کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!

بژاردەی گەڕان

گەڕانی ورد      کیبۆرد

گەڕان
تۆمارکردنی بابەت
ئامرازەکان
زمانەکان
هەژماری من



ک. ناوەندی K. Bakur

     
contact@kurdipedia.org 003154710293

kurdipedia.org 2008 - 2022
دەربارە
بابەت بەهەڵکەوت
رێساکانی بەکارهێنان
هاوکارانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
کۆکراوەکان
کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
یارمەتی
بابەتی نوێ
ئامار
بابەت 400,147
وێنە 79,690
پەڕتووک PDF 15,378
فایلی پەیوەندیدار 64,166
ڤیدیۆ 384
میوانی ئامادە لەم کاتەدا 41
ئەمڕۆ 15,544

راپرسی
   راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
   راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!

کەسایەتییەکان
سروشت بەکر
کەسایەتییەکان
رۆژگار کەرکوکی
کەسایەتییەکان
ڕاپەر عوسمان عوزێری
کەسایەتییەکان
بەناز جۆڵا
کەسایەتییەکان
شادی حەسەن
09-04-2020
پۆل: ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
  
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
زۆرتر
بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
Metadata
RSS

گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
وەرگێڕان
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0
ئەم بابەتە باشتر بکە!
| |

