ئەمڕۆ پێنچ شەممە ڕێکەوتی 20-2-2020 لە شاری #سلێمانی# ئەنجومەنی سەرکردایەتی (ی.ن.ک). لە کۆبونەوەی خۆی بەردەوام بوو. دوای ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان لە کۆبوونەوەکەدا چەند تەوەرێک گفتۆگۆی لە بارەیەوە کرا.
1- سەرەتا وەفدی یەکێتیی کە سەردانی بەغدای کردبوو دواین پێشهاتەکانیان لە بارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق خستەڕوو.
2- دۆخی #کەرکووک# و #خانەقین# و ناوچە دابڕاوەکان و تاوانی شەهیدکردنی چوار گەنجی کورد لە گوندی چەخماخەی شارۆچکەی دوبز خرایە بەرباس و لێکۆڵینەوە و چۆنیەتی چارەسەرکردنی ئەم دۆخە نالەبارەی لەم ناوچانە هاتووەتە کایەوە.
3- باس لەو دیاردە کۆمەڵایەتیانە کرا کە لەسنوری #هەولێر# ڕوویداوە کە دیاردەی قێزەونن و دەبێ لایەنە پەیوەندارەکان لە حکومەت چارەسەری گونجاوی بۆ بدۆزنەوە و ڕێگری بکەن لە دووبارە بوونەوەی ئەم دیاردانە.
4- لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا گفتوگۆی تەواو لە بارەی پڕۆگرامی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# پەسەندکراوی کۆنگرەی چوارەم کراو و سەرنج و تێبینی زۆر خرایە ڕوو بۆ دەوڵەمەندکردنی وەک بەرنامەی کاری ڕێکخراوەیی و ستراتیجی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان تاکو کۆنگرەی پێنجەم.
#20-02-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 1,638
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!