هەریەکە لە؛ پارتی دیموکراتی گەلان- #هەدەپە#، پارتی هەرێمە دیموکراتییەکان- #دەبەپە#، پارتی یەکێتی دیموکراتی- #پەیەدە# و تەڤگەری جڤاکی دیموکراتی- تەڤدەم، لەسەر ئاگرکەوتنەوەکەی دوورگەی ئیمرالی کە ڕێبەری گەلی کورد و سێ زیندانی دیکەی سیاسی تێدا زیندانین، ڕاگەیاندراویان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی دەبەپە هاتووە: کاردانەوەی گەلەکەمان لەسەر دۆخەکە زیاتر دەبێت، بۆ ڕوونبوونەوەی دۆخەکە پێویستە خانەوادە و پارێزەران دەستوبرد بچنە دوورگەکە، تا دۆخەکە ببینن و ڕای گشتی لێ ئاگادار بکەنەوە، دەمانەوێت بەبیری کاربەدەستانی دەوڵەت بێنینەوە کە تەندروستی و ئاسایشی ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# زۆر گرنگ و ژیانییە، پێویستە بۆ ڕوون کردنەوەی دۆخەکە بۆ ڕای گشتی ڕاگەیەندراو بدرێت، داوا لە هەموو کەسێک دەکەین کە بەرپرسیارانە بجوڵێنەوە.
عایشە ئاجار باشاران پەرلەمانتاری هەدەپە لە ڕاگەیەندراوێک لەو چوارچێوەیەدا ڕایگەیاند: پێویستە دەستوبرد گروپێک لە هەدەپە سەردانی ئیمرالی بکەن و لێکۆڵینەوە لە دۆخەکە بکەن.
هەروەها ئاماژەشی بە ڕاگەیندراوی وەزیری ناوخۆی دەوڵەتی تورک داوە کە وەک بابەتێکی ئاسایی باسی ئاگرکەتنەوەکەی ئیمرالیی کردووە و هاتووە: داوا دەکەین دەستوبرد حکومەت لەسەر بابەتەکە ڕاگەیندراوێکی جددی بڵاو بکاتەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی پەیەدەش هاتووە: ئاگرکەوتنەوەکەی ئیمرالی بۆ ئێمە و گەلەکەمان جێی نیگەرانی گەورەیە، ئەمە ئاسایی نییە و گومانمان زیاد دەکات، پێویستە دەستوبرد پارێزەران سەردانی ئیمرالی بکەن و ڕاگەیەنداراو بڵاو بکەنەوە، تا نیگەرانیمان نەمینێت.
هەروەها هاتووە: داوا لە گەلەکەمان دەکەین تا ئەو کاتەی لە ئیمرالی لەگەڵ ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان چاوپێکەوتن دەکرێت و ڕاگەیەندراو بڵاو دەکرێتەوە لە مەیدانەکان بن و چالاکی بەڕێوە ببەن.
هەروەها تەڤگەری جڤاکی دیموکراتی- تەڤدەم، لەسەر بابەتەکە ڕایگەیاند: پێویستە گەلەکەمان و ڕێکخستنە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانمان لەسەر پێی بن و چالاکی بەڕێوە ببەن، چونکە خاوەنداریی لە ڕێبەر ئۆجالان بەرپرسیارێتییەکی مێژووییە، ڕۆژی خاوەنداری لە ڕێبەر و چالاکیی مێژووییە.[1]
#27-02-2020#
Dieser Artikel wurde in (کوردیی ناوەڕاست) Sprache geschrieben wurde, klicken Sie auf das Symbol
, um die Artikel in der Originalsprache zu öffnen!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dieser Artikel wurde bereits 2,380 mal angesehen
Schreiben Sie Ihren Kommentar zu diesem Artikel!