لە ڕاگەیاندراوەکەی هێزەکانی ڕزگاریی #عەفرین# دا هاتووە:
هێزەکانمان ڕۆژانی 4 و 5ی شوبا لە گوندی هەزوانی سەر بە هەرێمی باب لە دژی چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکیی نیشانەشکێنیان ئەنجامدا. بەهۆی ئەو چالاکییەوە 2 چەتە کوژران.
هێزەکانمان ڕۆژی 4ی شوبات لە گوندی مەریەمین لە ناوچەی شەرای عەفرین لە دژی سەنگەرێکی چەتەکانی جەبهەی شامی چالاکییەکیان ئەنجامدا. ژمارەی کوژراونی ئەو چالاکییە ڕوون نەبووەتەوە. بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان لەو چالاکییەدا 2 چەتە بریندار بوون و هەروەها سەنگەرێک و چەکێکی دۆشکای چەتەکان تێکشکێنراوە.
هێزەکانمان ڕۆژی 5ی شوبات لە دەوروبەری مارع لە دژی چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر چالاکییەکی سابوتاژیان ئەنجامدا، بەو هۆیەوە 2 چەتە کوژران و چەتەیەکی تر بریندار بوو.
هەروەها سوپای تورکی داگیرکەر و چەتەکانی گوندەکانی ناوچەی شێراوا، شەرا و هەرێمی شەهبا بە چڕی تۆپباران دەکەن. هاوکات سوپای تورکی داگیرکەر بارەگای هێزەکانی ڕوسیای لە گوندی کشتار تۆپبارانکرد.[1]
#06-02-2020#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,777 times
Write your comment about this item!