یەکینەی تۆلەسەندنەوەی شەهید #ساکینە جانسز# لە لێدوانیکدا تیشکی خستە سەر ئەو چالاکییانەی لە دژی هێزەکانی پۆلیس و هاوکارانیان لە شاری #ئامەد# ئەنجامداوە و لەم بارەیەوە ڕایگەیاند:
15ی شوبات لە گەڕەکی فیسکایای شاری ئامەد لە دژی هێزێکی پۆلیس چالاکییەکمان بە بۆمبی دەستی و گولەی هەوایی ئەنجامدا، بەلام لە بارەی زیانەکانی چالاکییەکە زانیاری وردمان بەدەست نەکەوت.
هەروەها لە 17ی شوباتیشدا لە دژی پاسەوانان و هیزێکی پۆلیس کە لە مەلیک ئەحمەدی ناوچەی سووری ئامەد جێگیر کرابوون، بە بۆمبی دەستی چالاکییەکمان ئەنجامدا. لەو چالاکییەدا پاسەوانیک بریندار بوو. یەکینەکەمان توانییان بە سەلامەتی لە ناوچەکە دوو بکەونەوە.
هاوکات 17ی شوبات لە هەمان ناوچەی سووری ئامەد، کۆگایەکیش لە لایەن یەکینەکانمانەوە سووتێندرا و زیانیکی زۆر بەر کۆگاکە کەوت.[1]
#20-02-2020#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,555 times
Write your comment about this item!