🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 پیاوە بچکۆلەکە
فەرەیدون عەلی ئەمین
1976
📕 پیاوە بچکۆلەکە
📕 دیداری گەورەکان
ئامادەکردنی: ریاز کاکە مەحمود و شکار جەلال [1]
📕 دیداری گەورەکان
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
نووسینی:عاسی حوسێن مەحمود [1]
📕 گوڵەکانی ژێر بەفر، بیرەوەری بەرگی 3
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
ئامادەکردنی: ئیسماعیل سڵێمان و محەمەد نەبی حەسەن [1]
📕 بنچینەیەک بۆ فێربوونی دەرمانەکان و بەکار هێنانیان
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
کاروان حەمەد [1]
📕 هەوڵێک بۆ دادپەروەری
✌️ شێخ محەمەد باراوی
شەهید (شێخ محەمەد بارای) له ساڵی 1942 دا لە گەڕەکی مەڵکەندی شاری سلێمانی لە دایکبووە و بە ڕەچەڵەک خەڵکی گوندی باراو بوو، کە دەکەوێتە دەڤەری شارباژێڕ.
ناوبراو کوڕی شێخ سەعید باراوی بوو کە هاوخەباتێکی
✌️ شێخ محەمەد باراوی
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
نوسينی: لێس براون
وەرگێڕانی لە ئینگلیزیەوە: کەلسوم عومەر عەلی
بەرپرسیارێتیی ژیانت هەڵبگرە.سەرەتا هەوڵی دیاریکردنی ئامانجە بچووکەکانت بدە و بەدییان بهێنە. هیچ کەسێک هێندەی خۆت خەون و ئامانجەکانتی ب
📕 خەونەکانت بەدی بهێنە
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
نووسینی: د. ولید فادی
وەرگێڕانی: هێمن مەهدی نەقشبەندی
چاپی یەکەم 2014 [1]
📕 ئینسکلۆپیدیای فیزیای کلاسیک و نوێ
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
دیل کارنگی
ورگێڕانی: دیاری عەلی [1]
📕 چۆن سامان و سەرکەوتن و سەرکردایەتی بەدەست ئەهێنیت؟
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
نووسەر: دانیە عەبدولخالق [1]
📕 نهێنیەکانی پۆلی 12، ژیانی قوتابیەکی پۆلی 12
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
باڵندەی پەڕەسێڵکە چەندین ناویتری هەیە وەکو(پلیسرگ، پەڕەسوێڵکە، حاجی ڕەشک، حاجی ڕەش، حاجی ڕەنگ، دوو مقەس) بەکۆمەڵ دەژین و ڕەوی کوێستان و گەرمێنیان هەیە و هەزاران کیلۆمەتر دەبڕن ومێش
💬 دەڵێی پەڕەسێڵکەیە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
دەڵێی بزنە بەتەگەیە
ئاژەڵی بزن ساڵانە یەکجار حەز بەجووتبوون و زگ وزا دەکات، ئەوجارەش بەقاڕەقاڕە دونیا دەهێنتە سەر خۆی کەوا حەزی لە تەگەیە و بەتەگەیە، تەگە واتە نێری و سابڕێن، هەندێک لەبزنەکان دووبارە
💬 دەڵێی بزنە بەتەگەیە
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
رەعد محەمەد عەبدولڕەحمان ساڵح ناسراو بە رەعد کوردی (لەدایکبووی 16-04-1991 سلێمانی) قورئانخوێن و حافزقورئانێکی کوردە. رەعد لە تەمەنی پازدە ساڵیدا بووەتە پێشنوێژی مزگەوتی ئیمامی شافعی لە کەرکوک. ناوبەنا
👫 رەعد کوردی - رەعد محەممەد عەبدولڕەحمان ساڵح
📕 ئەتەکێتی ژیان
هەزار خاڵی سادە و گرنگی ئادابی پێکەوەژیان
نووسەر: خەلیل هەیبەتی [1]
📕 ئەتەکێتی ژیان
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
نووسینی: ڕۆزا لۆکسمبێرگ
وەرگێڕانی : ژیلەمۆ ئامانج [1]
📕 یەکێتیی سپارتاکۆس چی دەوێت؟
📕 وەرگێڕان (Translation)
ئامادەکردنی: دیاکۆ هاشمی
📕 وەرگێڕان (Translation)
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
نووسینی: تۆنی بوزان
وەرگیڕانی: ئیکرام حەمە
بابەت:دەرونزانی، بنیادی خود [1]
📕 هێزی زیرەکیی کۆمەلایەتی
👫 لەنیا جەمال
لەنیا جەمال لە ساڵی 1999 دا لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی مەڵکەندی لە دایکبووە و لە منداڵیەوە ئارەزوومەندی هونەری نواندن بووە.
دەرچووی پەیمانگای هونەرە جوانەکانی سلێمانییە، بەشی شانۆ.
دەستپێکی کارە هون
👫 لەنیا جەمال
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شەماڵ مستەفا دەروێش
👫 شیروان مستەفا دەروێش
یەکێک بووە لە رێکخستنەکانی پاسۆک، رۆژ 25-07-1986 کاتژمێر 4ی بەیانی دەستگیر دەکرێت و دەنێردرێت بۆ فیرقەی خەبات و ئنجا بۆ دادگای شۆڕش. پاشان دادگاییەکە دوادەخرێت و دەبرێتە زیندانی فزەیلییە و لەوێشەوە دی
👫 شیروان مستەفا دەروێش
👫 ستەم کامیل
ستەم کامیل ساڵی 1988 لە دایکبووە و ئەندامی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕانە و ڕێکخەری ژووری توێژینەوەی ڕامیاری بزوتنەوەی گۆڕانە.
لە زانکۆی شاری سلێمانی بەکالۆریۆسی لە زانستی ڕامیاری دا بە دەستهێناوە.
