Bibliotek Bibliotek
Sök

Kurdipedia är de största källorna för kurdiska information!


Search Options





Avancerad sökning      Tangentbord


Sök
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Verktyg
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
Språk
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Mitt konto
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
Sök Skicka Verktyg Språk Mitt konto
Avancerad sökning
Bibliotek
kurdiska namn
Händelseförlopp
Källor
Historia
Användarsamlingar
Aktiviteter
Sök Hjälp ?
Publikation
Video
Klassificeringar
Random objekt !
Skicka artikel
Skicka bild
Survey
Din feedback
Kontakt
Vilken typ av information behöver vi !
Standarder
Användarvillkor
Produkt Kvalitet
Om
Kurdipedia Archivists
Artiklar om oss !
Lägg Kurdipedia till din webbplats
Lägg till / ta bort e-post
besöksstatistik
Föremål statistik
teckensnitt Converter
kalendrar Converter
Stavnings kontroll
språk och dialekter av sidorna
Tangentbord
Praktiska länkar
Kurdipedia extension for Google Chrome
Cookies
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
Logga in
Medlemskap!
glömt ditt lösenord !
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Om
 Random objekt !
 Användarvillkor
 Kurdipedia Archivists
 Din feedback
 Användarsamlingar
 Händelseförlopp
 Aktiviteter - Kurdipedia
 Hjälp
Nytt objekt
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar 514,832
Bilder 104,257
Böcker 18,882
Relaterade filer 94,712
Video 1,232
Artiklar
En sorg att MP får bli till...
Bibliotek
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillb...
Biografi
Şîlan Diljen
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdern...
پەکەکە: لەدژی گۆشەگیری و فاشیزم تێکۆشانمان بەهێزتر دەکەین
Grupp: Dokument | Artiklarna språk: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Ranking objektet
Utmärkt
Mycket bra
Genomsnitt
Dåligt
Dålig
Lägg till i mina samlingar
Skriv din kommentar om den här artikeln !
objekt History
Metadata
RSS
Sök i Google efter bilder med anknytning till det valda objektet !
Sök i Google för valda objekt!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەکەکە: لەدژی گۆشەگیری و فاشیزم تێکۆشانمان بەهێزتر دەکەین

