پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 516,360
Kuvat 105,195
Kirjat 19,086
Liittyvät tiedostot 95,697
Video 1,281
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی شۆڕشی گەڵانی ئێران
Ryhmä: Asiakirjat | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی شۆڕشی گەڵانی ئێر...

پەیامی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی شۆڕشی گەڵانی ئێر...
هاونیشتمانیانی خۆشەویست!
گەلانی ئازادیخوازی ئێران!
خەڵکی خەباتگێڕ و مافخوازی کورد!
شۆڕشی ڕێبەندانی 1357 دەنگی ناڕەزایەتیی پەنگخواردووی گەلانی ئێران لە بەرانبەر دیکتاتۆریی پاشایەتیی بنەماڵەی پەهلەوی و درێژەی پرۆسەی خەبات بۆ ئازادی و دێموکراسی و ڕزگاربوون لە چنگی دیکتاتۆری بوو.
لە ماوەی زیاتر لە سەد ساڵی ڕابردوودا و بە بڵاوبوونەوەی بەها مرۆییەکانی وەک ئازادی، دادپەروەری و دێموکراسی بە هەموو جیهاندا، گەلانی ئێران بە وەڕێخستنی چەندین بزووتنەوە و شۆڕشی گەورە، خەبات و قوربانیدانێکی کەم وێنەیان بۆ جێگیرکردنی ئەو چەمکە مرۆییانە و ڕزگاربوون لە چنگ ڕێژیمە دیکتاتۆرەکان و دەسەڵاتدارە سەرەڕۆکانی زاڵ بەسەر چارەنووسیاندا بەڕێوە بردووە، بەڵام مخابن تێکڕای ئەو هەموو هەوڵ و خەبات و قوربانیدانە تا ئێستا نەیتوانیوە ئامانجە بەرزەکانی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ڕێبەندانی 57 و چەندین بزووتنەوە و ڕاپەڕینی دیکە لەو وڵاتەدا دەستەبەر بکات و ئازادی و دێموکراسی و دادپەروەری و مافە ڕەواکانی دیکەی نەتەوەکانی ئێران لەلایەن کۆمەڵێک دەسەڵاتداری سەرەڕۆی هەڵگری بیری شۆڤینیزم و کۆنەپەرەستی و دیکتاتۆرییەوە زەوت کراون و بەرهەمی خوێن و خەباتی هەزاران مرۆڤی تێکۆشەر و ئازادیخواز بووەتە قوربانیی پیلانە نگریسەکانی دەسەڵاتدارانی هەردوو ڕێژیمی پاشایەتی و کۆماری ئیسلامی.
شۆڕشی ساڵی 57ی گەلانی ئێران کە لووتکەی سەرکەوتنی 22ی ڕێبەندانە، تەقینەوەی گڕکانی ناڕەزایەتیی گەلانی ماف پێشیلکراوی ئێران لە بەرانبەر زوڵم و دیکتاتۆریی بنەماڵەی پەهلەوی بوو، هەر بۆیە ئامانجی ئەو خەڵکە ڕاپەڕیوە لە شۆڕش و ڕاپەڕین نەیدەتوانی شتێک بەدەر لە بەدیهێنانی ئازادی و دێموکراسی و دادپەروەری بێت. بەڵام مخابن لە نیوەی ڕێگای شۆڕشدا خومەینی و هاوبیرانی بە پیلانێکی ورد و ئامانجدار کەڵکی خراپیان لە نەبوونی ڕێبەرایەتییەکی دێموکراتیکی تۆکمە و ئاڵترناتیڤێکی بەهێزی هەڵگری ئامانج و بەهاکانی شۆڕش وەرگرت و هێژمۆنی و دەسەڵاتی ڕەشی خۆیان بەسەر شۆڕشێکدا سەپاند کە بەرهەمی ماندووبوون و بەرامەی ڕەنج و خەباتی خەڵک و هەموو چین و توێژە ئازاردیتووەکانی کۆمەڵگای ئێران بوو.
کەسایەتیی خومەینی وەکوو ڕێبەر و دامەزرێنەری ئەو ڕێژیمە و تاڵانکەری بەهاکان و ئامانجە بەرزەکانی شۆڕشی 1357، ئاوێنەی باڵانوێنی ئیدئۆلۆژی و ئامانجە دژەمرۆییەکانی سیستمی ویلایەتی فەقیه و هێمای ڕق لە دڵی و کۆنەپەرەستیی هەڵگرانی ئەو بیر و باوەڕە شوومە بوو کە بۆ گەلانی ئێران پەیامهێنەری مەرگ و کوێرەوەری و بەجێمان لە کاروانی پێشکەوتن و شارستانییەتی سەردەم بوو.
هەر بۆیە لە ماوەی زیاتر لە چوار دەیە دەسەڵاتداریی ئەو ڕیژیمەدا حافزەی مێژوویی گەلانی ئێران بەگشتی و نەتەوەی کورد بەتایبەتی بە کۆمەڵێک بیرەوەریی تاڵی وەک هێرشی دڕندانە بۆ سەر کوردستان، ئەهواز، بەلووچستان، تورکەمەنسەحرا، هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەکان، تیرۆریزمی دەوڵەتی لە نێوخۆ و دەرەوەی وڵات، کۆمەڵکوژیی خەڵک و زیندانییانی سیاسی، کوشتاری جیابیران، کاولکاری و ئاژاوەگێڕی لە وڵاتانی دەوروبەردا، شەڕی کاولکەری 8 ساڵە، دزین و تاڵانکردنی سامانە گشتییەکانی وڵات، گەندەڵیی بەربڵاو، هەژاری، بێکاری، پاکتاوی فەرهەنگی و ئاسیمیلاسیۆن، تەریککەوتنەوە لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیدا، سەرکوت و داپڵۆسین و هەڵاواردنی سیستماتیک، ستەم و چەوسانەوەی نەتەوایەتی و ڕەگەزی و چینایەتی، سووکایەتی بە کەسایەتی و کەرامەتی ژن، پەرەدان بە کولتووری مەرگخوازی، گەمارۆی ئابووری و گرانی و بێ داهاتی، کاولکردنی ژینگە و دەیان خەساری کۆمەڵایەتی و خەفەقانی سیاسیی تاقەتپڕووکێن ئاخنراوە.
