🏠 دەستپێک
EnglishEnglish
📧پەیوەندی
ℹ️دەربارە!
FacebookKurdipedia on Facebook
TwitterKurdipedia on Twitter
Dark modeDark Mode
زۆرتر
Kurdipedia
English
🏠|📧|دەربارە!|پەڕتووکخانە|📅
🔀 بابەت بەهەڵکەوت
❓ یارمەتی
📏 رێساکانی بەکارهێنان
🔎 گەڕانی ورد
➕ تۆمارکردنی بابەت
🔧 ئامرازەکان
🏁 زمانەکان
🔑 هەژماری من
✚ بابەتی نوێ
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
کامەران مەنتک
2021
📕 کوردستان لە رۆژگارە سەختەکاندا؛ کۆمەڵە وتارێکی سیاسی شیکاری رەخنەئامێزە
💬 دایتیە بەرداسی
دایتیە بەرداسی
پاڵە و سەپان بە(داس)ی دروێنەی گەنم و جۆیان کردووە، تەبارەیەکی گەورە و فراوانی دەغڵ و دانیان خستۆتە بەرداس و بە سوارە سوارە تەبارەیان دروێنە کردووە و گیشە و گەڵاوێژ و خەرمانیان لێ پێکهێ
💬 دایتیە بەرداسی
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
وتراویشە(لەبەینی دوونانی گەرمدا بێت) لایەنی ڕاستەقینەی ئه و ئیدیۆمە ئەوەیە نانی گەرمی تازە داگیراو لە سێر گەرمە، ئینجا ئەگەر دوو نانی گەرم بخەیتە سەر یەک و لە نێوانیاندا ش
💬 لەنێوان دوو نانی گەرمدا بێت
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
ئەسپێ مێرووی وورد و بچوکە، زیندەوەرێکی مشەخۆرە و خوێن مژە لە نێو پرچ و قژ و سەری مرۆڤ دەژی، ئەسپێیەکی پێگەیشتوو، هێندەی قەبارەی تۆوی(کونجی) دەبێت، کۆریش واتە کەسێکی کوێ
💬 ئەسپێ لەدەست کۆری نایەته دەرێ
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
ئیش گەیشتە نێر گاینێ
نێر لە خۆڕسکەوە بۆ گاینێ نە خولقێنراوە، ئەوە زانراوە کە مێینە بۆ ئه و کارەی تایبەتە و چ عەیبێکی نییە، بە ڕێ وشوێنی ئادابی و سوننەتی خۆی بۆ ئه و کارەی مەیسەر کراوە، نێر گایین نابا
💬 ئیش گەیشتە نێر گاینێ
💬 مووی ناپسێنێ
مووی ناپسێنێ
هێمن موکریانی شاعیری گەورەی کورد، لە(تاریک ڕوون)دا دەفەرموێت:
ئەمن دەمگوت لە دونیا تا بمێنم
لەبەر کەس ئەستەمە سەردانەوێنم
کەچی ئێستا لە داوی بسکی تۆدا
گرفتارم گوڵم موو ناپسێنم
کەسێ
💬 مووی ناپسێنێ
📕 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش - چەن یاداشتێک لە شۆڕشی هەنگاریا ساڵی 1956
نووسینی: ئادی بڤایڤەر
وەرگێڕانی: محەمەد هەریری
بابەت: یاداشت
📕 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش - چەن یاداشتێک لە شۆڕشی هەنگاریا ساڵی 1956
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
ئەوە (سەعدی پیرە) کاندید بوو بۆ پەرلەمانی عێراق، لە هەولێر بانگەشەی هەڵبژاردنی دەکرد، مامە غەفە فەرماندەی دێرینی یەکێتی لە قەزای خەبات لەناو جەماوەری یەکێتی وتاری دەدا، بەلای خۆی کاک سەعدی دەناسێنێ و
😊 موهیم ئەوەیە دەنگت پێبدەن، ئه و شتانە چنیه!