09-04-2020
باکووری کوردستان
- لە نەخۆشخانەی فێرکاری ئامەدئامەد تووشبووییەکی دیکەی کۆرۆناکۆرۆنا گیانی لەدەستدا، بەمەش ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ 12 کەس بەرزبووەوە.[2]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شارام سەفەری، رۆژنامەنووس و بەڕێوەبەری کاناڵی تێلێگرامیی راوێژ پرس، بانگهێشتی دادگای سەرپێڵ زەهاوزەهاو کرا.[6]
- بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، “پەروین ئەدواییپەروین ئەدوایی“، چالاکی مەدەنی دانیشتووی شاری مەریوانمەریوان، بەهۆی کەوتنە بەر لێبوردنی گشتی لە زیندان ئازاد کرا.[7]
- نووسەر و چالاکێکی ژینگەپارێزیی کورد بە ناوی ئیسمائیل حەمیدیان خەڵکی سراولەی کارزانی شاری ئیلامئیلام، بەهۆی بەربوونەوەی لە بەرزاییەکانی شاخی مانشتی ئیلام گیانی لەدەست دا.[6]
باشووری کوردستان
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێرهەولێر دەستنیشانکرا، کە ئافرەتێکی تەمەن 38 ساڵ دانیشتووی گوندی کانی گەنیە و بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانە.[3]
- لە بەردەوامیی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، چوار تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 دەستنیشانکران، کە سێ پیاو و ئافرەتێکن لە شارۆچکەی چەمچەماڵ و بەرکەوتووی تووشبووانی پێشوون.[3]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، نۆ تووشبووی نوێ ی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، کە شەش ئافرەت و سێ پیاون دانیشتووی گەڕەکەکانی (شێخ احمد، مامۆستایان، گوندی کۆری) هەموویان بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون، حەوت لەوان بەرکەوتەی تووشبووانی پرسەکانی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانی شاری هەولێرن.[3]
- بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانیسلێمانی رایگەیاند: بۆ دڵنیابونەوە لەدۆخی تەندروستی چەمچەماڵ تیمەکانیان هەزار پشکینی کۆڕۆنا دەکەن و دواتر ئەنجامەکان بڕیار دەدەن لەبارەی شارەکەوە، دەشڵێت: وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆ بڕیار لەقەدەغەی هاتووچۆ دەدات، بەڵام پێمانباش نیە لەمکاتەدا قەدەغەی تەواوی هاتووچۆ هەڵبگیرێت.[4]
- پشکنینی سەرجەم کەسوکاری تووشبوەکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە شارەدێی حاجیاواحاجیاوا نێگەتیڤ دەرچوون.[4]
- بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، کەسێکی دیکەی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبووەتەوە و کۆی گشتیی ئەوانەی چاکبوونەتەوە گەیشتووەتە 95 کەس.[2]
- بەپێی ئەو ئامارانەی وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، لە کۆی 33 شارۆچکە و سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان، ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 14 شارۆچکە و ناوەندی شارەکاندا بڵاوبووەتەوە.[2]
- وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، هەواڵی خۆش لەبارەی تووشبووانی کۆرۆنا هەیە بەوەی رێژەیەکی یەکجار کەم لە تووشبووانی نوێ دەدۆزنەوە و ئەوانەیشی دەدۆزرێنەوە سەرچاوەی تووشبوونەکەیان دیارە، ئەوەش نیشاندەرێکی باشە.[2]
- کەشناسی هەرێم رایگەیاند لە شارۆچکەی چەمچەماڵچەمچەماڵ سێ بومەلەرزە بەگوڕی جیاواز رویانداوە و هاووڵاتیان لە کەرکوککەرکوک و قەرەهەنجیریش هەستیان پێکردوە.[4]
- لە سنوری شارەدێی گوڵاڵە، بۆمبێکی چێنراوی چەتەکانی داعشداعش تەقیەوە و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتی گیانیانلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.[5]
- لە بازگەی زینەتیری سەر بە شارۆچکەی شەقڵاوەشەقڵاوە کە بەدەست پارتی'ەوەیە، رێگری لە بەڕێوەبەری شارەدێی بالیسانبالیسان کرا، بەڕێوەبەرەکەش کە سەر بەدەسەڵاتی یەکێتییە، رێگای سەرەکی بالیسان – شەقڵاوەی داخست.[5]
- لە ئەنجامی هێرشێکی چەتەکانی داعش بۆ سەر چەکدارانی حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی لە خورماتووخورماتوو، دوو چەکداری حەشدی شەعبی کوژران.[5]
رۆژئاوای کوردستان
- لە ناوچەی باب-ی داگیرکراو لەلایەن دەوڵەتی تورک و چەتەکانیەوە، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلی چەتەیەکدا بە ناوی 'ئەبو فەیسەڵ' لە گروپی چەتەکانی سوڵتان موراد لە سنووری فاتSیمەی زەهرادا تەقییەوە و لەو تەقینەوەیەدا ئەبو فەیسەڵی چەتە بە قورسی بریندار بووە.[1]
- د. جوان مستەفا هاوسەرۆکی کۆمیتەی تەندروستیی باکوور ور ۆژهەڵاتی سوریا رایگەیاند، دەوڵەتی تورک توشبوانی کۆرۆنا دەگوێزێتەوە بۆ نەخۆشخانەی سەرێکانیسەرێکانی لە رۆژئاوا و بەو شێوەیە سەرقاڵی ئەنجامدانی تاوانە.[1]
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی، ئێوارەی ئەمڕۆ لە کاتژمێر 17:30 گوندی شێخ هالیل و کەفەر نایای سەر بە ناوچەی شەهبایان تۆپباران کرد. لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا لە گوندی کەفەر نایا هاوڵاتیەک بە ناوی خالد ئۆسۆی 42 ساڵان بریندار بوو. هاوکات زیانێکی زۆری مادی بەر خانووەکانی گوندەکە کەوتووە.[1]
- دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردووەتە سەر گوندەکانی کۆرحەسەن و سیفیانی سەر بە ناوچەی گرێ سپیگرێ سپی و تۆپبارانی دەکەن.[1]
دەرەوەی کوردستان
- سیراجەدین کایرانسیراجەدین کایران کە ماوەیەکی زۆر لەناو تەڤگەری سیاسی کورددا کاری کرد لە شاری بیلبۆرنی ئەڵمانیا بەهۆی نەخۆشیەوە گیانی لەدەستدا.[1]
- بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری ئێڕاق، مستەفا کازمیی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئێڕاق راسپارد.[3]
- کامەرانی سەید مەجید برای دلێری سەید مەجید لە تەمەنی 61 ساڵیدا بەهۆی کۆرۆناوە لە نەخۆشخانەیەکی لەندەن کۆچی دوایی کرد.[3]
- ئەمڕۆ هێزی ئاسمانی سوپای نیشتمانی لیبیا رایگەیاند: دوو فڕۆکەی سیخوڕیی دەوڵەتی تورکی لە دوو شوێنی جیاواز خستووەتە خوارەوە.[5]
- وەزارەتی تەندروستیی ئێران، رایگەیاند، تا ئێستا لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە 66 هەزار و 220 کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون و چوار هەزار و 110 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.[5]
- رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایگەیاند، بە هۆی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ژمارەیەک زیندانی لە بەندیخانەکانی ئێران بۆ داوا رەواکانیان چالاکی ئیدانەکردنیان ئەنجامداوە و زیاتر لە 35 زیندانی لە لایەن پاسەوان و هێزە ئەمنیەکانەوە کوژران.[1]

ئەم بابەتە 38,325 جار بینراوە

کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان

سەرچاوەکان
[1] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 09-04-2020
[2] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رووداو - 09-04-2020
[3] دیارینەکراو | کوردیی ناوەڕاست | تەواوی کەناڵەکانی راگەیاندن
[4] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 09-04-2020
[5] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری رۆژنیوز - 09-04-2020
[6] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری کوردپا - 09-04-2020
[7] ماڵپەڕ | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پەیام - 09-04-2020

فایلی پەیوەندیدار: 24
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 8
بەڵگەنامەکان
1.بژاردەکانی لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی خوێندنی ئۆنلاین تاقیکردنەوەکان
2.گوتەبێژی حکومەت روونکردنەوە لە بارەی کڕینی ئۆتۆمبێل بۆ وەزیران دەدات
3.وەزارەتی پەروەردە پشوەکانی 2019-2020ی راگەیاند
4.ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی ژمارە (45)
5.ڕێزگرتنی کۆمەڵگای مەدەنیی کوردستانی لە کارمەندانی گیانبەختکردووی نەخۆشخانەکان
کەسایەتییەکان
1.سیراجەدین کایران
2.مستەفا کازمی
3.کامەران سەید مەجید
[زۆرتر...]

تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
شار و شارۆچکەکان: ئامەد
وڵات - هەرێم: باکووری کوردستان
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
شار و شارۆچکەکان: هەولێر
شار و شارۆچکەکان: رانیە (راپەڕین)
وڵات - هەرێم: تورکیا
وڵات - هەرێم: لیبیا
شار و شارۆچکەکان: زەهاو
شار و شارۆچکەکان: مەریوان
شار و شارۆچکەکان: سەرێکانی
شار و شارۆچکەکان: چەمچەماڵ
شار و شارۆچکەکان: کەرکوک
شار و شارۆچکەکان: خانەقین
شار و شارۆچکەکان: سلێمانی
شار و شارۆچکەکان: گرێ سپی
شار و شارۆچکەکان: شەقڵاوا (خۆشناوەتی)
پارت / لایەن: حەشدی شەعبی
شار و شارۆچکەکان: خورماتوو
شار و شارۆچکەکان: ئیلام
وڵات - هەرێم: ئێڕاق
وڵات - هەرێم: ئێران
وڵات - هەرێم: ئەڵمانیا

تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
رۆژەڤ
سروشت بەکر
دەرچووی کۆلێژی پەروەردەی وەرزشیی بنەڕەتی زانکۆی سلێمانییە، ڕاهێنەری لەشجوانییە.
سروشت بەکر
رۆژگار کەرکوکی
ناو: ڕۆژگار عیماد
ڕۆژی لەدایکبوون: 01-06-1996
شوێنی لەدایکبوون: کەرکوک
ئەرشیڤوانی رێکخراوی کوردیپێدیا[1]
https://www.facebook.com/groups/363119081243579/?ref=share, بەڕێوەبەری گرووپی کتێبخانەی (PDF)

پەیوەندی
https://www.facebook.com/rozhgar.karkuki.5, فەیسبووکی: رۆژگار کەرکوکی
rozhgarkarkuki48@gmail.com, rozhgarkarkuki48@gmail.com
009647509744770009647509744770
رۆژگار کەرکوکی
ڕاپەر عوسمان عوزێری
لەدایکبووی 21-01-1964، لە گوندێکی نزیک شاخەڕەشی نزیک ماوەت، ئەو کاتەی کە عوسمان عوزێری رابەری سیاسی هێزی خەبات بوو، بەڵام لە هاوینی 1963 کە دەنگی کوردستانی عیراق دامەزرا، دەچێتە ئێزگەی و لەوێ درێژە بە خەباتی خۆی دەدات..
لەدوای تیرۆرکردنی عوسمان عوزێری لە هاوینی ساڵی 1966، دوای ساڵێک لەگەڵ دایکی (پەروینی عەزیز ڕەسول بەگ) و لەگەڵ خاڵەکانیا کۆچی بەغداد دەکەن، و هەر لەوێ خوێندن تەواو دەکات تا کۆتایی ساڵی 1985 بڕوانامەی دبلۆمی چارەسەری سروشتی وەردەگرێت..
لە ساڵی 1979 وە لەبەغدا پەیوەندی دەکات بە
ڕاپەر عوسمان عوزێری
بەناز جۆڵا
بەناز سابیر رەشید، لە شاری سلێمانی لەدایکبووە. بنەماڵەکەیان لەگەڵ دروستکردنی شاری سلێمانی لە سەدەی هەژدەهەم هاتوونەتە سلێمانی.
لە ساڵی 1993وە لەگەڵ هاوژینەکەی هاوڕێ باخەوان لە هۆڵندا لە شاری لاهای دەژین و دایکی دوو منداڵە بەناوەکانی میتان و ئارتین.
یەکێکە لەو خوێندکارە کوردە بەراییانەی کە بەکالۆریۆسی لە زانستی بیزنیس ئینفۆڕمەیشن BI لە هۆڵندا وەرگرتووە. تێزی بەکالۆریۆسەکەی لەسەر بەرنامەی هاوڕێنامە بۆ مێژووی کوردستان و کورد بووە کە لەلایەن هاوژینەکەیەوە بەرنامەڕێژکراوە و پاشان ئەو داتابەیسە بووە
بەناز جۆڵا
شادی حەسەن
ناو: شادی
ناوی باوک: حەسەن
رۆژی لەدایکبوون: 24-01-2001
شوێنی لەدایکبوون: شیراز - ئێران

ژیاننامە
شادی حەسەن لە ڕۆژی 24-01-2001 له شاری شیراز لە ئێران لەدایک بووه. له ساڵی 2004 هاتۆتە هەرێمی کوردستان و لە شاری سلێمانی نیشتەجێ بووە. لە ئێستادا 2022 خوێندکاری بەشی کاری کۆمەڵایەتییه لە زانکۆی سلێمانی.لە ساڵی 2020 ەوە دەستی بە کاری وەرگێران لە کوردی بۆ فارسی و بە پێچەوانە، کردووە.
[1]
شادی حەسەن




Kurdipedia.org (2008 - 2022) version: 14.10
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.531 چرکە!