ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی #هەپەگە# لە بارەی چالاکییەکەوە ڕاگەیێندراویکی بڵاو کردەوە کە تێیدا هاتووە:
هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید ڕۆنیا و شەهید باگەر دا لە 26ی شوبات کاتژمێر 14:00 لە دژی سەربازەکانی سوپای تورک لە گردی کەڤۆت-ی سەر بە ناوچەی خواکورکی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا چالاکییەکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی چالاکییەکەدا سەنگەرەکانی دوژمن بە ئامانج گیران و هێندەی ئاشکرا بوو، 2 سەرباز کوژران و سەربازێکیش بریندار بووە.
سوپای دەوڵەتی تورک دوای چالاکییەکە گوندی دایلای بە چەکی قوڕس بوردومان کرد. لە ئەنجامی بوردومانەکەدا منداڵێکی 12 ساڵان بە ناوی #شەڕڤان# سالح بریندار بووە و زیانێکی زۆری مادیش بەر گوندەکە کەوتووە. سوپای تورک هەروەها لە کاتژمێرەکانی درەنگانی شەو بە پشتیوانی هەلیکۆپتەری سکۆرسکی کوژراو و بریندارەکانیان لە ناوچەکە دوور خستەوە. یەکینەکەشمان کە چالاکییەکەی ئەنجامدا بە سەلامەتی گەڕانەوە شوێنی خۆی.[1]
#29-02-2020#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 3,190 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !