دوو پێشمەرگە لە هێرشێکی داعش لە کوڵەجۆ شەهید بوون
باکووری کوردستان
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لە گەڕەکەکانی خربێ شابکێ، باسکل کەڤیل و دێرقوبی کەربۆرانی مێردین هەموو جۆرە هاتوچۆکردنێکی لە هاووڵاتییان قەدەغە کرد. پارێزگاری دەوڵەتی تورک رایگەیاند، لە 6ی نیسان و لە دوای کاتژمێر 23:00ەوە بۆ ئەوەی هێزە ئەمنییەکان و سوپا ئۆپراسیۆن لەو 3 گەڕەکەدا ئەنجام بدەن، هاتووچۆکردنیان تیایاندا قەدەغە کراوە.
[1]
- لە یەکەیەکی 200 سەربازیی سوپای تورک لە
جۆلەمێرگجۆلەمێرگ دا 11 سەرباز تووشی ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا بوون. سەربازە تووشبوەکانیان گواستووەتەوە بۆ ئۆتێلەکان و کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون و ئەوەش ناڕەزایەتیی لێکەوتووەتەوە.
[1]
- گەڕەکی دۆشلوجەی ناوچەی ئازار پێرتی شاری چەولیک بە هۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا خرایە کەرەنتینەوە و هاتوچۆی لێ قەدەغەکرا.
[1]
- دوای ئەوەی دانیشتوویەکی گەڕەکی خرابەی ناوچەی ئەلباک لە ئەستەنبولەوە گەڕایەوە و ئاشکرا بوو کە هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنایە، هەموو گەڕەکەکە خرایە ژێر چاودێریەوە و هاتوچۆی لێ قەدەغەکرا.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- تاوەکو ئێستا لە چوار پارێزگای رۆژهەڵاتی کوردستان نزیکەی 17 هەزار و 500 کرێکار کە بەهۆی کۆرۆناوە بێکار بوون، داوای بیمەی بێکارییان کردووە.
[2]
باشووری کوردستان
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری
دهۆکدهۆک دەستنیشانکران، کە خێزانێکی دایک و باوک تەمەن 31 ساڵن لەگەڵ منداڵێکی تەمەن 10 مانگ لە وڵاتی بەریتانیا گەڕاینەوە و لەکەڕەنتین دابوون.
[3]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، پێنج تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، کە پیاوێک و چوار ئافرەتن. یەکێکیان دانیشتووی کانی گەلی چوار تووشبووی دیکە دانیشتووی گەرەکی 94ی باداوەن، هەموویان بەرکەوتەی تووشبووەکانی هەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری هەولێرن. بەوەش ژمارەی توشبوان لەهەرێمی کوردستان گەیشتە 285 توشبوو.
[3]
- لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، یەک تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا، کە کچێکی تەمەن 13 ساڵ دانیشتووی شارەدێی
بازیانبازیان بەرکەوتەی تووشبووی پێشووە.
[3]
- ئەمشەو لە سنووری شارۆچکەی
کوڵەجۆکوڵەجۆ لە
گەرمیانگەرمیان داعشداعش هێرشی کردووەتە سەر پێشمەرگە و دوو پێشمەرگە شەهید بوون. ئەو دوو پێشمەرگەیەی کە شەهید بوون ناویان
سورکێو رەشیدسورکێو رەشید و
ئیسماعیل فارسئیسماعیل فارس ە.
[2]
- بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی
هەولێرهەولێر بڕیاری کەرەنتینکردنی دانیشتووانی گەڕەکی کارێزانی لە هەولێر دەرکرد و لە پلاندایە 10 گەڕەکی دیکەش لە هەولێر کەرەنتین بکرێن.
[2]
- بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: 16 توشبووی تری کۆرۆنا چاکبوونەوەو گەڕانەوە ماڵەکانی خۆیان و کۆی ئەوانەی چاکبونەتەوە گەیشتە 78 کەس.