پەکەکە: لەدژی گۆشەگیری و فاشیزم تێکۆشانمان بەهێزتر دەکەین
ڕاگەیەنراوی کۆمیتەی بەڕێوەبەری #پەکەکە# بەم شێوەیەیە:
ئێمە لە قۆناغێکی گرنگی مێژووییداین کە سیستمی فاشیست – داگیرکەر هێرشی شەڕی تایبەتی گشتی گەیاندووەتە ئاستێکی بەرز و لەدژی ئەمەش بەرخۆدانی شەڕی شۆڕشگێری گەلی گشتی لە هەموو جێگایەک گەشتر دەبێت. شەڕی ئەمریکا و ئێران کاریگەریی لەسەر هەموو هەرێمەکە و جیهان دروستکردووە. دەبینرێت کە شەڕی ئیدلب بڕیاری دوژمن لەمساڵانەی دوایدا لە نێوان دەوڵەتی تورکیا و ڕووسیا قوڕستر دەبێت و دەوڵەتی تورک تووشی دۆڕانێکی سەخت بووەتەوە. بۆ ئەوەی پیرۆزبایی 8ی مارس بە شێوەیەکی واتادار و مێژوویی پیرۆزبکرێت دەست بە ئامادەکاریەکان کراوە، گەلەکەمان بۆ ئەوەی جەژنی ئازادی نەورۆز پیرۆز بکەن دەستیان بە ئامادەکاری کردووە.
لێدوانی دەوڵەتی تورک لەبارەی ئاگرکەوتنەوە لە ئیمڕالی نیگە#ڕانیە#کانی زیاتر کردووە
لە دۆخێکی بەم شیوەیەدا سەرۆکی شەڕی تایبەتی تورک سولەیمان سۆیلو 27ی شوبات لە بەرنامەیەکی تەلەڤزیۆنی دا ڕایگەیاند، لە 'ئیمڕالی ئاگرکەوتووەتەوە' و هەواڵەکە بۆ ڕای گشتی بڵاوکرایەوە. دوای ئەو لێدوانە کە بە شێوەیەکی بێجددیەت ڕاگەیەنرا گەلی کورد و دۆستەکانیان هەڵوێستێکی توندیان پیشاندا، ئەمجارە پارێزگاری بورسا وتی، ئاگرەکە کۆنتڕۆلکراوەتەوە. لەگەڵ ئەوەی 3 ڕۆژ بە سەریدا تێپەڕێوە، لەگەڵ ئەوەی لەم 3 ڕۆژەدا لە چوار پارچەی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات، گەلی کورد و هێزە شۆڕشگێڕ – دیموکراتەکان لە شەقامەکان چالاکیی شەرمەزارکردنیان ئەنجامدا، بەلام بەرپرسانی دەوڵەتی تورک هیچ ڕاگەیەنراوێک و لیدوانێکیان نەدا. بەڕێوەبەرایەتیی ئاکەپە وڵامی بانگەوازی گەلی کورد و دۆستەکانی نەدایەوە، کە دوایان کرد، پاریزەران بچنە دورگەی ئیمڕالی و زانیاری تەواوەتی بۆ ڕای گشتی بڵاو بکەنەوە. ئەوەش بووەتە هۆی زیابوونی نیگەرانیەکان.
ئەگەر یاریەکی شەڕی دەروونی تایبەت نەبێت، دیارە لە دورگەی ئیمڕالی پێشهاتی نوێ هەن. فشار لەسەر ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان کە لە ئیمڕالی ڕاگیراوە و لەسەر هاوڕێکانی تری یاد دەکرێت. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە کە لەبارەی بەرخۆدانی گەلی کورد تەنگاو بووە و لە ئیدلب تێکشکاوە، دەیەوێت تۆڕەیی خۆی لە ئیمڕالی خاڵی بکات. ئەگەر نا لەم نیوەی زستانەدا لە دورگەیەکی بچوک لە ناو دەریادا ئاگرکەوتنەوە و ئاشکراکردنی بە شێوەیە ئاسایی بۆ ڕای گشتی جێگای گۆمانە. ئەم دۆخە نیشان دەدات ئاسایشی ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان لە ئیمڕالی و هاوڕێکانی تر لە مەترسیدایە. ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە تێکۆشانی ئێمە لەدژی سیستمی گۆشەگیری ئیمڕالی چەندە واتادارە. لەم چوارچێوەیەدا دەرکەوتووە، تا ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان نەبێتە خاوەن شەرتی ژیان و خەباتی ئازاد، کێشەی تەندروستی و ئاسایشیی چارەسەر نابن.
لە هەموو ڕووداوێکی ئێمڕالی دەوڵەتی تورک و ئەو هێزانەی بە پێشەنگایەتی ئەمریکا دەجووڵێنەوە بەرپرسن
باش دەزانرێت کە ئیمرالی دورگەیەکی ئاسایی نییە. ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان نوێنەرایەتی ئیرادەی ئازادی کورد، هەموو گەلان و کەسانی چەوساوە دەکات و لەو دورگەیە وەک کەسێکی سیاسی ڕاگیراوە. لەبەرئەوەش لەوێ ڕووداوێکی سروشتی ڕوونادات. هەر شتێک لەوێ ڕووبدات، واتایەکی ئایدۆلۆژی و سیاسی هەیە. لەبەرئەوەش ئاگرکەوتنەوە لە ئیمڕالی خاوەن واتایەکی ئایدۆلۆژی و سیاسییە و هیچ مشتومڕێک هەڵناگرێت. هەروەها سیستمی ڕاگرتنی سیاسی ناوبراو نە تەنها پەیوەندی بە دەوڵەتی تورکەوە نییە، بەڵکو لەلایەن سیستمی مۆدێڕنیتەی کاپیتالیزم بە پێشەنگایەتیی ئەمریکا دروستکراوە. بەو هۆیەوە هەر شتێک لە ئیمڕالی ڕووبدات، لەگەڵ دەوڵەتی تورک، ئەو هیزانەی کە بە پێشەنگایەتی ئەمریکا دەجوولێنەوە بەرپرسن. بە تایبەتی کۆنسەی ئەوروپا و ڕێکخراو و دەزگاکانی سەر بە کۆنسەی ئەوروپا وەک سی پی تی.
حسابی هەر جۆرە خراپییەک زیاتر لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت
ئێمە وەک تەڤگەری ئازادی کوردستان، گەلی کورد و هێزە شۆڕشگێڕ و دیموکراتیکەکان جارێکیتر لێرە ڕادەگەیەنین، لە هەموو ڕووداوەکان کە لە ئیمڕالی ڕوویانداوە دەوڵەتی تورک، دەسەڵاتی ئاکەپە – مەهەپە و سیستمەکەی بە پێشەنگایەتی ئەمریکا بەرپرسیارن. پێویستە بزانرێت حسابی هەر جۆرە خراپیەک زیاتر لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت. خراپیەکان بێ وەڵام نامێنێتەوە. ئەو دەستانەی درێژی ڕێبەر ئاپۆ و زیندانیەکانی شۆڕشگێر کراون، بە مسۆگەری دەشکێنرێن.