👫 ستەم کامیل
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
نووسینی: ستران عەبدوڵڵا
(بنوو لەقەبرەکەتا موستەریح بە ئەی سالم
لە تۆ کوردترە ئێستاکە نەزان هەتاکو عالم)
گۆران
1- بە پێچەوانەی بیری تەسکی هەندێک ئاراستە، بزووتنەوەی سیاسیی لە کوردستان، وەک هەر بزو
📖 سێ پەیکەر ڕەهەندەکان دەگێڕنەوە
👫 پەرەستوو عەلی
ڕۆژنامەنووس و میدیاکار لەساڵی 1990 لەدایکبووە.
خوێندکاری پۆلی دوازدەیەمی ئامادەیییە.
چالاکوانی ڕێکخراوەیی و ئەندامە ڕێکخراوی پەنای کار
خاوەنی پێشکەشکردنی سیمینارێکی فکرییە بە ناونیشانی(حزبی سیاسی
👫 پەرەستوو عەلی
👫 هۆشیار عومەر عەلی
هۆشیار عومەر عەلی لە ساڵی 1984 دا لە دایکبووە.
ساڵی 2007 بەکالۆریۆسی لە زمان و ئەدەبی ئینگلیزی دا بە پلەی یەکەم بە دەستهێناوە.
ساڵی 2009 ماستەری لە پەیوەندییە نێودەوڵەتیەکان لە بەریتانیا بە دەستهێن
👫 هۆشیار عومەر عەلی
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
نووسينی: ئيبنو ئەزرةقی فارقی
ساغکردنەوە: د. بدوی عبداللطیف عوض
وەرگێڕانی: د. قادر محەمەد پشدەری و ئاکۆ بورهان محەمەد
بڵاوکار: دەزگای وەرگێڕان
چاپی یەکەم 2007 [1]
📕 میژووی میافارقین و ئامەد
👫 کەسایەتییەکان
مستەفا پاشای یاموڵکی
👫 کەسایەتییەکان
عەلی مەردان
✌️ شەهیدان
مامە ریشە
👫 کەسایەتییەکان
عەلی حەسەن مەجید - عەلی کیم...
👫 کەسایەتییەکان
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
👩 پەردەی کچێنی.. ئەزمونە تاڵەکانی شەوی بوکێنی | پۆل: دۆزی ژن | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
👁️‍🗨️
پەردەی کچێنی.. ئەزمونە تاڵەکانی شەوی بوکێنی
👩 دۆزی ژن

زەماوەندی هاوسەرگیری لەزۆر وڵات و کۆمەڵگەدا بایەخێکی زۆری پێدەدرێت، بەڵام لەناو خەڵکی خۆرهەڵات زۆر گرنگترە و تایبەتمەندیی خۆی هەیە، یەکێک له و تایبەتمەندییانەش سەلامەتی پەردەی کچێنی و پاکیزەیی بوکێیە کە پێشتر سێکسی لەگەڵ کەس نەکردوە.
تۆڕی هەواڵی بی بی سی راپۆرتێکی لەسەر ئه و کارەسات و نەهامەتییانە بڵاوکردوەتەوە کە بەهۆی پەردەی کچێنییەوە بەسەر خانماندا هاتووە و دەڵێت: لە کۆمەڵگەکانی خۆرهەڵاتدا، پەردەی کچێنی و دڕاندنی ئه و پەردەیە لە شەوی بوکێنیدا، سەنگی خۆی هەیە و دەبێتە بنەما بۆ ژیانێکی خۆشی هاوسەری، بەڵام چەند خانمێک کە بۆ تۆڕی هەواڵی بی بی سی قسەیان کردوە، دەڵێن ئه و شەوەیان لێبووەتە دێوەزمە و کاریگەریی زۆر خراپی لەسەر ژیانیان بەجێهێشتووە.
خانمەکان دەڵێن: نەبونی رۆشنبیریی سێکسی و کۆمەڵایەتی، هەر لە یەکەم شەوەوە کاریگەریی لە ژیانی هاوسەریان کردوە، ئەوان باس لەوە دەکەن کە لە یەکەم هەنگاویان بۆ چونەناو ژیانێکی نوێ سوکایەتی بە هەست و سۆزیان کراوە، دەشڵێن لە کۆمەڵگەیەکدا دەژین کە تیایدا هیچ گوێ به و کێشانە نادرێت کە زاوا دروستی دەکات، بەڵکو کۆمەڵگە تەنها چاوی لەسەر بوکێ و پاکیزەیی بوکێ و ئه و پارچە گۆشتەیە کە پێی دەوترێت پەردەی کچێنی.
سومەیە و کارەساتی پەردە کچێنییەکەی
تۆڕی هەواڵی بی بی سی چاوپێکەوتنی لەگەڵ یەکێک لە قوربانییەکانی پەردەی کچێنی بە نازناوی سومەیە سازکردوە و بڵاویکردوەتەوە: سومەیە-ی تەمەن 23 ساڵ کچێکە کە شەڕێکی زۆری لەگەڵ خێزانەکەیدا دەکرد تا شوو بە ئیبراهیم-ی خۆشەویستی بکات، ئەوان نەیاندەویست کچەکەیان شوو به و کوڕە بکات، بەڵام ئەم سوربوو لەسەر ئەوەی ئیبراهیم سوارچاکی خەونەکانیەتی و ئه و کوڕەیە کە هەموو کچێک ئاواتی بۆ دەخوزاێت، کەچی کە شووی پێکرد، خێراترین شۆک لێی دا و ئەوەی چاوەڕوانی نەدەکرد لە ئیبراهیم، رووی دا، له و شەوەدا ئیبراهیم گومانی لە پەردەی کچێنی سومەیە کرد و هەر له و شەوەشدا ئیتر خۆشەویستی لەدڵی سومەیەدا نەما.
سومەیە خوێندکاری کۆلێژی ئاداب بەشی زمانی عەرەبی بوو لە زانکۆی دیمەشق لە سوریا، بەڵام تەواو هۆگری ئیبراهیم ببوو، ئه و ئیبراهیمەی کە بەڵێنی پێدابوو دوای هاوسەرگیری کەشێکی وای بۆ بڕەخسێنێت خوێندنەکەی تەواو بکات و رێگە بدات ببێتە خاوەن بڕوانامەی خۆی.
ماڵی سومەیە لەوە ناڕازی بوون کە ئیبراهیم ماڵی جیای بۆ ناکات و هێشتا سومەیەش خوێندکارە و خوێندنەکەی تەواو بکات باشترە، کەچی سومەیە لەسەر گفت و بەڵێنەکانی ئیبراهیم، پێی لە کەوش نابوو و تەحەدای هەموانی دەکرد و بە بیانوی خێزانەکەی بڕی و پێی وتن: “ئامادەم لەگەڵ دایکی ئیبراهیم بژیم و ئەویش وەک دایکم وایە و رێزی دەگرم”.
لە یەکەم شەوی بوکێنیدا، سومەیە یەکەم شۆکی بینی و وەک خۆی گێڕاویەتیەوە: “دوای ئەوەی مێردەکەم هاتە ژورەوە، هیچ کاتێکی پێ نەدام تۆزێک پشوو بدەم، یەکسەر هەوڵیدا بمکات بە ژن و چەند پێی بکرێت بەخێرایی پەردەی کچێنیم بدڕێنێت، بیانوەکەشی ئەوە بوو کە زۆری خۆشدەوێم”.
دەشڵێت: ” سەرەڕای ئەوەی زۆر ماندوو بووم، زۆر ئاسانکار و هاوکاری ئیبراهیم بووم، داواکەی ئیبراهیمم قبوڵ کرد، بەڵام لەچاوتروکانێکدا عەشق و خۆشەویستی کۆتایی هات، دەموچاوی ئیبراهیم یەکسەر گۆڕدرا و بەبێ هیچ گومان و دوودڵی و بیرکردنەوەیەک پێی وتم: ئەوە چییە بۆچی خوێن نایەت؟”
تۆڕی بی بی سی روینکردوەتەوە کە لە شەوی بوکێنیدا هەندێکجار خوێنبەربون رونادات، هاتنی خوێن و لابردنی پەردەی کچێنیش لە کەسێکەوە بۆ یەکێکی دیکە جیاوازە، بەوتەی پسپۆڕان مەرج نییە پەردەی کچێنیی هەموو کچێک بدڕێت و ئەوە لای هەموو کچێک وەک یەک نییە.
پسپۆڕان دەڵێن چەند جۆرێک پەردەی کچێنی هەیە: هەندێکیان بە نەشتەرگەری نەبێت لانابرێن، هەندێکیشیان ئەوەندە تەنکن کە بەبێ هیچ خوێنبەربونێک لادەچن، هەندێک کچیش هەن هەر لەبنەڕەتدا بەبێ پەردەی کچێنی لەدایک دەبن، یان لەوانەیە لە منداڵیدا بەهۆی توشبون بە روداوێک یان کەوتنێک پەردەی کچێنیان نەمێنێت.
با بگەڕێینەوە بۆ لای سومەیە، کە سومەیە مێردەکەی بەوجۆرە دەبینێت، دەڵێت: “لەوکاتەدا هەستم دەکرد نیگا و تەماشاکردنەکەی دەڵێی خەنجەرە دەچێت بە دڵمدا، سەیرکردنەکەی کوشتمی بەبێ ئەوەی خۆی پێی بزانێت، تەنانەت نوتقی لەخۆی بڕیبوو و هیچ قسەش لەگەڵ نەدەکردم، بەجۆرێک پشتگوێی خستم ئەتوت تاوانبارم و چاوەڕوانی دادگایی کردنم”.
ئه و بەردەوامە و دەڵێت: “پێش هاوسەرگیری زۆر شتمان باس کرد تەنانەت باسیشمان لە شەوی بوکێنی کرد کە دەبێت خۆشترین شه و بێت، بەهۆیەوە وا هەستمان دەکرد زۆر شت دەرەبارەی یەکتر دەزانین، بەڵام تەنها لەبەر پەردەی کچێنی و پاکیزەیی، هەموو ئەمانە لە چاوتروکانێکدا نەمان”.
بۆ بەیانی بردی بۆلای پزیشک
سەرەڕای دوبارەبونەوەی ئه و جۆرە روداوانە لەناو کۆمەڵگەدا، بەڵام سومەیە هەرگیز بەخەیاڵیدا نەدەهات ئه و کێشەیە توشی خۆی بێت، چونکە له و بڕوایەدابوو کە بیرکردنەوەی گەنجی ئێستا لە هی پێشوو جیاوازە و گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە، واشیدەزانی کە دەستگیرانەکەی رۆشنبیر و کراوەیە و هیچ نەبێت خوێندکاری زانکۆیە و کەسێکی تێگەیشتوە، بەڵام ئەوەی توشی شۆکی کرد ئەوەبوو کە ئیبراهیمی دەستگیرانی داوای لێکرد سبەینێ بچن بۆلای پزیشک تا لە پەردەی کچێنییەکەی دڵنیا ببێتەوە.
پشکنین بۆ پەردەی کچێنی و پاکیزەیی کچان دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی کۆن، هۆکارەکانی پەنابردن بۆ پشکنینی پاکیزەیی و رێگاکانی پشکنینەکە بە چەند جۆرێکە، بەئێستاشەوە هەندێک کۆمەڵگە هەن لە شەوی بوکێنیدا ئاهەنگ بۆ لابردنی پەردەی کچێنی دەگێڕن و سەرچەفە خوێناوییەکەی ئه و شەوە پیشانی خزم و کەسی بوک و زاوا دەدەن و شانازیی پێوە دەکەن.
تۆڕی بی بی سی باسی لەوەکردوە کە دانانەوەی پەردەی کچێنی بە نەشتەرگەرییەکی سادە و ساکار دەکرێت، تەنانەت چەند دەیەیەکیشە لە چین پەردەی دەستکرد هەیە، وەک ئەوەی کچێک بەناوی رۆزانا بۆ پەردەپۆشکردنی سێکسەکەی لەگەڵ خۆشەویستەکەیدا پەنای بۆ برد و دواتریش لێی جیابووەوە، زۆرێکیش هەن کە هەر بەهۆی پەردەی کچێنییەوە چارەنوسێکی تاریک بەرۆکی گرتون و لەژێر ناوی “شەرەف”دا کوژراون.
