورکا دەکات ئەگەر کێشەی ئەمنی هەیە ئەوە دەوڵەتی عێراق هەیە و پێویستە ڕێککەوتن لە نێوان هەردوو وڵات بۆ کەمکردنەوەی نیگەرانییەکانی سنوور هەبێت.[2]
- لە 24 کاتژمێری ڕابردوو لە ئەنجامی ئەو پشکنینانەی ئەنجامدراون، تووشبوونی هەزار و 512 کەسی دیکە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پشتڕاست کراوەتەوە و تا ئێستا ئاماری تووشبووان لە سەرتاسەری ئێران گەیشتووەتە 76 هەزار و 389 کەس، ئاماژەشی بەوەداوە کە سێ هەزار و 643 تووشبووش لەژێر چاودێری چڕدان.[3]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 大事年表
此项目已被写入(کوردیی ناوەڕاست)的语言,点击图标,以在原来的语言打开的项目!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
此产品已被浏览63,212
HashTag
来源
[1] | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
[2] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 15-04-2020
[3] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردستان 24 - 15-04-2020
[4] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 15-04-2020
[5] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 15-04-2020
[6] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پەیام - 15-04-2020
[7] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 15-04-2020
相关文件: 24
挂钩项目: 39
传记
妇女的问题
库尔德文件
文章
烈士
城市: Makhmur
城市: 索朗
城市: 舒曼
城市: 哈拉布贾
城市: Chamchamal
城市:
城市: 杜兹
城市: Mariwan
城市: Saqiz
城市: 萨南达季
城市: Lurrstan
普罗旺斯: Libya
普罗旺斯: Jordan
普罗旺斯: Germany
普罗旺斯: 土耳其
普罗旺斯: 伊朗
普罗旺斯: 伊拉克
普罗旺斯: 前苏联
普罗旺斯: 南库尔德斯坦
普罗旺斯: 东库尔德斯坦
Technical Metadata
这资料的版权已发出Kurdipedia的项目的所有者!
项目质量: 99%
99%
添加( هاوڕێ باخەوان 01-03-2020
本文已被审查并发布( بەناز جۆڵا )on15-04-2020
此产品最近更新( هاوڕێ باخەوان ):16-04-2020
URL
此产品已被浏览63,212
Attached files - Version
类型 Version 编者名称
照片文件 1.0.259 KB 15-04-2020 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
照片文件 1.0.166 KB 15-04-2020 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Actual
传记
塔拉巴尼
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
塔拉巴尼
的地方
迪亚巴克尔
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
迪亚巴克尔
的地方
埃尔比勒
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
埃尔比勒
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
20-10-2013
هاوڕێ باخەوان
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦
新项目
统计属性
文章 517,253
图片 105,508
书籍 19,120
相关文件 96,152
Video 1,296
Kurdipedia是世界上最大的为库尔德信息来源!
图像和说明
正在接受割礼的七岁少女,库尔德斯坦

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| 联系 | CSS3 | HTML5

| 页面生成时间:秒!