سەرکەوت ڕەشید
لە
11-11-194411-11-1944 لە گوندی
قەرەغانقەرەغانی شارۆچکەی
جەلەولاجەلەولا لەدایکبووە. تا پۆلی یەکەمی پیشەیی خوێندووە. لە بنەماڵەیەکی نیشمانپەرەوەدا لەدایکبووە و گەورە بووە. باوکی ئەندامی
پارتی هیواپارتی هیوا بووە، دواتر ئەندامی پارتی بووە، مامۆستا مەلا حەکیم کە هاوکات ئەندامی پارتی هیوا و هاوڕێی باوکی بووە، ناوی ناوە سەرکەوت. دوای شۆڕشی 14-07-1958 پەیوەندی کردووە بە یەکێتی قوتابیانی کوردستانەوە. ساڵی 1963 بووە بە ئەندامی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان، بە ناوی نهێنی (باز) کار و چالاکی کردووە. لە شۆڕشی ئەیلول دا بەشداری کردووە لە سوپای ڕزگاریدا، کە ئەوکات
سامی عەبدولڕەحمانسامی عەبدولڕەحمان بەرپرسی ئەو سوپایە بووە. سەرەتا کۆمەک و خواردنی بۆ هێزی پێشمەرگە دابین کردووە. ساڵی 1969 لە ئەنجامی هێرشی بەردەوامی فڕۆکەکانی سوپای عێراق بۆ سەر سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە و بۆردومان کردن و شەهیدبوون و برینداربوونی پێشمەرگە و هاوڵاتی سڤیل، توانیویەتی بە ڕەشاشەکەی بەرەنگاری فرۆکەکان ببێتەوە، لە ئەنجامدا یەک لە فڕۆکەکان دەپێکێت و دەکەوێتە خوارەوە بۆ ناو ڕەزەکانی گوندی
سەرگەڵووسەرگەڵوو. لە پاداشتی ئەم کارەیدا، شەهید
فاخر مێرگەسووریفاخر مێرگەسووری خەڵاتی دەکات و دواتر لەلایەن
مستەفا بارزانیمستەفا بارزانیشەوە خەڵات دەکرێت.
لە
07-10-201007-10-2010 بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە لە
هەولێرهەولێر کۆچی دوایی کردووە.
[1]