[4]
سلێمانی.. هێڵەکانی پەڕینەوەی پیادە نوێدەکرێنەوە
- بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لەراگەیەنراوێکدا چاکبوونەوەی دوو تووشبووی کۆرۆنا راگەیاند.
[4]
- بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر رایدەگەیەنێت، هۆکاری هەڵکشانی ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا لە هەولێر دانانی دوو پرسە بووە، ئێستا ژمارەی تووشبووان لە هەولێر گەیشتووەتە 138 کەس و لەنێویاندا 20 کەس چاکبوونەتەوە.
[5]
-
هەڤاڵ ئەبوبەکرهەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە روونکردنەوەیەکدا داوای لێبوردنی له و پزیشکە کرد، کە دوێنێ لە خاڵێکی پشکنینی هێزەکانی ناوخۆ رووبەڕووی کێشە بوویەوە.
[5]
- بەهۆی چۆڵیی شەقامەکانەوە، لەلایەن بەشی ئەندازەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی
سلێمانیسلێمانییەوە سەرجەم هێڵەکانی پەڕینەوەی پیادە نوێدەکرێنەوە.
[4]
- بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند، حەوت تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی چاکبوونەتەوە و رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە.
[2]
- دوای دوو رۆژ لە سەربەستکردنی درەنگانێکی شەوی رابردوو جارێکی دیکە رۆژنامەنووس
هێمن مامەندهێمن مامەند لە شاری هەولێر لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرایەوە.
[3]
- وێڕای بەردەوامی قەدەغەی هاتوچۆ، کە لە چوارچێوەی رێکارەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنادا راگەیەندراوە، لەسەر رێگەیەکی لاوەکی لە شارەدێی
سەرقەڵاسەرقەڵا، بە هۆی پێکدادانی ماتۆڕسکیلێک و ئۆتۆمبیلێکەوە شەوی رابردوو کەسێک گیانی لەدەستدا.
[5]
- سێ رۆژ لەمەوبەر، پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕێن سووتانی ژنێکی بە ئاگر ڕاگەیاند، کە بەهۆی ڕێژەی سووتاوییەکەیەوە کە 90٪ بوو، ڕەوانەی سلێمانی کرا، دواجار بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانیلەدەستدا.
[6]
- لەپاڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا، کۆبوونەوەی بڕێکی زۆر لە زبڵ و پاشماوەی جۆراوجۆر لە شەقام و شوێنە گشتیەکانی
کەرکوککەرکوک، بووەتە هەڕەشەیەکی جدی لەسەر تەندروستی هاوڵاتیانی شارەکە و بڵاوبوونەوەی نەخۆشی ڤایرۆسی جۆراوجۆری دیکە.
[6]
رۆژئاوای کوردستان
- دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانیان لە نیوەشەوەوە دەستیان بە تۆپبارانکردنی گوندی دلدارا و دەورووبەری و گوندی ئوم ئەل کێف لە تلتەمر کردووە.
[1]
- تەرمی ئەحمەد مەحمود موسلیم (خالۆ کۆبانێ)
شەڕڤانشەڕڤانی
قەسەدەقەسەدە کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکەیدا بەهۆی جەلتەی دڵەوە شەهید بوو، بەخاکسپێردرا.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستی تورکیا لە لێدوانێکدا رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا لە سەرتاسەری تورکیا 76 کەس گیانیان لەدەستداوە و وتی:ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە تا ئێستا گەیشتووەتە 725 کەس. کۆجا هاوکات رایگەیاند، بە گشتی ژمارەی تووشبووانیش گەیشتووەتە 34 هەزار 109 کەس.
[1]
- لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتیی نیشتمانیی عێراق بڕیاریدا قەدەغەی هاتووچۆ لە پارێزگاکانی عێراق تاوەکو 18ی مانگ درێژبکرێتەوە و پشتیوانی داراییش پێشکەش بەو خێزانانەن بکرێت، کە بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆ زیانیان بەرکەوتووە.
[2]