چەسپاندنی ئاشکرای ڕوداوەکانی ئەم سێ ڕۆژیی کۆتایی، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی هەواڵی ئاگرکەوتنەوە لە ئیمڕالی، بە ملیۆنان مرۆڤ هەستانە سەر پێ، لە چوار پارچەی کوردستان و لە دەرەوەی وڵات گەلی کورد و هێزە شۆڕشگێڕ – دیموکراتەکان ڕژانە ناو شەقامەکان. بە ملیۆنان کەس کە بە پێشەنگایەتی ژن و گەنجان ڕژانە ناو گۆڕەپانەکان، خاوەندارییان لە ڕێبەر عەبدوڵلا ئۆجالان کرد، بڕوایان بە قسە سووکەکانی بەرپرسانی دەوڵەتی تورک نەهێنا و داوایان کرد پارێزەران بچنە ئیمڕالی و زانیاری پێویستە بڵاو بکەنەوە. ڕایانگەیاند، تا زانیاری تێرکەر بڵاونەکەنەوە لە گۆرەپانەکان و کۆڵانەکاندا دەبن. هەموو هێزە شۆڕشگێڕ و دیموکراتەکان لە سەر بابەتەکە حسابی خراپیەکان لە بەرپرسان دەخوازن.
لە دژی گۆشەگیری و فاشیزم بەبێ پسانەوە تێبکۆشن!
لە پێش هەموو شتێکەوە ئێمە سڵاو لەو ملیۆنەها مرۆڤە دەکەین، کە بۆ خاوەنداریکردن لە ڕێبەر ئاپۆ ڕژانە سەر شەقامەکان. لە ئێستاوە ئێمە 8ی ئادار لەو ژنانە کە بۆ ئازادی و یەکسانی تێدەکۆشن پیرۆز دەکەین. جەژنی ئازادیی نەورۆز لەگەلەکەمان و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیرۆز دەکەین. هیوادارین کە 8ی ئادار و نەورۆز لە هەموو کات باشتر و زیاتر ببنە پرۆسەی خاوەنداریکردن لە ڕێبەر ئاپۆ و یەکبوون لەگەڵ ڕێبەریدا. ئێمە لەو بڕوایەداین گەلەکەمان، ژنان و گەنجان، هێزە شۆڕشگێڕ و دیموکراتیکەکان لە هەر چوار پارچەی کوردستان و دەرەوەی وڵات تاوەکو بنەماڵە و پارێزەران نەچن بۆ ئیمراڵی و لەگەڵ ڕێبەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# چاوپێکەوتن ئەنجام نەدەن، شەقامەکان چۆڵ ناکەن. ئێمە بانگ لە گەلەکەمان و هێزە دیموکراتیکەکان و شۆڕشگێڕەکان دەکەین، کە لە دژی گۆشەگیری و فاشیزم و تاوەکو ئافراندنی شەرت و مەرجی کار و ژیانێکی ئازاد بۆ ڕێبەر ئۆجالان بە بێ پسانەوە تێکۆشن! بێگومان ئەو بانگەوازەمان لە پێش هەموانەوە بۆ گەلانی تورکیا و هێزە شۆڕشگێڕ – دیموکراتیکەکانە.
دۆخی ئەمدواییە لە ئیدلب ئەوەی بۆ هەموان خستەڕوو، کە عەقڵییەت و سیاسەتی دوژمنایەتیکردنی کوردستان بە چ شێوەیەک تێکدەشکێت. بێگومان گەلانی تورکیا، ژنان و گەنجان، ڕۆشنبیران و زەحمەتکێشانی تورکیا باجی ئەو دۆخە دەدەن. ڕوودانی ئەو دۆخەش ڕاستەوخۆ پەیوەندیی بە سیستیم گۆشەگیریی و ئەشکەنجەوە هەیە. ئێمە باش دەزانین، کە هاووڵاتییانی تورکیا شایانی ئەو دۆخە نین، کە بەسەریاندا سەپێنراوە. مافیان ئەوەیە لەم خاکەدا بە شێوەیەکی ئازاد، دیموکراتیک و برایانە بژین. ئەوەش بە تێکۆشان بەدی دێت، لە پێش هەموو شتێکەوە لە تێکۆشان لە دژی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی ئەوە بەدی دێت. فاشیزم کە سەرچاوەی هەموو شێوازەکانی خراپەکارییە، بە تێکۆشانێکی بەو شێوەیە هەڵدەوەشێتەوە، لەو چوارچێوەیەدا تێکشکاندنی سیستمی گۆشەگیری و ئەشکەنجەی ئیمراڵی تورکیا ئازاد و دیموکراتیک دەکات.
با گەلەکەمان و دۆستانمان باش بزانن، کە لە دژی ڕێبەر ئاپۆ و لە دژی هەموومان و لە دژی داهاتوی ئازاد و دیموکراتیکمان هەڕەشەیەکی گەورەی فاشیزم – قڕکەر هەیە. فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە لە 22 هەمین ساڵی پیلانگێڕیدا زۆر زیاتر سیاسەتی هەڕەشە و دیلکردنی زیندانیان بەڕێوەدەبات و هەوڵ دەدات لەو ڕێگەیەوە خۆی لەسەر پێ بهێڵێتەوە. بەڵام بەهۆی پارچەبوونی ناوخۆیی، دابڕان و تەریککەوتن لە جەماوەر، تێکشاندنیان لە شەڕی سوریا و لیبیا ئەوە نیشان دەدات، کە فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە بە شێوەیەکی گەورە لە هەڵوەشاندایە. بۆ ئەوەی خۆی لە هەڵوەشانەوە ڕزگار بکات زۆر زیاتر هێرش و پەلامار دەدات و بە گەمەکانی شەڕی تایبەت دەجوڵێتەوە. بەڵام لە بەرامبەر تێکۆشانە دیموکراتیک و ئازادانە و کاریگەرانە و یەکگرتووەکەماندا ناتوانێت لەسەر پێ خۆی ڕابگرێت و تەمەنی خۆی درێژ بکاتەوە. هەموو شتێک پەیوەندیی بە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسیمانەوە هەیە. لەو کاتەدا بۆ تێکشاندنی گۆشەگیریی ئیمراڵی و بۆ هەڵوەشاندنەوەی فاشیزمی ئاکەپە – مەهەپە و بۆ بە دیموکراتیککردنی تورکیا و ئازادکردنی کوردستان، ئێمە با هێزی خۆمان یەکبخەین و بەرخودانی شۆڕشگێڕ – دیموکراتیک لە هەموو شوێنێکدا بەرفراوان و گەشاوە بکەین!.[1]
#01-03-2020#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,007 gånger
HashTag
Källor
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 01-03-2020
Länkade objekt: 4
Grupp: Dokument
Publication date: 01-03-2020 (4 År)
Document style: Tryckt
Technical Metadata
Upphovsrätten till denna punkt har utfärdats till Kurdipedia av objektets ägare !
Produkt Kvalitet: 99%
99%
Tillagt av ( بەناز جۆڵا ) på 01-03-2020
Den här artikeln har granskats och släppts av ( سەریاس ئەحمەد ) på 01-03-2020
Denna post nyligen uppdaterats med ( هاوڕێ باخەوان ) om : 03-08-2022
URL
Denna post har tittat 3,007 gånger

