دوابەدوای کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەنجوومەن ژمارەیەک بڕیاری پەیوەست بەپشووی ناوەندەکانی خوێندن دەرکرد، لەم بارەیەوە بەپێویستمان زانی ئەم ڕونکردنەوەیە لەبارەی ئەم بابەتەوە بخەینەڕوو.
پشووەکان بەم شێوەی خوارەوە دەبێت:
1- لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و باخچە و قوتابخانە و پەیمانگاکانی سەر بە #وەزارەتی پەروەردە# (حکومی و ناحکومی / ئەهلی) لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی 26-2-2020 تاوەکو ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 10-3-2020دەبێتە پشووی فەرمی، و (ڕۆژانی 11- 23-3-2020 پشووی ساڵانەی خوێندنە لە بەهار)، و ڕۆژی سێشەممە 24-3-2020 خوێندن له و شوێنانە دەستپێدەکاتەوە.
2- لە سەرجەم زانکۆ و پەیمانگاکانی سەر بە #وەزارەتی خوێندنی باڵا# و توێژینەوەی زانستی (حکومی و تایبەتەکان) لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی 29-2-2020 تاوەکو ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 31-3-2020 دەبێتە پشووی فەرمی (کە ڕۆژانی 11 – 23-3-2020 لەخۆ دەگرێت وەک پشووی ساڵانەی خوێندن لە بەهار)، و ڕۆژی چوارشەممە #01-04-2020# خوێندن له و شوێنانە دەستپێدەکاتەوە.
3- بەڕێزان هەردوو وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەسەڵاتی قەرەبووکردنەوەی ئه و ڕۆژانەیان هەیە کە بە پشوو ئەژمارکراون بۆ ساڵی خوێندنی 2019- 2020.
4-. وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی دەسەڵاتی ڕێکخستنەوەی دەوامی دایەنگە و خوێندنگە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتیان پێ دەدرێت بە ڕەچاوکردنی بڕگەکانی ئەم بڕیارە و مەبەستەکانی دەرچوونی.
د.جوتیار عادل
گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#26-02-2020#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,275 times
Write your comment about this item!