دەستەی تۆڵەی شەهید #ساکینە جانسز# ڕاگەیاندراوێکی لەبارەی ئەوە چالاکییەوە بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە: یەکەکەمان ڕۆژی 23ی شوبات لە گەڕەکی تەپەسوتو لە ناوچەی عومرانییە کارگەیەکی فاشیستەکانیان لە ڕێگەی چالاکیی سابوتاژەوە کردە ئامانج و سوتا.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکەی ئەو یەکەیەی تۆڵە، بەهۆی چالاکییەکەوە زیان بە کارگەکە و ئەو ئۆتۆمبێلانە گەیشتوون، کە لەو کارگەیەدا بوون و ئەوەشی ڕاگەیاندووە: هەموو شوێنێکی کاری فاشیستەکان و هاوکارەکانیان لە ئامانجماندایە. تاوەکو گۆشەگیریی سەر #عەبدوڵڵا ئۆجەلان# ڕێبەری گەلی کورد کۆتایی پێ نەیەت و ئۆجالان ئازاد نەبێت، ئەوا بە بڕیارمەندنی و پێداگرییەوە بەردەوامی بە چالاکییەکانمان دەدەین.[1]
#25-02-2020#
Dit item werd in het (کوردیی ناوەڕاست) geschreven, klik op het pictogram
om het item te openen in de originele taal!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dit item is 2,111 keer bekeken