محەمەد ئەوراز
محەمەد ئەوراز، سالی 1969 (بەرامبەر بە 1348ی هەتاوی) لە شاری
نەغەدەنەغەدە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و لە تەمەنی مێرمنداڵییەوە دەستی بە وەرزشی شاخەوانی کرد. دوای بوون بە ئەندامی دەستەی شاخەوانی نەتەوەیی ئێران پێی داناوەتە سەر ژمارەیەکی زۆر لە چیا هەرە بەرزەکانی جیهان و لە ناویاندا چیای ئێڤەرست، بەرزترین کێوی جیهان.
محەممەد هەوراز سالی 1382ی هەتاوی، کاتێک لەگەل شاخەوانی کۆچکردووی کورد موقبیل هونەرپەژوو دەچوو هەتا کێوی گاشێربروومی وڵاتی پاکستان ببەزێنێت، کەوتە بن ڕەهێلەی ڕنووی بەفر و دوای چەندین رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەکانی پاکستان، لە ڕێکەوتی
06-09-200306-09-2003 گیانی لەدەست دا. تەرمەکەی گوازرایەوە بۆ نەغەدە و لە مەراسمێکی بەشکۆدا ئەسپەردەی خاکی نیشتمان کرا.
[1] ⚠️ Tämä tuote on kirjoitettu (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!