یەکینەکان ڕایانگەیاند، تا زانیاری لە سەر ڕێبەر ئاپۆ بەدەستنەهێنرێت، چالاکیەکانیان بێوەستان بەردەوام دەبێت.
ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:
ئەندامانی یەکینەکانی تۆڵەسەندنەوەی شەهید چیاگەر و شەهید زەریان 26ی شوبات کاتژمێر 23:00 شەو لە گەڕەکی حاجیکادنی ناوچەی فاتیحی ئەستەنبوڵ لەدژی باڵەخانەیەکی دوو قاتی چەتەکانی #داعش#ی سەر بە ئاکەپە چالاکیان ئەنجامداوە.
لە چالاکیەکەدا قاتی یەکەمی باڵەخانەکە بە تەواویی سووتێنرا. لەبارەی کوژراوەکانی ئەندامانی داعشی سەر بە ئاکەپە زانیاری بەدەستنەهێنرا.
پێویستە دەوڵەتی تورک باش بزانێت نەفرەتەکانی تۆڵەسەندنەوەی گەلی کورد بە ئایدۆلۆژی ڕێبەر ئاپۆ تێکۆشانی ئازادی بەردەوام دەبێت. ئێمە گەنجانی کورد بە ئایدۆلۆژی و بە ڕێکخراوەیی چالاکی ئەنجامدەدەین، ئێمە لە هەموو جێگایەکین و بەرخۆدان دەکەین. لەدژی ئاگرەکەی ئیمڕالی کە بەردەوامی پیلانگێڕیە، هیچ کاتێک بیدەنگ نابین. تا زانیاریەک لەبارەی ڕێبەر ئاپۆ بەدەستنەهێنین، تا چاوپێکەوتن ئەنجامنەدرێت، لە کوردستان و شارە گەورەکانی تورکیا بێوەستان چالاکی لەدژی دەوڵەتی تورک و هاوکارەکانی بەردەوام دەبێت.[1]
#28-02-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,931
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!