ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی #هەپەگە# لەبارەی ئەو چالاکییەی هێزەکانی گەریلاوە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە:
هێزەکانمان لە 12ی شوبات لە چوارچێوەی هەڵمەتی سەرکەوتنی شۆڕشگێڕی، کە لە ئەیالەتی سەرحەد بەردەوامە لە کاتژمێر 14:00 دا لە ناوچەی باشان لە ئیدر لە دژی سەربازانی بنکەی ئایدنلار چالاکییەکیان بە قەناس ئەنجامدا. لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا 2 سەرباز کوژران، کە یەکێکیان فەرماندەی بنکە سەربازییەکە بوو. ئەو یەکەیەی هێزەکانمان، کە چالاکییەکەیان ئەنجامدا سەرکەوتوانە گەڕانەوە بارەگاکەی خۆیان.
فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای کۆماری تورکیای داگیرکەر ڕۆژی 11ی شوبات لە کاتژمێر 15:50 شاخی سولەیمان-یان لە هەرێمی ئاڤاشین و لە کاتژکێر 23:00 دا ناوچەی سیدا لە زاپی سەر بە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆرمانکرد. لەو بۆرودمانانەدا هێزەکانمان هیچ زیانێکیان پێنەگەیشت.[1]
#13-02-2020#
פריט זה נכתב בשפה (کوردیی ناوەڕاست), לחץ על סמל
כדי לפתוח את הפריט בשפת המקור!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
פריט זו נצפתה פעמים 2,374
כתוב את התגובה שלך על סעיף זה!