برینێکی ساڕێژنەبوو
کە بۆ رۆژی دوای یەکەم شەوی بوکێنی سومەیە سەردانی پزیشکی کرد، پزیشکەکە دۆخەکەی هێورکردەوە و دڵنیای کردنەوە کە هۆکاری ئەوەی خوێ نەهاتووە، ئەوەیە کە پەردەی کچێنیی سومەیە ئەستورە و هەروا بە ئاسانی و بە سەرجێگاییەک بەتەواوی لاناچێت، مەگەر لەگەڵ لەدایکبونی یەکەم منداڵدا پەردەکە بەتەواوی لابچێت.
کە ئیبراهیم ئەمەی بیست، ئاهێکی بە بەردا هاتەوە و دڵی ئاوی خواردەوە و رەنگێکی بە روودا هاتەوە، بەڵام پاش چی، تازە کارلەکار ترازابوو، چونکە سومەیە پێشتر بڕیاری جیابونەوەی دابوو و دەیویست تا زووە تەڵاقی خۆی وەربگرێت.
سومەیە دەڵێت: “لەوکاتەوەی مێردەکەم بینی ئاوا بیردەکاتەوە، ئیتر وەک کەسێکی نامۆ بوو لام، دەترسام ئەویش بچێتە پاڵ ئه و کەسانەی ناو کۆمەڵگە پەردەی کچێنییان لا هەموو شتێکە، بەڵام چیتر گوێم بەوە نەدەدا چۆن بیردەکاتەوە، وام دانابوو کە باشترە هەموو شتێکی لێ چاوەڕوان بکەم، ئه و بتوانێت ئه و ساڵانەی رابردومان لەبەر پەردەی کچێنی بە چاوتروکانێک بسڕێتەوە، دیارە متمانەی نییە و شاوی ئەوە نییە ژیانی خۆمی بدەمە دەست”.
سومەیە تۆزێک لە قسەکردن وەستا و ئینجا دەستیپێکردەوە و وتی” بەڕاستی نازانم لەدوای یەکەم شەوی ژن و مێردایەتی کە بەوجۆرە بەسەرم برد، چۆن باس لە هەست و دۆخی ئێستای خۆم بکەم، دوای ئەوەی هەموو شتێکی منی لە توانا و سیفاتی باشە بە پەردەیەکی کچێنی گۆڕییەوە، چیتر نەمدەتوانی لەگەڵیدا بژیم، دواجار منیش مرۆڤم نەک پەردەیەک لە گۆشت”.
لەوکاتەوە باری دەرونیی سومەیە بەره و خراپتر رۆیشت، حەزی بە بینینی کەس و چونەدەرەوە بۆ هیچ شوێنێک نەدەکرد، وەک خۆشی دەڵێت هەر بۆ موجامەلە و نواندن رۆڵی ژنی بۆ ئیبراهیم دەبینی و ناچار بوو وا بکات ئیبراهیم لەخۆی رازی بکات.
بی بی سی ئاشکرایکردوە کە لە ماوەی سێ مانگدا سومەیە تەنها سێ جار سەرجێگایی لەگەڵ ئیبراهیم کرد، ە، ئەویش بە خواستی سومەیە خۆی نەبووە و بەناچاری بووە، لەوبارەیەشەوە سومەیە وتویەتی: ئەوکاتەی دەستی بۆ دەبردم، حەزم دەکرد لێی رابکەم، حەزم لێی نەبوو، هەستیشم بەهیچ نەدەکرد، چونکە هەر لە شەوی بوکێنیدا ئه و خۆشەویستییە لە ناخمدا مرد کە بۆی هەمبوو، خواخوام بوو زوو تەواو بێت و لێم دووربکەوێتەوە.
سومەیە بە راشکاوی وتویەتی: “ئه و کاتەی سێکسم لەگەڵ ئیبراهیم دەکرد خۆم بە سۆزانی دەهاتە بەر چاو، چونکە سێکسەکە لە خۆشەویستییەوە سەرچاوەی نەگرتبوو، بەڵکو ئەرکێکی سەرشانم بوو دەبوایە بمکردایە”.
راوێژکاری دەرونی
سومەیە تاکە حاڵەتی ناو کۆمەڵگە نییە، بەڵکو زۆرێکی دیکەی وەک سومەییە لە پشت دەرگا داخراوەکانەوە هەن و لەبەر لۆمەی کۆمەڵگە نایانەوێت باس لە حاڵی خۆیان بکەن، ئەوەش مەترسیی خۆی هەیە، چونکە ئەوان نازانن بە کپکردنی ئه و کێشانە و شاردنەوەیان، دواتر نەهامەتی دوچاری منداڵ و خانەوادەکانیان دەبێت.
بوک و زاوا چۆن خۆیان بۆ شەوی بوکێنی ئامادە بکەن؟
ئەمەل حامد، خانمە پسپۆڕی بواری دەرونی بە بی بی سی راگەیاندوە: هێورکردنەوەی باری دەرونیی خانمان و ئامۆژگاریکردنیان بۆ شەوی بوکێنی، رۆڵی خۆی دەبێت، بەڵام نەک بوک و نە زاوا ئەوە بە هەند وەرناگرن سەردانی پسپۆڕێکی دەرونی بکەن، هۆکارەکەش نەریتە هەڵەکانی کۆمەڵگەوەیە کە نەیهێشتووە ئامادەکاری بۆ ئه و شەوە بکرێت و ئه و دوو کەسە سەردانی پزیشکی دەرونی بکەن.