📕 ڕووحە سەروەشەکان
نازەنین ئیبراهیم
2021
ڕوحە سەروەشەکان دڵۆپێکە لە دەریای پڕ لە نەهامەتی ئێمەی کورد، باس لە ڕو داوێک ئەکات هەرچەند وەک خەیاڵێک بەرجەستەم کردووە بەڵام ئەوە ڕاستیەکی تاڵی ژیانی ئێمەی کوردە، پیاوکان ناچا
📕 ڕووحە سەروەشەکان
👫 کاوە پیشداد
یەک لە موزیکژەن و ئاوازدانەرەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، پێشکەشکاری بەرنامەی هونەرییە، لە ڕادیۆی زاگرۆس.
کاوە پیشداد دەرچووی موزیک بەشی مەستڕ
بە هیوایە بۆ موسیقای کوردی ئارشیفێکی باش دروست بکات و ڕێک
👫 کاوە پیشداد
👫 ناسح مەلا ساڵح
لە ساڵی (1957) لە پارێزگای هەڵەبجەی شەهید، لە خێزانێکی ئاین پەروەر و زانست خواز و نیشتیمان دۆست و ناسراو لەدایک بووە، سەرەتا لای باوکی خوێندوویەتی، پاشان خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی (ئیسلامی سەرەتا
👫 ناسح مەلا ساڵح
📕 زەوی دەکەم بە گوڵدانی تەڵێ شەوبۆ
فەرهاد شاکەلی[1]
دەزگای ئاراس
هەولێر - 2013
📕 زەوی دەکەم بە گوڵدانی تەڵێ شەوبۆ
📕 کەسایەتی نەتەوەیی کوردی؛ توێژینەوە لە بەها و سیاسەت
سەڵاح هەورامی
وەرگێڕانی: هەژار کامەلا
📕 کەسایەتی نەتەوەیی کوردی؛ توێژینەوە لە بەها و سیاسەت
📕 کردنەوەی دەقەکان بەشی01
حەمەکەریم هەورامی
هەولێر 2021 [1]
📕 کردنەوەی دەقەکان بەشی01
📕 خشتێک لە دیواری غوربەت
عارف عەزیزی [1]
📕 خشتێک لە دیواری غوربەت
📕 لە ناخەوە بۆ هەڵۆکانی شاخ
عارف عەزیزی [1]
📕 لە ناخەوە بۆ هەڵۆکانی شاخ
📕 کاروانێ لە ڕێبازی پێشەوادا
عارف عەزیزی [1]
📕 کاروانێ لە ڕێبازی پێشەوادا
📷 شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا
شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا لە ڕۆژانی شۆڕش دا.
📷 شوعلە عەلی و نەوشیروان مستەفا
📕 ئاشوبی سین و کۆڕی شین
عومەر سەیید
سلێمانی - 2020 [1]
📕 ئاشوبی سین و کۆڕی شین
📷 مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا
مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا لە ڕۆژانی شۆڕش دا.
📷 مامە ڕیشە و نەوشیروان مستەفا
👫 ئەبوبەکر شوان - خادیم
ئەبوبەکر ئیسماعیل محەمەد (ناسراو بە ئەبوبەکر شوان) خادیم
ساڵی 1953 لە گوێر لە دایک بووە
خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەکانی (ئبن خەلەکان و، ئەربیل ئولی) تەواوکردووە
دواناوەندی لە ئیسکان تەواوکردووە،
👫 ئەبوبەکر شوان - خادیم
👫 شێروان شێروانی
رۆژنامەوان و یەکێکە لە چالاکوانانی بادینان، رۆژی 16-02-2021 بە 6 ساڵ زیندانی حوکمدرا.
👫 شێروان شێروانی
📕 تۆڵە 2
دیوانی شیعری یاخی [1]
📕 تۆڵە 2
📕 ژنە نان فرۆشەکە
نووسەر: کوزافیة دي منتابین
وەرگێڕ: عەبدولستار شارباژێڕی [1]
📕 ژنە نان فرۆشەکە
📕 مەملەکەتی دارستانی ڕەش
نووسەر: عەبدولستار شارباژێڕی [1]
📕 مەملەکەتی دارستانی ڕەش
👫 کەسایەتییەکان
مێجەر سۆن
✌️ شەهیدان
شیفا زکری ئیبراهیم - شیفا گ...
📕 پەڕتووکخانە
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید...