ئەوانە تەنیا مشتێک لە خەرمانی دیارییەکانی ئەو ڕێژیمە ئازادیکوژە بۆ گەلانی ئێران بەگشتی و گەلی کورد بەتایبەتی بووە.
لە ماوەی ئەو ساڵانەدا خەڵکی کوردستان هەمیشە لە ڕیزی پێشەوەی خەبات بۆ دابینبوونی ئازادی و دادپەروەری و مافە نەتەوایەتییەکانیان وەکوو قەڵایەکی لەگیراننەهاتوو دژ بە تەوژمی سەرکوت و دیکتاتۆری و داگیرکاریی دەسەڵاتدارانی تاران ڕاوەستاون و زۆرترین قوربانییان لە سەنگەری خەبات بۆ بەچۆکداهێنانی ڕێژیمدا پێشکەش بە بارەگای ئازادی و سەروەریی نیشتمانی کردووە.
لە چەند ساڵی ڕابردوودا درێژەی سیاسەتەکانی ڕێژیم بە جۆرێک تەنگی بە هەموو چین و توێژەکانی دیکەی کۆمەڵگەی ئێرانیش هەڵچنیوە کە ئیدی دەتوانین بڵێین خەبات بۆ ڕووخاندنی ڕێژیم و وەلانانی یەکجاریی ئیدئۆلۆژییە سەدە نێوەڕاستییەکەی بووەتە داخوازیی گەلانی دیکەی ئێرانیش و دروشمەکانی خۆپیشاندەرانی خەزەڵوەری خوێناوی و بەفرانباری ئەمساڵ دەربڕی ئەو ڕاستییەن کە ڕێژیم لەنێو بیر و باوەڕەکانی خەڵکدا ڕووخاوە و هیچ ڕەوایی و ئاسۆیەکی مانەوەی بۆ بەدی ناکرێت.
چل و یەک ساڵ پاش ئەو شۆڕشە، پێداگریی خەڵک لەسەر ئامانجە بە تاڵانبراوەکانی شۆڕش ئەوەمان پێ دەڵێت کە شۆڕش بە لاڕێدا براوە و نەیتوانیوە ئامانجی ڕاستەقینەی خۆی بپێکێت و لە ڕاستیدا خەبات بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجانە بە گوڕوتێنێکی زیاترەوە بەردەوامە.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە بەرەبەری 22ی ڕێبەندان، 41ەمین ساڵوەگەڕی سەرکەوتنی شۆڕشی گەلانی ئێران بەسەر دیکتاتۆریی پەهلەویدا، جارێکی دیکە دروشم و ئامانجە ڕەوا و دێموکراتیکەکانی هەڵقوڵاوی ناخی ئەو شۆڕشە واتە ئازادی، دێموکراسی، دادپەروەری و مافە نەتەوایەتییەکانی گەلانی ئێران وە بیر هەموان دێنێتەوە و جەخت لەسەر ئەو ڕاستییە دەکاتەوە کە تا کاتی دابینبوونی ئەو ئامانجانە تێکۆشان و خەباتی بێ پسانەوەی گەلانی ئێران بەگشتی و بزووتنەوە و خەڵکی کوردستان بەتایبەتی بۆ بەدیهێنانیان بەردەوام دەبێت و شانبەشانی هێزە سیاسی و پێشکەوتنخوازەکانی سەرانسەری ئێران بۆ بەدیهێنانی ئەو ئامانجە بەرزانە لە خەبات بەردەوام دەبێت.
سەرکەوێ خەباتی گەلانی ئێران دژ بە دیکتاتۆری و ستەم و کۆنەپەرەستی
سەرکەوێ خەباتی مافخوازانەی گەلی کورد لە پێناوی وەدیهێنانی ئامانجە سیاسی و نەتەوەییەکانی
بڕووخێت ڕێژیمی کۆنەپەرەستی کۆماری ئیسلامی
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
21ی ڕێبەندانی 1398ی هەتاوی
10ی فێڤرییەی 2020ی زایینی
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 1,910 kertaa
HashTag
Lähteet
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 10-02-2020 (4 ساڵ)
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
شێوازی دۆکومێنت: چاپکراو
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 10-02-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-02-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 10-02-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 1,910 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
شوێنەکان
خانەقین
23-07-2009
هاوڕێ باخەوان
خانەقین
ژیاننامە
قابیل عادل
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
قابیل عادل
ژیاننامە
شاپور عەبدولقادر
18-04-2012
هاوڕێ باخەوان
شاپور عەبدولقادر
ژیاننامە
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
16-04-2024
سروشت بەکر
سەرهاد ئیسماعیل بیسۆ خەلەف
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 516,360
Kuvat 105,195
Kirjat 19,086
Liittyvät tiedostot 95,697
Video 1,281
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.406 toinen!