یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید باران #دەرسیم#، شەهید ساڤاش #ئامەد#، شەهید دەلال ئامەد، شەهید ساکینە جانسز لە ڕاگەیەنراوێکدا، ئاماژەیان بەوەکرد، تا چاوپێکەوتن لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامنەدرێت، چالاکیەکانیان فراوانتر دەبن و هەموو جێگایەک دەسووتێنن.
بە پێی ڕاگەیەنراوەکە چالاکی یەکینەکان بەم شێوەیەیە:
ئامەد
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید باران دەرسم لە ئامەد لە گەڕەکی شەهیدلکی ناوچەی باغلار لە 27ی شوباتدا لەدژی پۆلیسی تی ڤی کە هەوڵ دەدەن بە جی بی تی گەلەکەمان ئەشکەنجە بکەن بە تەقەمەنی چالاکی ئەنجامدرا. ژمارەی بریندارەکانی دوژمن نەزانرا، یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساڤاش ئامەدیش لە گەڕەکی زیا گۆکئاڵپی ناوچەی سوور 3 ئۆتۆمبێڵی ئاکەپە و هاوکارەکانیان سووتاند.
مێرسین
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید دەلال ئامەدیش لە ناوچەی تارسووس مارکێتێکی هاوکاری دەوڵەتی فاشیستی تورکیان سووتاند.
ئەستەنبەوڵ
یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید ساکینە جانس لە 27ی شوباتدا لە سەر ڕێگای ئەستەنبوڵ و سیلیڤری، بارهەڵگرێکیان لە گەراجی بارهەڵگرەکان و 3 ئۆتۆمبێڵی ئەو کەسانەی پشتگیری لە ئاکەپە و مەهەپی فاشیست دەکەن سووتاند.[1]
#28-02-2020#
Denna post har skrivits in (کوردیی ناوەڕاست) språk, klicka på ikonen
för att öppna objektet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Denna post har tittat 1,775 gånger
Skriv din kommentar om den här artikeln !