ئه و خانمە پسپۆڕە دەڵێت: ئامادەبون لە دانیشتنە دەرونییەکان زامنی ژیانێکی خۆشگوزەران دەکات و دا دەکات گفتوگۆ و لێکگەیشتن ببێتە بنەمای ئه و ژیانە، بۆیە پێویستە هەم بوک و هەم زاواش راوێژ بە پزیشکی دەرونی بکەن و گوێ لە ئامۆژگارییە بەسودەکان بگرن و پێشبینی بۆ ئه و کێشانە بکەن کە لە شەوی یەکەمی پێکەوەژیانیان توشیان دەبێت، دەشبێت بزانن چۆن خۆیان لەوکێشانە رزگار دەکەن و هەر پرسیارێکیان هەبوو بیکەن ئەگەر پرسیارەکە زۆر تایبەتیش بێت هەر لە نزیکبونەوەیان لە یەکتر یان چۆنێتی لابردنی پەردەی کچێنی، تا بتوانن شەوێکی پڕلەخۆشی بەسەر بەرن نەک شەوێکی پڕ ئازار.
خانمە پسپۆڕەکە رونیکردوەتەوە کە پیاوان وا دەریدەخەن زۆر شت لەسەر ژن و نەفسیەت و جەستەی ژن و شەوی بوکێنی دەزانن، بەڵام دووبارەبوونەوەی کێشەکان له و شەوەدا نیشانەی ئەوەیە کە ئەوان ئەوەندە لەسەر ژن نازانن، پێشی وایە کە کێشەکان کەڵەکە بوون، دواتر دەتەقنەوه و ئینجا ئەوەندە ئاڵۆز دەبن کە چارەسەر ناکرێن، بۆیە پێویستە بەوتەی ئەمەل حامد پێش هاوسەرگیری بوک و زاوا خۆیان بۆ ژیانێکی نوێ ئامادە بکەن کە لێکگەیشتن و متمانە و گۆڕینەوەی بیروڕا ببێتە بنەما بۆ ئه و ژیانە.
راپرسییەک لەسەر پەردەی کچێنی
بی بی سی پرسیاری لە 20 پیاو کرد کە تەمەنیان لەنێوان 20 بۆ 45 ساڵیدا بووە و لەنێویاندا هەبووە هاوسەرگیریی کردوە و هەشبووە رەبەن بوون، ئه و 20 پیاوە کەسانی ئەکادیمی و پزیشک و مامۆستاشی تێدا بووە و خۆیان بە کەسی کراوە و بیرفراوان لە پەیوەندییەکاندا زانیووە.
بی بی سی پرسیاری ئەوەی لێکردون کە ئایا ئەگەر لە یەکەم شەوی گەرموگوڕی بوکێنیدا توشی کێشەی پەردەی کچێنی و پاکیزەیی کچ بن و بینیان هیچ ئاماژەیەک بۆ پاکیزەیی نییە، کاردانەوەیان چی دەبێت؟ لە وەڵامدا زۆربەیان وتویانە بینینی پەڵە و دڵۆپە خوێن بەڵگەی پاکیزەیی کچانە و ئەگەر ئەوە بینرا، ئەوا دەبێتە سەرەتایەک بۆ ژیانێکی خۆش کە دەستپێکی ئه و ژیانە لەسەر بنەمای متمانە و لێکگەیشتندەبێت.
سومەیە داوای جیابونەوە دەکات
دوای تێپەڕبونی چەند مانگێک، سومەیە بە راشکاوی بە ئیبراهیمی مێردی وت چیتر نایەوێت چیتر لەگەڵیدا بژی و پێی وت بڕیارێکە داویەتی گەڕانەوەی نییە، سومەیە دەیوت چیتر ناتوانێت لەژیانێکی پڕ لە گومان و بێ متمانەییدا بژی، ژیانێک کە هەر لە یەکەم شەوی بوکێنییەوە خۆشەویستی و هۆگربونی تێدا نەما، سومەیە بەبیر ئیبراهیمی هێنایەوە کە چۆن لە شەوی بوکێنیدا بەهۆی پەردەی کچێنیەکەیەوە سوکایەتیی پێ کردوە و وەک بەردێکی بێ هەست تەماشای کردوە.
سومەیە دەڵێت: کە وام وت، ئیبراهیم توشی شۆک بوو و وتی: وەک پیاو مافی خۆمە لە پاکیزەیی ژنەکەم دڵنیا ببمەوە و بزانم کە پێش من سێکسی نەکردوە، ئیبراهیم بە سومەیەی وت: “هەرگیز تەڵاقت نادەم، باشترە عاقڵ بیت و واز لەم قسانە بهێنێت، ئەگینا ئەنجامەکەی پەشیمانی دەبێت”.
سومەیە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی: “کۆمەڵگەکەمان پێوەری دژیەکی تێدایە، لە کۆمەڵگەی ئێمەدا ئاساییە پیاو پێش هاوسەرگیری سەرکێشیی سێکسی بکات و بە ئارەزوی خۆی رابوێرێت، ئەمە بۆ ئەوان قبوڵکراوە، بەڵام ئەگەر ژنێک پێش شوکردن ئه و کارە بکات، کەمترین سزا کوشتن دەبێت، وتیشی: مێردەکەی منیش له و جۆرە پیاوانەیە کە ئاوا بیردەکەنەوە”.
دەشڵێت: پیاوان بە شانازی و ئازایەتی باس لە سەرکێشییە سێکسییەکانی خۆیان دەکەن و دواتر قاقا لێ دەدەن، بەڵام ئەگەر ژنەکە باس لە ئەزمونێکی رابردوی خۆی ئەگەر بە نوکتە و سوعبەتیش بکات، خێرا پیاوەکە وەک فیشەکە شێتە هەڵدەچێ و قبوڵی ناکات.
بەپێی هەواڵەکەی بی بی سی، خانەوادەی سومەیە رازی نابن کچەکەیان لە ئیبراهیم جیابێتەوە و وتویانە ئه و بیانەوەی تۆ بۆ جیابونەوە هەیتە، شتێکی بێ بەهایە، بەڵام دواجار سومەیە لە مانگی حوزەیرانی 2018ەوە خاکی سوریای بەره و وڵاتانی ئەوروپا جێهێشت و وازی لە ئیبراهیم هێنا.
