دیوانی هاوسەرۆکایەتی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیمۆکراتیکی کوردستان-ئەوروپا بە بۆنەی کۆچی دوایی عەلی جۆنتای، پەیامێکی سەرەخۆشی بلاو کردەوە.
لە پەیامەکەدا باس لەوە کرا: عەلی جۆنتای 40 ساڵ بە بڕوای عەلەویەت و ناسنامەی کوردییەوە لە ناو ڕیزەکانی بزوتنەوەی ئازادیدا، تێکۆشا. جۆنتای لە 18ی شوباتی 2020 لە شاری فریبورگی ئەلمانیا کۆچی دوایی کرد. ئێمە تێکۆشانەکەی بە بیر دێنینەوە و سەرەخۆشی خۆشمان ئاڕاستەی خانەوادەکەی و گشت کوردستانیان دەکەین.
مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی ناوبراو، لە ئێوارەی 20ی شوبات، کاتژمیر 17:00 بە کاتی ئەوروپا لە فریبورگ بەڕێوە دەچێت و تەرمی ناوبراو دەنێردرێتە بۆ شاری مەرەش. لەم چوارچێوەیەدا بانگەوازی ئەوە دەکەین کە گەلی وڵاتپارێزمان بەشداری لە مەراسیمەکەدا بکەن.[1]
#19-02-2020#
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 2,085
Donnez votre avis sur ce produit!