👫 کەسایەتییەکان
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
👫 کەسایەتییەکان
نازەنین ئیبراهیم
📊 لە هەولێر 30%ی کارەبای نیشتیمانی دەدزرێت | پۆل: ئامار و راپرسی | زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⠪ بەشکردن
Facebook
Twitter
Telegram
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
📋 Copy Link to Clipboard
👍
⭐ نرخاندنی بابەت
⭐⭐⭐⭐⭐ نایاب
⭐⭐⭐⭐ زۆر باشە
⭐⭐⭐ باش
⭐⭐ خراپ نییە
⭐ خراپ
☰ زۆرتر
⭐ بۆ ناو لیستی کۆکراوەکان
💬 رای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!

✍️ گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە!
🏷️ Metadata
RSS

📷 گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
🔎 گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
✍️✍️ ئەم بابەتە باشتر بکە!
| 👁️‍🗨️ | 👂

لە هەولێر 30%ی کارەبای نیشتیمانی دەدزرێت
زیادەڕۆیی و راکێشانی نایاسایی کارەبا لە هەولێرهەولێر وەزارەتی کارەبا تووشی شۆک دەکات و سمپڵی ئاشکرابوونەکە لەسەرووی چاوەڕوانییەوەیە و نزیکەی 13 هەزار سەرپێچی ئاشکرا کراوە و تەنیا 157 ماڵ سزا دراون، ئەندامی لیژنەی وزە و سەرچاوە سرووشتییەکانی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرای دەکات کە زۆربەی سەرپێچییەکانی کارەبا بەرپرسی باڵا و دەستڕۆیشتوون.
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی ״ئاژانس״ لە کارەبای هەولێر دەستی کەوتووە، زیاتر لە 12 هەزار سەرپێچی و زیادەڕۆیی لەسەر هێڵەکانی کارەبا لابراون، کە سەرپێچیکاران خۆیان لە وادەی دیاریکراوی مۆڵەتی لابردنی زیادەڕۆییەکان بڕیویانە، کە 7 هەزاریان لەو شوێنانە بوون کە بەبێ مۆڵەت کارەبایان ڕاکێشاوە و 5 هەزاریشیان سەرپێچییان کردبوو، هەروەها 300 کەس سەرپێچی و غەرامەیان بۆ کراوە، کە ئاشکرابوون کارەبایان بە فێڵ و نایاسایی ڕاکێشاوە.
حسێن حەمە قادر، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەولێر بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״زیاتر لە 517 هەزار هاوبەشی کارەبا لە پارێزگای هەولێر هەن، کارەبای ئەو کەسانەی کە بە نایاسایی ڕاکێشراون و فێڵیان لە حکومەت کردووە دەبڕدرێن، سزای ئەو کەسانەش دەدرێت.״
״ئەوانەی کە شوێنی بازرگانین بڕی 200 هەزار غەرامە دەکرێن و پارەی دوو ساڵ کارەباشیان لێ وەردەگیرێت بە شێوەی خەمڵاندن بۆ ئەو پێوەری کارەبایە کە چەند کارەبا سەرف دەکات.״
غەرامەی ماڵان بۆ زەیادەڕەویی کارەبا بە 60 بۆ 120 هەزار دینار دیاری کراوە و دووکانیش 200 هەزار دینارە.
بەڕێوەبەری کارەبای هەولێر بە ״ئاژانس״ی وت: ״غەرامەی ماڵ 60 بۆ 120 هەزار دینارە و بە هەمان شێوە خەمڵاندن بۆ ماڵێک کە لە ماوەی دوو ساڵ چەند کارەبای سەرف کردووە ئەوەندە پارەشیان لێ وەردەگیرێت، کە لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا، پشکنین بۆ هەزار و 600 ماڵ کراوە لەو ژمارەیە 300 ماڵیان ڕاکێشانی کارەباکەیان نایاسایی بووە.״
بە گوێرەی خەمڵاندن بۆ ئەو 300 ماڵەی ئاشکرا بوون و بە نایاسایی کارەبایان ڕاکێشاوە، ئەوا کۆی غەرامەکەیان دەگاتە 18 ملیۆن بۆ 36 ملیۆن دینار و تا ژمارەی سەرپێچیکار ئاشکرا بێت، بڕی غەرامەکەش زیاد دەکات.