جومانە – 20 ساڵ چاوەڕوانی تەڵاقێک بوو
جومانەی تەمەن 45 ساڵ، زۆربەی ژیانی لەناوچەی ئەلباب لە شاری حەلەب لە سوریا بەسەر بردوە، جومانە بە تۆڕی بی بی سی وتوە: ماوەی 20 ساڵ چاوەڕوان بووە تا تەڵاق لە مێردەکەی وەربگرێت.
لە ساڵی 2016ەوە جومانە لە شاری برۆکسل لە نەرویج دەژی و سەبارەت بە چیرۆکی ژیانی خۆی بە بی بی سی وتوە: “تەمەنم 19 ساڵ بوو کە باوکم بڕیاریدا بەبێ رەزامەندیی خۆم بمدات بە ئامۆزاکەم، من حەزم لە شوو نەبوو، عاشقی خوێندن بووم، بەڵام دواجار قایلیان کردم بەوەی کەسێکی گونجاوە و راستە ئێستا خۆشت ناوێت، بەڵام خۆشەویستی دروست دەبێت.”
بەپێی نەریتی هەندێک خێزانی موحافزکار بەتایبەت لە ناوچەکانی دەرەوەی شار، دەبێت لە شەوی بوکێنیدا گەورەی خێزانەکان بە ژن و پیاوەوە چاوەڕوانی لابردنی پەردەی کچێنی بن و لە پاکیزەیی بوکێ دڵنیا ببنەوە.
جومانە ئەوەندە بە بێتاقەتی قسەی دەکرد ئەتوت ئەوەی لە شەوی بوکێنیدا بەسەری هاتووە ئێستا رویداوە و وتی: “دەرگاکەمان لەسەر داخرا و داوامان لێکرا پەلە بکەین، چونکە گەورەی خێزانەکانمان لە دەرەوە چاوەڕوانی هەواڵە خۆشەکە بوون”.
دەشڵێت: “شتەکە بۆ من زۆر ناخۆش بوو، مێردەکەم هیچ قسەی لەگەڵ نەدەکردم، بەڵکو خەمی ئەوەی بوو خێرا ئەرکەکە تەواو بکات، منیش هەم لە ترسا و هەم لەوەشدا دەلەرزیم کە حەزم لێی نەبوو”.
کارەسات روویدا
جومانە باس لە شتێکی کتوپڕ دەکات کە بۆ ئه و کارەسات بوو و وتی: “ئەوەی نەدەبوو روو بدات، رویدا، سەرەڕای ئازاری دەرونی و جەستەییم، مێردەکەم جگە له و دەرکەوتنی ئه و دڵۆپە خوێنانە، خەمی هیچی تری نەبوو، لە بەختی خۆم ئه و شەوە هیچ خوێنم لێ هات، ئەویش ئیتر ئارامی نەما و بە دەنگێکی بەرز بێدەنگیی شەوی شکاند و هاواری کرد “خوێنی لێ نایەت”، ئەمەی وت و ئینجا هەرچی قسەی ناشرین بوو پێی وتم، چاوەکانی وەک چاوی بکوژێک سور ببوونەوە و بەدەست خۆی بوایە لەوکاتەدا دەیسوتاندم”.
جومانە لاڵ بوو-
بەهۆی ترس و بەهۆی ئه و شۆکەی توشی بوو، جومانە بۆ ماوەی کاتژمێرێک نوتقی نەکرد و قسەی بۆ نەدەکرا، ئەوان خەمی جومانەیان نەبوو، بەڵکو خەمی پەردەکەیان بوو، بۆیە هەر ئه و شەوە بردیان بۆلای پزیشکێک تا لە پاکیزەیەکەی دڵنیا ببنەوە.
جومانە دەگێڕێتەوە و دەڵێت، ئەوەندەم بیرە کە پزیشکەکە دەستی بە دڵنەوایی و هێورکردنەوەم کرد و ئەوەندە پەرۆشم بوو ئەتوت باوکمە، ئینجا بە قسەی توند و رەق مێردەکەمی سەرزەنشت کرد و پێی وت “بۆچی وات لەم کچە کردوە؟”
وەک خۆی دەڵێت، لەدوای ئه و شەوەوە هەر بە رقەوە لەگەڵ مێردەکەیدا ژیا و ئیتر دەیویست جیا ببێتەوە، بەڵام وەک چۆن یەکەم شەوی بوکێنی کەس لە پشتی نەبوو، لە جیابونەوەکەشدا کەس پشتیوانیی نەکرد و بەناچاری ماوەی 20 ساڵی پڕ لە کێشە و غەمی لەگەڵ مێردەکەیدا بەسەر برد.
جومانە بە بی بی سی وتوە: سەرەڕای تێپەڕبونی 20 ساڵ و لەدایکبونی چوار منداڵ، ئه و سوکایەتییەم بیرنەچوبوەوە کە شەوی بوکێنی پێم کرا، بۆیە هەر کە لەگەڵ منداڵەکانمدا گەیشتینە برۆکسل لە نەرویج، لە مێردەکەم جیابومەوە، جومانە دەڵێت: “جابونەوەکە تۆڵە بوو بۆ مێردەکەم و بۆ ئه و کۆمەڵگەیەی کە بۆ تەنها یەکجاریش لە پشتم نەبوون”.
ئێستا جومانە لەگەڵ چوار منداڵەکەیدا لە شاری برۆکسل دەژی و بەنیاز نییە هەرگیز شوو بکاتەوە، هەموو خەمێکی ئه و خانمە هێنانەدیی خەونەکەیەتی کە ئەویش ئه و خوێندنەیە کە بەهۆی هاوسەرگیرییەوە لێی بێبەش کرا، دەشڵێت هەوڵی پەروەردەکردنی کچ و کوڕەکانی دەدات بە شێوازێک کە جیاواز بێت لەوەی خۆی پەروەردە کراوە.
جومانە دەڵێت: “ئێستا دڵخۆشم، چونکە توانیم کچەکەم بهێنمە ئێرە و نەهێڵم ئەوەی لێ دووبارە نەبێتەوە کە لە من رویدا، من هەر مێردەکەم تەڵاق نەدا، بەڵکو ئه و کۆمەڵگەیەشم تەڵاقدا کە هەرگیز بۆ من دادپەروەر نەبوو “.
