دیوانی سەرۆکایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردستان-ئەوروپا (KCDK-E) لە بارەی ڕووداوی کەوتنەوەی ئاگر لە دوورگەی ئیمرالی ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا جەختی کردەوە، ڕووداوی کەوتنەوەی ئاگر لە دوورگەی ئیمرالی کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان تێیدا زیندانی کراوە، گومانێکی زۆری لە لای گەلی کورد دروست کردووە.
(KCDK-E) هاوکات ڕایگەیاند، لە بارەی ژیانی ڕێبەری گەلی کورد گومەنێکی گەورە لە لامان دروست بووە و لەم چوراچێوەیەدا بە تایبەت بانگەوازی ئاڕاستەی کۆنسەی ئەوروپا و کۆمیتەی ڕێگریکردن لە ئەشکەنجە و هەموو ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکەین کە بکەونە جموجوڵ.
کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردستان-ئەوروپا (KCDK-E) لە کۆتایی ڕاگەیێندراوەکەیدا هاوکات بانگەوازییەکی ئاڕاستەی گەلی کورد لە ئەوروپا و کەسانی شۆڕشگێر و دیمۆکرات و ڕۆشنبیران کرد کە بە شێوەیەکی چالاک هەڵوێستیان بنوێنن و هۆشداری بدەن بە ڕیکخراوە نێودەوڵەتییەکان و بڕژێنە ناو شەقامەکان و جەختیشی کردەوە کە بە خۆراگریمان لە دەوری ڕێبەر ئاپۆ دەبین بە بازنەیەکی پاراستن و بۆ ئازادیی ئەو هەڵدەستینە سەر پێ و هەموو هەوڵێکمان دەخەینە گەڕ.[1]
#27-02-2020#
اێ مەقاڵە أ زوون (کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
اێ بەخشە 2,361 گل سئرکریائە(دێینە)
نظر خود را در مورد این مقاله بنویسید!