بە بۆنەی شەست و حەفت ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و یەکێتی لاوانی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە ئەندامانی هەردوو ڕێکخراوە تێکۆشەرەکە و قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکەم، کە مێژوویەکی گەشیان هەیە لە بەشداریکردن لە بزووتنەوەی ڕزگاری نیشتمانیی کوردستان و پەرەپێدانی هزری نیشتمانپەروەری و بەرەو پێشبردنی توانا و ئاستی زانستی قوتابیان و لاوانی کوردستان. ئەم دوو ڕێکخراوە، قوتابخانەیەکیش بوون بۆ پێگەیاندنی چەندین سەرکردەی بە توانا، کە ئێستا لە بوارە جیاجیاکاندا ڕۆڵێکی پێشەنگانە دەگێڕن.
هیوادارم بەردەوام بن لە هەوڵ و تێکۆشانتان بۆ پاراستنی بەها نیشتمانییەکان دوور لە هزری تووندڕۆیی، لە پێناو بە دیهێنانی دوارۆژێکی گەشتر و کوردستانێکی ئاوەدانتر و پێشکەوتووتر دا.
#مەسرور بارزانی#
#17-02-2020#
دون هذا السجل بلغة (کوردیی ناوەڕاست)، انقر علی ايقونة
لفتح السجل باللغة المدونة!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
تمت مشاهدة هذا السجل 3,364 مرة