ەمەبەستی پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی ڤایروسی کۆرۆنا و گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی لە بڵاوبوونەوەی ئەم ڤایرۆسە، دەوامی فەرمی لە فەرمانگەکانی حکومەت، بێجگە لە فەرمانگە تەندروستییەکان، هێزەکانی ئاسایش و پێشمەرگە تا ڕۆژی 10-03-2020 لە کاتژمێر 08:00 بەیانی تا 10:00 دوای نیوەڕۆ کەمدەکرێتەوە.
- کار بە سیستەمی پەنجەمۆری دەست ڕادەگیرێت و هاتووچۆی فەرمانبەران لە تۆمارێکی تایبەتدا تۆماردەکرێت.
- کاری ئێشکگری فەرمانگە خزمەتگوزارییەکانی شارستانی وەک (ئاو، کارەبا و شارەوانی) بەردەوام دەبێت.
- تەواوی وەزارەت و فەرمانگەکانی نەبەستراو بە وەزارەت بۆ دیاریکردنی کاتی دەوامی فەرمیی جگە لەو ستافەی کە بۆ ڕاپەڕاندنی کاروباری ڕۆژانەیان پێویستە، سەرپشک دەکرێن.
- داوا لە گشت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکەین تەنها لە حاڵەتی زۆر پێویستدا سەردانی فەرمانگەکانی حکومەت بکەن.
د. جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#01-03-2020#
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 2,371 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!