״شێوازی ڕاکێشانی کارەبای نایاسایی زیاتر لە جۆرەکانی نەبەستنی پێوەری کارەبا، خاوکردنەوەی پێوەری کارەبا، ڕاکێشانی کارەبا لە پشتەوەی پێوەرەکەوەن، هەندێک ماڵ دەستکاریی پێوەرەکەی کردووە و وەستاوە، یان لەگەڵ ماڵی دراوسێیەکی ئاڵوگۆڕی کارەبایان کردووە و کارەباکانیان جیایە، یان ڕاکێشانی کارەبا لە فەرمانگە حکومییەکانەوە، ئەمانە هەموو ئەو شێوازانەن کە کارەبایان پێ ڕاکێشراوە و دزی دەکرێت لە کارەبای نیشتیمانی״، بەڕێوەبەری کارەبای هەولێر وای وت.
زیاتر لە 20%ی کارەبای نیشتیمانیی هەرێم بە هۆی زیادەڕۆییەوە دیار نامێنێت و پەرلەمانتارێکیش ئاشکرای دەکات کە دەستڕۆیشتووەکان زیادەڕۆیی دەکەنە سەر کارەبا.
شێرکۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی وزە و سەرچاوە سورشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان بۆ ״ئاژانس״ وتی: ״دەبوایە زووتر هەوڵی چارەسەری زیادەڕۆیی سەر کارەبا بدرایە و سزای ئەوانە بدرێت کە زیادەڕۆییان کردووە، چونکە زیاتر 20%ی کارەبای هەرێم بەو هۆیەوە دیار نامێنێت.״
״ئەو شوێنانەی کە بە نایاسایی کارەبایان ڕاکێشاوە، کەسانی دەستڕۆیشتوو و باڵادەستی ئەم هەرێمەن، بۆ ماڵ و ڤێللاو باخ و کۆمپانیا و کارگەکانیان دەبەن، کەمترینیان خەڵکی ئاسایین و نزیکەی 40%ی کارەبای هەرێم دیار نامێنێ، کە 20%ی بە هۆی ڕاکێشانی بە نایاسایی و دانەنانی پێوەرەوەیە و 20%یش لە کاتی گواستنەوەی هێڵەکان ون دەبێت״، شێرکۆ جەودەت وای وت.
پارێزگای هەولێر 517 هەزار هاوبەشی کارەبای هەیە و لە وەرزی زستان خواستی کارەبا دەگاتە 2 هەزار و 700 مێگاوات، بەڵام تەنها هەزار و 200 مێگاواتی بۆ دابین دەکرێت، لەو ڕێژەیەش 30%ی بە هۆی ئەو ڕاکێشانە نایاساییانەوە سەرف دەبێت.
نافیز ناوپردانی، سەرۆکی لیژنەی پیشەسازی و وزە لە ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر بە ״ئاژانس״ی وت: ״دیارنەمانی کارەبای هەرێم هۆکارە سەرەکییەکەی ڕاکێشانی نایاسایی و لە پشت پێوەر و بەبێ پێوەرە بۆ کارگە و دووکان و ماڵەکان، چەندین جۆر فێڵ کراوە و زیاتر لە 30%ی کارەبای هەولێر دیارنامێنی.״
״نابێت جیاوازی بکرێت لە نێوان ماڵی خەڵکی ئاسایی و بەرپرسان، دەبێت دەست ببرێت بۆ هەموو ئەو نایاساییانە، چونکە زۆربەی کەسانی دەوڵەمەند و دەستڕۆیشتوو کارەکەیان کردووە״، ناوپردانی وای وت.
