ساڵی 2019 بازرگانی لە دەروازەی سنووریی پەروێزخان زیادی کردووە
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی
گەرمیانگەرمیان رێژەی هاوردەکردنی کاڵا بۆ باشوور و ناوەڕاستی عێراق لە دەروازەی سنووریی پەروێزخان ساڵی 2019 گەیشتووەتە 276 ملیۆن دۆلار و داهاتی دەروازەکە لە ساڵی 2019دا بۆ زیاتر لە 91% بەرزبووەتەوە.
لە مانگی حەوتی ساڵی 2018ەوە هێڵی ترانزێت لە دەروازەی سنووریی پەروێزخان کراوەتەوە. پەروێزخان لەدوای دەروازەی سنووریی
ماکۆماکۆ لەنێوان ئێران و تورکیا بە پڕ جووڵەترین دەروازەی سنووریی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان دادەنرێت.
بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی گومرگی گەرمیان ساڵی 2019 بە گوژمەی 276 ملیۆن و هەشت هەزار و 229 دۆلار 501 هەزار و 789 تەن کاڵا و شمەک لەڕێگەی دەروازەی سنوریی پەروێزخانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و خوارووی عێراق کراوە.
داهاتی دەروازە سنوورییەکە لە ساڵی 2018دا 74 ملیار دینار بووە و بۆ ساڵی 2019 بەرزبووەتەوە بۆ 163 ملیار دینار.
داهاتی دەروازەی سنووریی پەروێزخان ☰
|
|
|
|
حوسێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری گومرگی گەرمیان دەڵێت، هۆکاری ئەوەی کە لە ساڵی 2019دا ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە دەروازەی سنووریی پەروێزخاندا زیادی کرد، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بارودۆخی ئەمنیی دەروازە سنوورییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق باشنەبوو. هۆکارێکی دیکەیش ئەوە بوو کە 24 کاژێر لە دەروازە سنوورییەکەی ئێمە بۆ سەرجەم دامودەزگاکان بوو.
ئەوانەی لە دەروازەی سنووریی پەروێزخان کاری بازرگانی دەکەن، گلەییان لە شوێنی کارەکەیان هەیە و بە بڕوای ئەوان کەمبوونەوەی رۆتین و خزمەتگوزاری داهاتی دەروازەکە هێندەی دیکە زیاددەکات.
سەید فازڵ، کاربەرێکەری بازرگانییە و دەڵێت، ''بۆ ئەوەی جووڵەی بازرگانی لە دەروازە سنوورییەکەدا زیادبکات، دەبێت رۆتین نەمێنێت و لە هەموو بوارێکەوە خزمەتگوزاری بۆ دەروازە سنوورییەکە دابینبکرێت.
لە رۆژی هەینی 06-07-2018 هێڵی ترانزێت لە دەروازەی سنووریی پەروێزخان کرایەوە و 800 بازرگان راستەوخۆ لە ترانزێتی دەروازەی سنووریی پەروێزخان سوودمەنددەبن.
[1]
05-02-202005-02-2020