سەبارەت بەبڵاوبوونەوەی هەواڵێک بەناوی دەستدرێژی بۆسەر کچێکی 8 ساڵان، لەسەر ڕاسپاردەی خاتوو کوێستان محەمەد وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی یەکەی جێندەری وزارەتمان لەسەرخەتن بۆ کۆکردنەوەی زانیاری تەواو، تا بەدواداچون بکات لە ڕێگای ئەنجوومەنی خانمان و بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژی ژنانەوە، بۆئەوەی چ پێویست بێت و پەیوەندی بە وەزارەتمانەوە هەبێت ئەنجامی بدات.
هەروەها کەس و کاری و هاووڵاتیانی هەرێم دڵنیا دەکەینەوە چ پێویست بێت وەزارەتمان ئەنجامی دەدات، چونکە هەم کابینەی نۆ و هەمیش وەزارەتمان ئامانج و کاری دەستەبەرکردنی ئاشتی کۆمەڵایەتی و پاراستنی مافی تاک و نەهێشتنی ڕق و کینە و دووبەرەکییە جا لە ژێر هەر پاسا و ناوێکدا ئەنجام بدرێت.
لەگەڵ ڕێز
وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان
#21-02-2020#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,224 times