نووسەر: ستیڤن ئاڕ کۆڤیە
وەرگێڕانی:- د. شێرکۆ عەبدوڵڵا
#هیوا فاوندەیشن#
قۆنا غی هەرزەکاری قۆناغێکی دڵڕفێن و لە هەمان کاتیشدا پڕ لە گێرمەو کێشەیە. شین کۆفی نوسەر لەم کتێبەیدا بنەما سەرەکیەکانی (حەوت خووە) بەناوبانگەکەی لەسەر هەرزەکاران جێبەجێ دەکات کە ڕێنماییەکی باشە بۆ چاککردنی ئاستی ژیان و پەی بردن بە بڕیاری ڕاست و دروست لەو قۆناغە هەستیارییەی ژیانیاندا. دروستکردنی هاوڕێیەتی بەهێز و هەڵکردن لەگەڵ ژینگەو دەوروبارداو گونجانی هەرزەکاران لەگەڵ دایک و باوکیاندا بەشێکە لە ئامانجەکانی ئەم کتێبە، هەروەها لێوان لێوە لە چیرۆکی ڕاستەقینەی سەرنجڕاکێش کە پاڵەوانەکانیان هەرزەکاری جیاجیای ئەم گۆی زەمینەن
حەوت خووەکە'' کلیلی سەرکەوتنە لە هەموو بوارەکانی ژیاندا. کتێبەکە مرۆڤ وا لێ دەکات بیر بکاتەوە. ئەم کتێبە لێوانلێوە لە حیکمەتی پراکتیکی بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت جڵەوی کار و ئایندە و ژیانی خۆیان بگرن بە دەستی خۆیانەوە. هەروەها، لە هەموو کتێبێکی دیکە چاکتر توانتوانیوێتی سەرکەوتوانە مرۆڤ هان بدات بەرپرسیارێتییە تایبەت و خێزانی و پیشەییەکانی تێکەڵی یەکتر بکات.
ڕەوەز ئاسۆ
Läs boken: 7 خووەکەی نەوجەوانانی پێشەنگ
Total nedladdning:
3,633 gånger
Vi ber alla författare, översättare och förläggare för att informera oss om de inte är överens att få sina böcker hämtas från Kurdipedia server .
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 8,589 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !