هەڤاڵان کاک #بافڵ تاڵەبانی# و کاک لاهوری شێخ جەنگی
بەبۆنەی وەرگرتنی ئەو ئەرکە تازەو هەستیارو گرنگەی کە وەک ئەمانەتێک کەوتۆتە سەرشانتان پیرۆزبایی ئەو شایستەییەتان لێ دەکەم و هیوادارم لەئاستی ئەو متمانە گەورەو گرانە بن کە ڕێبەرایەتی کردنی ڕێبازێکە کە ماندووبونی هەزاران هەڤاڵ و تێکۆشەری گەلەکەمانی وەکو مێژویەکی پڕشنگدار لەناواخنیدا هەڵگرتوە.
تەمەننا دەکەم سەرکەوتوو بن و ڕۆحی سەرۆک #مام جەلال# و سەرجەم شەهیدان شاد بکەن و بەخزمەتکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان درێژە بەکاروانەکە بدەن کە یەکێتی هەرلەسەرەتاوە بۆ ئەو ئامانجە دروست بوە.
موەفەق و سەرکەوتوبن دوبارە
د.#فوئاد مەعسوم#
#20-02-2020#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,919 times