گەریلاکان لە خواکورک چالاکییەکیان ئەنجامدا، 2 سەرباز کوژران
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی
هەپەگەهەپەگە لە بارەی چالاکییەکەوە راگەیێندراویکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید رۆنیا و شەهید باگەر دا لە 26ی شوبات کاتژمێر 14:00 لە دژی سەربازەکانی سوپای تورک لە گردی کەڤۆت-ی سەر بە ناوچەی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا سەنگەرەکانی دوژمن بە ئامانج گیران و هێندەی ئاشکرا بوو، 2 سەرباز کوژران و سەربازێکیش بریندار بووە.
سوپای دەوڵەتی تورک دوای چالاکییەکە گوندی دایلای بە چەکی قوڕس بوردومان کرد. لە ئەنجامی بوردومانەکەدا منداڵێکی 12 ساڵان بە ناوی
شەڕڤانشەڕڤان سالح بریندار بووە و زیانێکی زۆری مادیش بەر گوندەکە کەوتووە. سوپای تورک هەروەها لە کاتژمێرەکانی درەنگانی شەو بە پشتیوانی هەلیکۆپتەری سکۆرسکی کوژراو و بریندارەکانیان لە ناوچەکە دوور خستەوە. یەکینەکەشمان کە چالاکییەکەی ئەنجامدا بە سەلامەتی گەڕانەوە شوێنی خۆی.
[1]
29-02-202029-02-2020 ⚠️ Этот пункт был написан в (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!