چەند چیرۆکێکی دیکەی پەردەی کچێنی
رۆزانا-
رۆزانا دوای پێنج ساڵ لە خۆشەویستی، لە دەستگیرانەکەی جیابوەتەوە و دەڵێت: “زۆر متمانەم پێکرد و زۆریش خۆشم ویست، جارێکیان لە ژوانێکدا پێکەوە بووین، زۆری لێکردم سێکس بکەین و وتی وا بزانە ئێستا بوم بە مێردت، بەڵام رازی نەبووم، دواجار لە ژوانێکی دیکەدا رازی بووم و سێکسم لەگەڵ کرد”.
دوای شەش مانگ له و سێکسە، ناکۆکییەکی توند لەنێوان خانەوادەی رۆزانا و دەستگیرانەکەی سەریهەڵدا، کارەساتەکە گەیشتە ئەوەی ئه و دوو خۆشەویستە لەیەکتر جیاببنەوە.
رۆزانا لەوبارەیەوە بە بی بی سی وتوە: “لە کۆمەڵگەی ئێمەدا سزای لەدەستدانی پەردەی کچێنی شتێکە مشتومڕی لەسەر ناکرێت، بەڵام بۆ خۆشبەختیم، هاوڕێیەکم ئامۆژگاریی کردم و پێی وتم لای پزیشکێک پەردەیەکی دەستکردنی چینی دابنێمەوە، پزیشکەکە زۆر بە نهێنی ئه و کارەی دەکرد، بۆیە کارەکەی بۆ منیش کرد و ئەگەر ئه و نەشتەرگەرییە بچوکە نەبوایە، ئێستا منیش لەریزی مردوان بووم”.
ئەمینە-
ئەم کچە لە خێزانێکی موحافزکار و هەژار بوو، لە بەدبەختیی خۆی جارێکیان لە حەمامدا کەوتووە و تۆزێک خوێنی لێ هاتووە، بەڵام نەیزانیووە ئەم خوێنە چییە و دایکی لێ ئاگادار کردوەتەوە، ئەویش خێرا بردویەتی بۆلای پزیشکێکی ژنان و دوای پشکنین پێی وتراوە کە ئەمینە پەردەی کچێنیی لەدەستداوە.
ئەمینە دەڵێت: “ئه و رۆژەی کە وای پێ وتم، دنیام لا تاریک بوو، نەمدەزانی چی بکەم، خێرا هەرسێ پورەکەم هاتن و کۆبونەوە، کاتێکیان بۆ رێکخستم کە زۆر بە نهێنی بچم پەردەکە دابنێمەوە، چونکە ئه و جۆرە نەشتەرگەرییانە لە وڵاتەکەمدا قەدەغەن، جگەلەوەش هەرچیم بکردایە کەس باوەڕی نەدەکرد بەهۆی کەوتنەوە وام لێهاتووە و تا مردن هەر گومانیان لێم دەبوو”.
بەڵگەنامەی پەردەی کچێنی
لە زۆرێک لە وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی، پێش پرۆسەی هاوسەرگیری پشکنین بۆ خانمان دەکرێت و تا دڵنیا بن لەوەی کچەکەیان پاکیزەیە و پەردەکەی لانەراوە، دوای دڵنیابونەوەش بەڵگەنامەی فەرمیی پەردەی کچێنیان پێ دەدرێت کە سەلامەتە.
رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ لە ئیندۆنسیا و هەندێک وڵاتانی دیکەی عەرەبی و ئیسلامی نیگەرانیی لەجۆرە پشکنینێکی دیکەی ناو هەندێک کۆمەڵگە دەربڕیووە و بە پشکنینێکی ئازاربەخشی بۆ کچان لەقەڵمداوە.
پشکنینەکەش ئەوەیە کە ژنێکی بە تەمەن دوو پەنجەی دەکاتە کۆئەندامی زاوزێی کچەکە و دڵنیا دەبێتەوە لەوەی پەردەی کچێنی کچەکە سەلامەتە، هاوکات بەپێی راپۆرتێکی رێکخراوەکە کە لە ساڵی 2014 دەریکردوە، لە وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، ئەم جۆرە پشکنینە زۆر بەربڵاوە، بۆیە رێکخراوەکە ئه و کارەی بە جۆرێک لە جۆرەکانی توندوتیژی بەرامبەر ژنان هەژمار کردوە کە جیاکارییەکی نا مرۆڤانەیە بەرامبەر خانمان و هاوکات پێشێلکردنی یاساکانی مافەکانی مرۆڤیشە.
بەپێی ئه و توێژینەوەیەی کە رێکخراوی مافەکانی مرۆڤ سەبارەت بە پشکنینی پەردەی کچێنی لە وڵاتانی جیهاندا کردویەتی، هندستان و ئەفغانستان و بەنگلادیش و ئێران و میسر و ئوردن و لیبیا و مەغریب و باشوری ئەفریقا، لەسەرەوەی لیستی ئه و وڵاتانەن کە پەنا بۆ پشکنینی پەردەی کچێنی دەبەن.
وەک وەڵامێکیش بۆ رێکخراوەکە، میسر و مەغریب رەتیانکروەتەوە لە وڵاتەکانیاندا ئه و پشکنینە بکرێت و رایانگەیاندوە کە ئەگەر شتێکی واش هەبێت، خەڵک بە شێوەیەکی نایاسایی و بە نهێنی و دوور لە چاوی دەسەڵات ئه و کارە دەکەن.[2]


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ashty.org
[2] 📡 ماڵپەڕ | 🇬🇧 English | bbc news
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 1
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️05-09-2019
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏷️ پۆل: 👩 دۆزی ژن
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
👩 جۆری دۆزی ژن: په‌رده‌ی كچێنی
🗺 وڵات - هەرێم: 🌏 دەرەوە

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 84% ✔️
84%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
84%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (جوان عومەر ئەحمەد)ەوە لە: Feb 26 2020 10:56AM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 26 2020 6:14PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (هاوڕێ باخەوان)ەوە لە: Feb 26 2020 6:24PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 277 جار بینراوە

📚 فایلی پەیوەستکراو - ڤێرشن
جۆر ڤێرشن 💾📖🕒📅 👫 ناوی تۆمارکار
📷 فایلی وێنە 1.0.152 KB Feb 26 2020 11:18AMجوان عومەر ئەحمەد
📚 پەڕتووکخانە
  📖 بنچینەیەک بۆ فێربوونی ...
