بەپێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی #سلێمانی# لە مانگی 1-2020دا 3030 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی د.#جەمال ئەحمەد ڕەشید#ی منداڵانی فێرکارییان کردووە لە سلێمانی، جگە لەوەش 2484 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژکاری نەخۆشخانەکەیان کردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە.
بەپێی ئامارەکە, لە مانگی 1-2020دا له و نەخۆشخانەیە 1550 نەخۆشی هەناسە توندی تۆمار کراوە و1071 تیشک گیراوە و 270 سۆنار و 240 ئیکۆ کراوە.
هەر بەپێی ئامارەکە لە مانگی 1-2020دا 15 حاڵەتی گیانلەدەستدانی مناڵ لەنەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد ڕەشیدی منداڵانی فێرکاری تۆمارکراوە.[1]
#03-02-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta
avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 3,240 kertaa