گرووپێکی سەربەخۆی قازانج نەویستی بێلایەنە و ئامانجی سەرەکی خزمەت کردنی مرۆڤە بێ کەس و بێلانەو نەخۆشەدەرونیەکان و بەخشراوەکانی خودایە تەنها لەبەر ڕەزامەندی خودا ئێمە دەستمان بەم کارەکردوە و ساڵانێک بەنهێنی بوە و بەڵام لەسۆنگەی بەرپرسیارێتیمان و تێفیکرینمان بۆ سەردەم و بینینی ڤیدیۆی نادروست و نابەرپرسیارانە بەرانبەر بەخشراوەکانی خودا بڕیارماندا بەڤیدیۆ هەندێک لە کارەکانمان وەک پەیامێکی هۆشیاری بۆسەرجەم هاوڵاتیانی کوردستان لەژێر چاودێری و ڕۆشنایی یاسایی بەرێوبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی
ئێمە لەدهۆک بۆ خانەقین بەشاری خۆمان و خاکی خۆمان دەزانین و هەموو مرۆڤە بەخشراوەکانی خودا بە خوشک و برای خۆمان دەزانین و بەپێ توانا هاوکار یان دەبین پشتیوان بە پەروەردگار و بەهاوکاری ئێوەی بەخشەر.
خوشک و برابەرێزەکانم
جوانی و ئێوە لەهەر حیزب و ئاین و ئایدۆلۆژیەکن
گرووپی بەخشەرەکانی خودا ڕێزتان لێدەگرێت چونکە ئێمە بەڵێنمان بە خودا و بەئێوەش داوە کە خزمەت کاری خاک و نیشتمان بین بۆ ئێمە مرۆڤ بوون لەپێش هەمووشتێکەوەیە..
وە جوانی ئەم گرووپە لەوەدایە هیچ کات ئامادەنیە بۆمەرامی تایبەتی خۆی لایەن گری هیچ حیزب و ڕێکخراوێک بکات و هێرش بکاتە سەر پیرۆزیەکان و مەبدەئی هاونیشتمانیان. هێشتا نیشتمانەکەمان خوێنی لێدەچۆڕێت و ڕۆژانە لەلایەن دوژمنانی خاکەکەمان دەیان پلانی داگیرکردن و شەهیدو قوربانی دەیەین گەنجەکانمان ووڵات جێدەهێڵن و لەدەریای بێبەزەیی ئیجەدا و لەژێر ڕەحمی قاچاخ چیەکانی جەستەو ڕۆحی مرۆڤەکان بەردەوامە..
ئێمە دروست بوین ئەرکێک بخەینەسەرشانمان و خزمەت کار بین
ئێمە لەوەتێگەشتین کە ئیتیمای وەفا بۆ خاک نیشتمان و
خۆشەویستی دایک و باوک و نەمانی سیلەی ڕەحم زۆر زیاد بوە و پشتیوان بەخودا ئامانجمان ئەو خۆشەویستی و ڕێزە بگەرێنینەوە بۆ ناوتاکەکانی کۆمەڵگاو لەجیاتی ئەوەی باوک و دایک و برا و کەس و کارمان ببەین بۆ ماڵێ بەساڵاچوان و نەخۆشخانە دەرونیەکان و پشتگوێ یان بخەین و لەسۆز و میهرەبانی خێزان و کۆمەلگا بەدوریان بگرین.. کەئەم کارەش بەڕاستی دورە لە هەرپرەنسیپێکی ئاینی ویژدانی و ئەخلاقی ئایدۆلۆژی.
وە ئێمە سوپاس گوزارین کە لەلایەن وەزارەتی کاروباری کۆمەڵایەتیەوە ڕێز لەکارەمانمان گیراوەو ڕێگەیان پێداوین
کە لەسەرجەم شارەکاندا کارەکانی خۆمان بکەین
وە سوپاسی تایبەتمان بۆ بەرێوبەرایەتی ئەوقافی شارەزوور کە ڕێگەی پێداوین مزگەوتەکان بەکار بهێنین بۆ پرۆژەکەمان
سوپاس بۆ هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس و پۆلیسی هاتووچۆ و سەرجەم دەزگا ئەمنیەکان کەهاوکارێکی زۆرباش و پشتیوان مانن. لەکاتی پرۆژەکانماندا ئاسانکاریمان بۆدەکەن..
وەک هەمیشە ئێمە بەردەوامین
ئێوەش پشتیوان و هاوکار من بن.
خودا یار و هاوەڵ و پشتیوانی هەموومان بێت.
زانیاری زیاتر /
ڤایبەر / 07502168491
واتسئاپ/ 07721544041
_____عوسمان عەبدوڵا _____
چالاک وان و بالوێزی ئاشتی نێودەولەتی
سەرۆک و خزمەت کاری گرووپی بەخشەرەکانی خودا..