بڕیارە ئەم هەڵمەتە پارێزگاکانی دیکەی هەرێمیش بگرێتەوە و بەشێکی کارەبای نیشتیمانی بگەڕێتەوە و لۆد کەم بکرێتەوە وەک چۆن لە مانگی 12ی ساڵی پارەوە هەڵمەتی بڕینی کارەبای زیادەڕۆ لە هەولێر دراوە و ئاگاداری هاوبەشەکان کراوە و لە 2ی مانگی 1ی ئەمساڵیشەوە قۆناغی دووەم کە بڕینی کارەبا بوو لە لایەن پارێزگاری هەولێرەوە دەستی پێ کرد.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێم بە ״ئاژانس״ی وت: ״بە پێی ئەو سامپڵەی لەم چەند ڕۆژە لە هەولێر دەستکەوتووە، زیادەڕۆیی و فێڵکردن لە ڕاکێشانی کارەبا زۆر زیاترە لەوەی کە چاوەڕوانمان دەکرد، چونکە پێشتر پێشبینیی دەکرا 20%ی کارەبا بە هۆی ڕاکێشانی نایاساییەوە دیار نەمێنێ، ئێستا ئەو ڕێژەیە دەگاتە 30% و هەڵمەتی لابردنی زیادەڕۆیی کارەبا هەموو پارێزگاکان دەگرێتەوە.״
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم، لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 3700 مێگاوات کارەبا بەرهەم دەهێنرێت، لە کاتێککدا پێویستیی هەرێم گەیشتووەتە 6800 مێگاوات کارەبا.[1]
13-02-202013-02-2020
#️ هەشتاگ
#هەولێر | #13-02-2020 |


🗄 سەرچاوەکان
[1] 📡 ماڵپەڕ | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 13-02-2020
🖇 بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
📅 رێکەوت و رووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
1.👁️13-02-2020
🏰 شوێنەکان
1.👁️هەولێر
📂[ زۆرتر...]

⁉️ تایبەتمەندییەکانی بابەت - Meta-data
🏳️ زمانی بابەت: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 رۆژی دەرچوون: 13-02-2020
📈 جۆری ئامار و راپرسی: ⚡ گەندەڵی
🏙 شار و شارۆچکەکان: ♖ هەولێر
🗺 وڵات - هەرێم: ⬇️ باشووری کوردستان

⁉️ تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
✨ کوالیتیی بابەت: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
خراپ👎
✖️
 40%-49%
خراپ
✖️
 50%-59%
خراپ نییە
✔️
 60%-69%
باش
✔️
 70%-79%
زۆر باشە
✔️
 80%-89%
زۆر باشە👍
✔️
 90%-99%
نایاب👏
99%
✔️
ئەم بابەتە لەلایەن: (بەناز جۆڵا)ەوە لە: Feb 15 2020 4:48PM تۆمارکراوە
👌 ئەم بابەتە لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Feb 16 2020 8:55PM پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
✍️ ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: (زریان سەرچناری)ەوە لە: Feb 16 2020 8:55PM باشترکراوە
☁️ ناونیشانی بابەت
🔗
🔗
👁 ئەم بابەتە 364 جار بینراوە

📚 پەڕتووکخانە
  📖 کوردستان لە رۆژگارە سە...
  📖 2020نامە - وەشانی 1
  📖 نەوەیەکی زێڕینی شۆڕش
  📖 زەوی دەکەم بە گوڵدانی ...
  📖 زۆرتر...


📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان
  🗓️ 25-02-2021
  🗓️ 24-02-2021
  🗓️ 23-02-2021
  🗓️ 22-02-2021
  🗓️ 21-02-2021
  🗓️ 20-02-2021
  🗓️ 19-02-2021


💳 کۆمەکی دارایی
👫 هاوکارانی کوردیپێدیا
💬 بیروڕاکانتان
⭐ کۆکراوەکان
📊 راپرسی
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
بۆ پێشخستنی کارەکانی رێکخراوەکەمان و باشترکردنی ماڵپەڕەکەمان تکایە وەڵامی پرسیارەکانی ئەم راپرسییەمان بدەرەوە..
زۆر سوپاس بۆ هاوکاریتان!
- راپرسی دەربارەی رێکخراوی کوردیپێدیا و ماڵپەڕەکەی!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
ڤایرۆسی کۆڕۆنا مرۆڤایەتیی خستووەتە مەترسییەکی گەورەوە، ئەم مەترسییە کوردستانییانیشی گرتووەتەوە.. هەربۆیە گرنگە وەڵامی ئەم راپرسییە بدرێتەوە تاوەکو بزانین چۆن رەفتار لەگەڵ ئەم کێشەیەدا بکەین!
