جاف ڕەش سەعید حەسەن، دوای شەرێکی قورس بە دەستی دەوڵەتی ئیسلامی #داعش# لەگەڵ دوو هاوەڵی لە #22-01-2015# شەهید بوون.
چاف ڕەش لە ناوچەی تەربیە وەسیەی قامشلۆی ڕۆژئاوای کوردستان لەدایک بووە. چیرۆکی ڕەش جیاوازە لە هاوەڵەکانی؛
لە گۆندێکی سنوری ناوچەی تربیە وەسیەی سەربە شاری قامشلۆ باوکێک بەدەستی خۆی تەرمی کوڕەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانە دەکات بەبێ ئەوەی بیناسێت و دوای چوار ڕۆژ ئه و هەواڵەی پێدەدرێت و دەزانێت کوڕەکەی شەهیدبووه و هەمان تەرمبووە کە هەڵگرتووه و ڕەوانەی نەخۆشخانەی کردووە. لەڕۆژی 22 -01-2015 لەلایەن تیرۆرستانی داعش پەلاماری خاڵێکی پاسەوانی هێزەکانی #یەپەگە# لە گوندی خربە دیب له 15 کیلۆمەتری ناوچە ناوچەی تربیە وسیەی سەربە شاری قامشلۆ دەدرێت و دوای شەڕێکی دوو سەعاتی ژمارەیەک تیرۆرستی داعش لەگەڵ سەرکردەکەیاندا دەکوژرێن، بەڵام لەبەرامبەریشدا سێ #شەڕڤان#ی یەپەگە شەهید دەبن.
لەکاتی شەڕەکەدا هێزێکی پشتیوانی لە سەربازگەی ناوچەی تربیە وەسیە بۆ بەهاناوە هاتنی شەڕڤانان دەگەنە شوێنی ڕووداوەکه و لەکاتی گواستنەوەی تەرمی سێ شەهیدەکە دا هاووڵاتیەکی تەمەن 50 ساڵان بەناوی سەعید حەسەن هاوکاری تیمی تەندروستی دەکات بۆ گواستنەوەی تەرمەکان، دوای ئەوەی تەرمی یەکەم و دووەم هەڵدەگرێت و ئەیانخاتە نێو ئۆتۆمبێلی گواستنەوە، بەڵام بۆ تەرمی سێهەم چارەنووس فێڵی لێدەکات ئەویش لەکاتێکدا تەرمی کوڕەکەی خۆیەتی و نایناسێتەوه و نازانێت ئەوە.
دواترو لەڕێگەی فەرماندەکانی یەپەگەوە ناسنامەی ئه و سێ شەهیدە ئاشکرادەکرێت کە یەکێکیان ناسراوە بە جاف ڕەش و کوڕی سەعید حەسەنی تەمەن 50 ساڵانە، دوای ئاشکرابوونی ئه و ڕووداوە باوکی کوڕەکە زۆر دڵتەنگ دەبێت و ڕایدەگەیەنێت کە بۆ ماوەی سێ ساڵە کوڕەکەی خۆی نەبینیوه و لەسەنگەرەکانی پێشەوەی شەڕدا بەرگری لە خاکی کوردستان دەکرد.
باوکی جاف ڕەش لەوبارەیەوە بۆ دەدوێت و دەڵێت: هیچم نیە لەبەرامبەر ئه و ڕووداوه و تەنها داوای لێبوردن لەکوڕەکەم دەکەم، ئەوە هەرگیز لەبیرەوەری منداو هیوادارم لەمێژووی گەلەکەمدا نەسڕێتەوه و لەبیرنەکرێت