لەساڵی 2019 لەسنوری ئیدارەی #ڕاپەرین#, یەک ملیۆن و سێ سەد هەزار پشکنینی جۆراو جۆر بۆ هاوڵاتیان ئەنجامدراوە و =KTML_Mark_Begin=بەگشتیش زیاتر لە 5900 منداڵ لەدایک بوونەو 537 هاوڵاتیش بەهۆکار جیاجیا گیانیان لەدەست داوە=KTML_Mark_End=.
تەها محەمەد وتەبێژی تەندروستی ڕاپەرین لەکۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا, کەئامانج لێی خستنەرووی ئامارەکانی ساڵی 2019 بوو ئاماژەی بەوەدا جگەلەوەی کە لەسەرجەمی نەخۆشخانەو مەڵبەندو بنکە تەندروستیەکان چارەسەری سارەتایی و پێویست بۆهاوڵاتیان کراوە لەهەمانکاتیشدا توانراوە 9000 نەشتەرگەری گەورەو بچوک بۆهاوڵاتیان ئەنجامبدرێت.
وتەبێژی تەندروستی ڕاپەرین ئاماژەی بەوەشدا لەساڵی 2019 ئەو هاوڵاتیانەی کە گیانیان لەدەست داوە بەپلەی یەکەم هۆکارەکەی نەخۆشیەکانی دڵ بووە دوای ئەویش زۆرترین هاوڵاتی بەهۆی نەخۆشیەکانی مێشک گیاناین لەدەست داوەو گیان لەدەست دانیش بەهۆکاری نەخۆشیەکانی شێرپەنجە بەپلەی سێیەم دێت.[1]
#17-02-2020#
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 3,014
Ваше мнение о предмете!