باکووری کوردستان
-
هەپەگەهەپەگە ڕایگەیاند: گەریلایەکیان بە ناوی سەما کۆچەر لەدژی سویای داگیرکەری تورک لە وێستگەیەکی بۆڕی گازی سروشتی لە نزیک دەروازەی گوربولاکی ئاگری چالاکی فیدایی ئەنجامداوە و 5 ئۆتۆمبێڵی سەربازی تێکشکێنراون و زیاتر لە 30 سەربازی داگیرکەری تورکیش کوژراون.
[1]
باشووری کوردستان
-
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری
هەولێرهەولێر دەستنیشانکران.
[2]
ئەنجوومەنی وەزیران یەکەم کۆبوونەوەی لە مێژووی خۆیدا لەرێگەی ئۆنلاینەوە ئەنجامدا
- بۆ یەکەمجار لەمێژوویدا حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە ئەنجامدا و لەکۆبوونەوەکەدا باسی دوایین پێشهاتە ئابووری و تەندروستییەکان لە هەرێمی کوردستان کراوە.
[3]
- لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی
کۆرۆناکۆرۆنا لە
سلێمانیسلێمانی و هێزە ئەمنییەکان مەراسیمێکی ڕێزلێنانیان بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی ڕێکخست. لە مەراسیمەکەدا چەپکە گوڵی ڕێزو وەفا پێشکەش بەپزیشکان و کارمەندانی تەندروستی لە سلێمانی کرا بەرامبەر بە هەوڵ و ماندووبوونە بەردەوامەکانیان بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتیان.
[4]
- پارێزگاری هەولێر ڕایدەگەیەنێت، کە لە دۆخێکی هەستیار و سەخت و مەترسیدارداین و تەنیا چارە مانەوەیە لە ماڵەکاندا.
[2]
- تەرمی
مریەم قازیمریەم قازی محەمەد کچی پێشەوا قازی لە گۆڕستانی
کەلارکەلاری کۆن بەخاک سپێردرا.
[2]
-
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان فۆڕمی گەڕاندنەوەی خێزانی بۆ ئەو کەسانە بڵاوکردەوە کە لە خێزانەکانیان دابڕاون و لە 72 کاژێردا دەتوانن بگەڕێنەوە ماڵەکانی خۆیان.
[2]
- قایمقامی ناوەندی
هەڵەبجەهەڵەبجە ڕایدەگەیەنێت، کۆمەڵێک کەس لە سنوورەکەیان پابەندی ڕێنماییەکانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا نابن، بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ دادگای شارەکە قسەیان کردووە کە هەرکەسێک پابەند نەبێت بدرێتە دادگا.
[5]
-
سەرکۆ ئازاد گەڵاڵیسەرکۆ ئازاد گەڵاڵی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی سەوز لە پەرلەمانی کوردستان زانیاری و بەڵگە لەسەر یەک ملیارەکەی لوبنان و 250 ملیۆن دۆلاری دەڵاڵەکەی کۆمپانیای ڕۆز نەوت ڕادەستی داواکاری گشتی دەکات.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەکرد، لە 24 کاتژمێردا، 65 حاڵەتی نوێ تۆمارکراوە، هەروەها چوار کەس گیانیانلەدەستداوە و 18 نەخۆشیش چاکبوونەتەوە. بەوەش 694 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق تۆمارکراون و 50 کەس گیانیان لەدەستداوە و 170 کەسیش چاکبوونەتەوە.
[1]
- کەناڵی فەرمی ئێران لەسەر زاری مەهدی جەمشیدی، بەرپرسی کۆمپانیای نەوتی ئێران بڵاوکردووەتەوە، بەهۆی هێرشێکی چەکداری بۆسەر هێڵی بۆڕی گواستنەوەی گاز لە ناوچەکە، هەناردەی گازیان بۆ تورکیا ڕاگرتووە.
[5]
- وەزارەتی تەندروستیی ئێران، ڕایگەیاند، تا ئێستا لە سەرتاسەری ئەو وڵاتە 47 هەزار و 593 کە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنابوون و سێ هەزار و 36 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.
[6]