- راپرسی دەربارەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا (کۆڤید 19)
📌 رۆژەڤ
مێجەر سۆن
یەکێک بوو لە ئەفسەرەکانی بەریتانیا کەبە مەبەستی لەنزیک ناسینی کۆمەڵگەی کورد و مرۆڤی کورد لەمێژوییەکی زووەوە و بەر لەجەنگی جیهانی یەکەم، بەنهێنی لەناو کۆمەڵگەی کوردستاندا چێنرابوو، ئەو ئەفسەرە ماوەیەکی زۆر خۆی ناونابوو (میرزا شیرازی) و دواتر کوردییەکی رەوان و پەتی فێر ببوو بەجۆرێک پاش ئەوەی ئینگلیزەکان عێراقیان گرت لەساڵی 1918 یەکێک بووە لە نووسەرە سەرەکییەکانی رۆژنامەی تێگەیشتنی راستی کە لەو ساڵەوە و بەمەبەستی بەدەست هێنانی پشتیوانی بۆ بەریتانیا لەشاری بەغدا بەزمانی کوردی دەرچووە.
مێجەر سۆن کات
مێجەر سۆن
شیفا زکری ئیبراهیم - شیفا گەردی
لە ساڵی 1987 لە ئاوارەیی لە رۆژهەڵاتی کوردستان لە خێزانێکی پێشمەرگە لەدایک بووە. لەساڵی 2005 ەوە هاتۆتە نێو بواری راگەیاندنەوە، سەرەتا لەرادیۆی زاگرۆس وەک بێژەری هەواڵەکان کاری کردووە و دواتر چۆتە تەلەڤیزیۆنی زاگرۆس، بەشی هەواڵەکان. لە پاڵ ئەمەشدا مامۆستای وانەی کۆمپیوتەرە.
تا سالی 2010 لە تەلەفزیۆنی زاگرۆس کاری کردووە، دواتر چٶتە تۆری میدیای رووداوو ئێستا وەکو ئەنکەری هەوالەکان و پێشکەشکاری بەرنامەی نوورۆژ کار دەکات
بروانامەی دیبلۆمی هەیە لە کۆمپیوتەر، وە بەکالۆریۆس لە بواری راگەیاندن.
سالی
شیفا زکری ئیبراهیم - شیفا گەردی
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید مەلا عەلی
دیوانی مەلا عەلی و چەپکێک بەڵگە و بیرەوەری
چاپخانەی حەمدی
تیراژ/ 1000 دانە
لە بڵاوکراوەکانی یەکێتی نووسەرانی کورد/ لقی سڵیمانی [1]
شیعر و هەڵوێست دیوانی شەهید مەلا عەلی
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
لە ساڵی 1929، لە گوندی ” مارشەمعون “ی سەربە شاری ”جولەمێرگ” لەدایک بووە. بەڕەچەڵەک خەڵکی گوندی ” قۆرچناسێ”ی سەر بە شارۆچکەی ئامێدیە، بەڵام بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە بنەماڵەکەی چوونەتە باکووری کوردستان و گوڵبەهار لەوێ لەدایک بووە، پاش چەند ساڵێک، بۆ باشووری کوردستان گەڕاونەتەوە و لە ” ئامێدی، شێخ مەم، سەرسەنگ و بەردەڕەش” نیشتەجێ بوون.
پاش مەرگی باوکی ” کە لەوکاتانەدا گوڵبەهار تەمەنی 6-7ساڵ دەبێت” بە خێزانەوە بەرەو شاری موسڵ بار دەکەن و لەوێ دەست بە خوێندن دەکات و لە بەغدا تا پۆلی پێنجەمی سەر
فاتیمە ئەحمەد عەلی (گوڵبەهار)
نازەنین ئیبراهیم
نازەنین ئیبراهیم، لە ساڵی 1982 لە ئێران لەدایک بووە. قوناغی سەرەتایی لەوێ تەواو کردووە.
لە ساڵی 2013دا سیناریۆی کورتە فیلمی بەرەو پیرەکەم-ی نووسیوە.
لە 2020 یشدا یەکەمین ڕۆمانی بە ناوی ڕووحە سەروەشەکان چاپکردووە.
نازەنین ئیبراهیم

Kurdipedia.org (2008 - 2021) version: 13.02
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0,982 چرکە!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574