=KTML_Bold=یوسف خەیاڵۆغڵوو=KTML_End=، شاعیر و هونەرمەندی کورد، ساڵی 1953 له ناوچەی مامەکی که ئێستا به پارێزگای #دێرسیم# ناودێر کراوە له کوردستانی باکوور له دایک بووه. ساڵی 1972 زەماوەندی کردووه و خاوەنی سێ منداڵه. ئه و برای گولتەن کایا هاوسەری ئەحمەد کایایه، ساڵی 1986 که ساڵی زەماوەندی گولتەن لەگەڵ ئەحمەد کایا بوو خاڵێکی وەرچەرخان بوو له ژیانی یۆسف دا. زۆربەی شێعرەکانی ئەم شاعیره له لایەن ئەحمەد کایا و کۆمەڵێکی تر له گۆرانی بێژان کراوەته گۆرانی. یوسف خەیاڵۆغڵوو 03-03-2009 به هۆی نەخۆشی شێرپەنجەی سیپەلاک له نەخۆشخانەی ئاجی بادم باکیرکوی له شاری ئیستانبول کۆچی دوایی کرد.
=KTML_Bold=بەرهەمەکان=KTML_End=
کتێبەکان
خۆکووژی چاو شینەکان/ 2002
بوەسته... ئەرێ چاوانم نەگریان؟/ 2010
=KTML_Bold=ئاڵبۆمی شێعر=KTML_End=
ئیستامبووڵ مەلەکەی ژان
ژیانی دایک چی لێ هاتووه
کێ دەتوانێ چاوپۆشی بکات
ئینجا بەجێ دێڵین
دووری خەڵاتەکان
ئەسبی سەرکێش
دڵی من خو ێنینه
شانازی مرواری
کابرای سەرسوورهێنەر
له کام جودایی
وەک خۆکوژییەک
خەریکه لێره بڕۆم
وا هەست دەکەم فەرامۆشم کردووه
ئاه ئۆلان ڕەزا
=KTML_Bold=نموونەی هۆنراوەکانی=KTML_End=
من ژنێکم
له ڕۆژئاوابوونەوە،
له چاوانی خوێنینم، وێڕای ژان،
ڕۆژەکان وشکەرۆ دەبن
هەر وەک گوڵێکی بۆن کراو، خولیاکانم پێشێل کراو
له ئاوێنەی زەمان غوروور دەرفەتی گریان نادات،
ورد و خاش بووم له دەروون دا،
ژانێکی قووڵ له سینگم دا قورسایی دەکات.
من ژنێکم، من مرۆڤێکم،
له ناخم دا ڕۆحێکی لەت لەت کراو لەگەڵ خۆما بۆلاو و ئەم لا ڕادەکێشم،
له لایەکم ئاڵتوون، له لایەکی تر خوێن
له لایەکم شێعر و چیرۆک، لەم لای دیکه جل وبەرگی پیس و چڵکن
له لایەکم خونچەی پشکووتوو، له لایەکی تر وێرانی
قژه تۆز گرتووەکانم پەرێشانی بان،
به ڕکێکی به تین،
وەک ڕازی سەر بە مۆر، شێعرەکان به خەتی ئاگرین،
به دێری،
نەسرەوتوو،
گیان لەسەر لێو،
به هەویری دەستەکانم دەهۆنمەوە و تێپەڕ دەبم
من ژنێکم، من مرۆڤێکم
له ناخم دا ڕۆحێکی لەت لەت کراو لەگەڵ خۆما بۆلاو و ئەم لا ڕادەکێشم،
له لایەکم...[1]