Actual
Artiklar
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
19-05-2018
هاوڕێ باخەوان
En sorg att MP får bli tillhåll för islamister
Bibliotek
Den sista flickan
07-10-2018
زریان سەرچناری
Den sista flickan
Artiklar
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
22-09-2019
نالیا ئیبراهیم
Amineh Kakabaveh slår tillbaka mot Vänsterpartiets ledning efter uteslutningen: ”Ljuger”
Biografi
Şîlan Diljen
04-07-2020
ڕێکخراوی کوردیپێدیا
Şîlan Diljen
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
Nytt objekt
Bibliotek
Öster om Eufrat: -i kurdernas land
25-05-2022
ڕاپەر عوسمان عوزێری
Bibliotek
Kurdistan; ‏Rapport från SAC:s studieresa 1994
03-01-2022
ڕۆژگار کەرکووکی
Bibliotek
Den Kurdiska Fragen I Turkiet
23-06-2019
زریان سەرچناری
Biografi
Tara Twana
09-09-2018
هاوڕێ باخەوان
Bibliotek
Recueil de textes Kourmandji
24-10-2011
هاوڕێ باخەوان
Statistik
Artiklar 514,832
Bilder 104,257
Böcker 18,882
Relaterade filer 94,712
Video 1,232

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.33
| Kontakt | CSS3 | HTML5

| Sida generation tid : 0.156 sekund(er)!