بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی
یەکێتیی نووسەرانی کوردیەکێتیی نووسەرانی کورد
بەبۆنەی یۆبیلی زێڕینی یەکێتیی نووسەرانی کورد، گەرمترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکەم، هيوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم. بێگومان ڕێکخراوەکەتان ڕۆڵێکی دیار و کاریگەری لە بزاڤی ئەدەبی و ڕۆشنبیریی گەلی کوردستاندا هەبووە، بەتایبەتیش لەپاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردیدا. هەروەها ڕۆڵی یەکێتیی نووسەرانی کورد لە داکۆکیکردن لە مافە دیموکراتی و نەتەوەییەکانی گەلی کوردستاندا لە یاد ناکرێ کە بە بەرهەمە بە نرخەکانی، خزمەتێکی زۆری بە بزووتنەوەی ڕووناکبیریی نەتەوەکەماندا کردووە.
ئومێدی پێشکەوتننتان بۆ دەخوازم و هیوادارم لە کاروانی پڕ پەخششتان لە پێناو خزمەتکردنی زمان و ئەدەبی کوردیدا بەردەوام بن.
مەسرور بارزانیمەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
10-02-202010-02-2020