محەمەد ئەوراز، ساڵی 1969 (بەرانبەر بە 1348ی هەتاوی) لە شاری #نەغەدە# لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە و لە تەمەنی مێرمنداڵییەوە دەستی بە وەرزشی شاخەوانی کرد. دوای بوون بە ئەندامی دەستەی شاخەوانی نەتەوەیی ئێران پێی داناوەتە سەر ژمارەیەکی زۆر لە چیا هەرە بەرزەکانی جیهان و لە ناویاندا چیای ئێڤەرست، بەرزترین کێوی جیهان.
محەمەد هەوراز ساڵی 1382ی هەتاوی، کاتێک لەگەڵ شاخەوانی کۆچکردووی کورد موقبیل هونەرپەژوو دەچوو هەتا کێوی گاشێربروومی وڵاتی پاکستان ببەزێنێت، کەوتە بن ڕەهێلەی ڕنووی بەفر و دوای چەندین ڕۆژ مانەوە لە نەخۆشخانەکانی پاکستان، لە ڕێکەوتی #06-09-2003# گیانی لەدەست دا. تەرمەکەی گوازرایەوە بۆ نەغەدە و لە مەراسمێکی بەشکۆدا ئەسپەردەی خاکی نیشتمان کرا.[1]