  📖 دوو سکۆری موزیک لەگەڵ ...
  📖 پیری دێموکرات
  📖 ئینسکلۆپیدیای فیزیای ک...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 24-01-2021
  🗓️ 23-01-2021
  🗓️ 22-01-2021
  🗓️ 21-01-2021
  🗓️ 20-01-2021
  🗓️ 19-01-2021
  🗓️ 18-01-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مستەفا پاشای یاموڵکی
مستەفا پاشا یامولکی:
کوڕی عەزیز یامولکیی مەلا زادەیەکی بیارەیە. رۆژی 25/1/1866 لەگەڕەکی گۆیژەی شاری سلێمانی لەدایک بووە. یەکەمجار لای مەلا فەتاح لە مزگەوتی حاجی سەید حەسەن و لای عیرفان ئەفەندی خوێندویەتی. پاشتر سەرەتایی و ئامادەیی عەسکەریی بەغداد مەکتەبی حەربییەی ئەستەمبوڵی لە 1885دا تەواو کردووە. بەمولازمی دووەمی چووەتە پۆلی ئەرکانی جەنگ و 1886 بووە بەمولازمی یەکەم.
1888، سەفییەخانی حسێن پاشای خەندانی هێناوە. ئه و ساڵە بووە بەیووزباشی (نەقیب) و لە لقی سێهەمی ئەرکانی گشتیی جەنگدا دامەزراوە. 18
مستەفا پاشای یاموڵکی
عەلی مەردان
ساڵی 1904 لە گوندی کانی ساردی شارباژێڕ لەدایکبووە. پاشان هەر بە منداڵی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا چووەتە شاری کەرکوک و لەوێ نیشتەجێ بوون، خاوەنی گۆرانی و نەوای رەسەنی کوردی بووە. ئەو توانی سەدان مەقامی کوردی بەزیندویی راگرێ و دەستی چەندەها لاوی کوردی بەهرەداری گرت و هانیدان و پێیگەیاندن.
عەلی مەردان کوڕی عەلی عەبدولقادر کوڕی وسمانی کوڕی حەمەگوڵە. دایکی ناوی شاناز بوو، عەلی مەردان جگەلەکوردی عەرەبی، تورکی و فارسیشی خوێندووە، هەر لەسەرەتادا ئاشنایی وشارەزایی لەسۆز و ئاوەزەکانی مەقامدا پەیداکردووە.
بۆ ی
عەلی مەردان
مامە ریشە
نەجمەدین شکور رەئوف، ساڵی 1955 لە گوندی تاڵەبان-ی ناوچەی گەرمیان، هاتۆتە دنیاوە، بۆیە هەر زوو هەستی نیشتمانپەروەرییەکی پێشکەوتنخواز لە دەروونیا کڵپە ئەسەنێ و لە ساڵی 1970دا بە پێچەوانەی زوربەی هاوتەمەنەکانی خۆیەوە، پەیوەندی ئەکات بە شۆڕشی فەلەستین-ەوە و ئەبێتە (فیدائی).
ساڵی 1978کە رژێم شاڵاوی تەعریب و راگواستنی لە کوردستاندا گەیاندە ترسناکترین ئاست، کارەساتی گوندە کاولکراو و جوتیارە راگوێزراوەکان مامە ریشەی وا لێکرد چەکی پێشمەرگایەتی لە شۆڕشی نوێدا بکاتە شان و لەریزی هەڤاڵەکانیدا دڕ بە شەوەزەن
مامە ریشە
عەلی حەسەن مەجید - عەلی کیمیایی
لەدایک بووی ساڵی 1941 لەشاری تکریت، ئامۆزای سەدامەو دوای هاتنە سەر کاری بەعسییەکان لەساڵی 1968 پۆستی جۆربەجۆری لەدەوڵەتی عێراق و حیزبی بەعسدا وەرگرتووە.
عەلی حسەن مەجید لەساڵی 1987 و پاش کیمیابارانکردنی هەڵەبجەو چەند ناوچەیەکی تری هەرێمی کوردستان نازناوی عەلی کیمیایی لێنراوە. ناوبراو لەساڵی 1987 مەرسومێکی سەربازیی دەرکردووە بۆ کوشتنی هەر مرۆڤ و ئاژەڵێک کە لەنێوچە قەدەغەەکراوەکان (محرمة) ببینرێت لەکوردستان. دوای دەرکردنی ئەم مەرسوومەش سەرکردایەتی هێرشێکی بەربڵاوی کردووە بۆ سەر باشووری کوردستان ک
عەلی حەسەن مەجید - عەلی کیمیایی
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی
مەعرووف ئاغایی ناسراو بە مارف ئاغایی لە ڕیزی ئەو شاعیرانە بوو کە لە ڕەوتی نوێخوازی شیعری کوردیی ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، دەوری گرنگیان گێڕا. شاعیرێکی ناوەرۆکخواز بوو کە زمان و شێوازی تایبەت بە خۆی هەبوو. ئەم شاعیرە هەستیارە لە ڕۆژی دووهەمی ڕێبەندانی 1344 ک. 22-01-1966 لە گوندی وەزنێ سەر بە شاری نەغەدە، ناوچەی سندووس لەدایک بوو. لە 25 ڕێبەندانی 1376 بەهۆی کارەساتی پێکدادانی ئۆتۆمبیل کۆچی دوایی کرد.
ژیاننامە:
مارف ئاغایی، کوڕی حاجی محەمەدی ئاغایی لە بنەماڵەی پاشایییە. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە
مەعروف ئاغایی - مارف ئاغایی

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.01
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,187 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574