پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 518,262
Kuvat 106,239
Kirjat 19,186
Liittyvät tiedostot 96,732
Video 1,348
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
لە کامپی هول لە 8 مانگدا 26 کەس کوژراون
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

لە کامپی هول لە 8 مانگدا 26 کەس کوژراون

لە کامپی هول لە 8 مانگدا 26 کەس کوژراون
کامپی هول 67 هەزار کەس لە بنەماڵە و ئەندامانی چەتەکانی #داعش# لە 50 وڵاتی جۆراوجۆری تیادایە و بە 'یەکێک لە مەترسیدارترین کامپەکانی جیهان' دەناسرێت.
دوای ئەوەی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (#قەسەدە#) لە 21ی ئازاری 2019دا شارۆچکەی باغۆزیان لە دێرەزۆر کۆتاییان بە داعش هێنا، ڕای گشتی هەوڵ دەدات چاوپۆشی لە داعش لە کامپی هول بکات و لە بیری خۆی بباتەوە.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک داعش زیندوو دەکاتەوە
ئەو ڕوودانە لە کامپەکە ڕوودەدەن و بە تایبەتی لە دوای هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور – ڕۆژهەڵاتی سوریا، ئاماژەیە بۆ سەرلەنوێ زیندبوونەوەی داعش. ئەوەش مەترسیی کامپی هولی زیاتر کردووە.
لەگەڵ دروستبوونی قەیرانی سیاسی لە عێراق و دوای هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، داعش لە عێراق و سوریا و زۆرێک لە ناوچەکانی تر سەرلەنوێ دەستی بە جموجوڵ کردووەتەوە.
هێلانەی داعش
بەپێی لێدوان و ڕاگەیاندراوەکانی هاوپەیمانیی نێونەتەوەیی لە دژی داعش دووبارە ئەوە پشتڕاست دەبێتەو، کە داعش دەستی بە جموجوڵ کردووەتەوە و بۆ پێشگرتن لە سەرلەنوێ زیندوبوونەوەی داعش ڕێوشوێنی پێویست نەگیراوەتەبەر. داعش دوای ئەوەی توکی خستووە سەرلەنوێ خۆی ڕێکدەخاتەوە. یەکێک لە هێلانە سەرەکییەکانی داعش-یش کامپی هولە، کە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی #حەسەکە#دایە.
هاووڵاتییانی 50 وڵات لە کامپەکەدان
67 هەزار کەس، کە هاووڵاتیی 50 وڵاتی جۆراجۆرن لە کامپەکەدان. هاووڵاتییانی وڵاتانی وەک، سوریا، عێراق، تورکیا، تورکمەنستان، ئازەربایجان، ئۆزبەکستان، چیچان، قرقیزستان، تونس، سعودیە، فاس (مەغریب)، جەزائیر، فەرەنسا، میسر، ئەڵمانیا، بەلجیکا، نەرویج، هۆڵاندا، فینلاندا، نەمسا، ئەمریکا، تورکستانی ڕۆژهەڵات، ئەندەنوسیا، مالیزیا و هێندستان لەو کامپەدان. ڕێکخستنی چەتەکانی داعش هەوڵ دەدات خۆی لەو کامپەدا سەرلەنوێ زیندوبکاتەوە.
67 هەزار کەس لە کامپەکەدان
چەند مانگ لەوە پێش زیاتر 70 هەزار کەس لە کامپەکەدا بوون، کە زۆرینەیان ژن و منداڵ بوون. نزیکەی 5 هەزار کەسی سوریایی بەهۆی ئەوەی 'بە زۆر و لە ڕووی ناچارییەوە بوون بە داعش' لەلایەن ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریاوە ئازاد کراون. نزیکەی 1200 کەسی بیانیش گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتەکانیان. بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی کامپەکە لە ئێستادا 67 هەزار کەس لەو کامپەدان.
رێکخستنی ئەل حسبە لە کامپەدا
کامپەکە بە گشتی لە 13 بەش پێکدێت. داعش هەوڵ دەدات لە کامپەکەدا سەرلەنوێ خۆی ڕێکبخاتەوە. داعش هەوڵ دەدات خۆی لە ناو ژناندا لە ڕێگەی ڕێکخستنێک بە ناوی ئەل حسبە لە ناو کامپەکەدا بونیاتبنێتەوە. ئەو ڕێکخستنە بە زۆری لە کەسانی بە ناو 'موهاجیر' یان 'جیهادییەکان' پێکدێت و لە کامپەکەدا بە شێوەیەکی نهێنی کاری پەروەردە دەکەن و دادگا دادەنێن و سزا دەسەپێنن.
لە 8 مانگدا 26 کەسیان کوشتوە
ئەو ڕێکخستنە لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی تێلگرامەوە پەیوەندیی لەگەڵ دونیای دەرەوەی کامپەکە دروستکردووە و بڕیاری کوشتن بۆ ئەو کەسانە دەردەکات، کە بەرەنگاری ڕێکخستنەکەیان دەبنەوە و دەیانکوژن. لە کامپەکەدا لە ماوەی 8 مانگی ڕابردوودا 26 ژن بە پاساوی 'لەدژی ڕێکخستن وەستاونەتەوە و گوێڕایەڵی فەرمانەکان نەبوون' لەلایەن ئەو ڕێکخستنەوە کوژراون. بەڵام بەڕێوەبەرانی کامپەکە ڕایانگەیاند، دەبێت ژمارەی ئەو کەسانە لەلایەن ئەو ڕێکخستنەوە لە کامپەکەدا تیرۆر کرابن زیاتر بێت لەو ژمارەیە، چونکە ئەو ژنانە کە زۆرتر بە چەقۆ دەکوژرێن لە ژێر خێمەکاندا دەیانکەن بە ژێر گڵەوە و دەیانشارنەوە.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورک جموجوڵ و هاندانی زیاتر کردوون
رێکخستنی بە ناو 'ئەل حسبە' یەکەم ڕێکخستنی چەتەکان نییە، بەڵکو لە شاری عەین عیساش داعش ناوەندێکی هاوشێوەی ئەو ڕێکخستنەی دروستکردووە. دەوڵەتی تورک لە 9ی تشرینی یەکەمی 2019 / 17ی ڕەزبەر و کاتێک هیرشی کردە سەر #گرێ سپی# و سەریکانی، خێرا و سەرەتا ڕوویکردە بنەماڵەی چەتەکانی داعش لە کامپی عەین عیسا و بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکانی داعش توانیان لە کامپەکە ڕابکەن. دەوترێت ئەوە بووەتە هاندرێکی گەورە بۆ ڕێکخستنی 'ئەل حسبە' لە کامپی هول و ئەوانیش دەیانەوێت بەپێی دەرفەت کارێکی لەو شێوەیە بکەن.
کامپی هول یەکێکە لە 6 کامپە زۆر قەرەباڵغەکەی جیهان، بەپێی یاسای نێونەتەوەیی نەتەوە یەکگرتووەکان پێناسەی 'کامپی پەنابەران و کۆچبەران' بۆ کامپەکە ناکات. لە هیچ کامپێکی پەنابەرانی سەرتاسەری جیهاندا ئەوەندە مرۆڤی ناسنامە جیا لە وڵاتە جۆراوجۆرەکانەوە بوونیان نییە. ئەو کەسانە لە ناو سیستمی هیراراشیکی داعشدان. ئەوەش سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی داعش لە کامپەکەدا و سەپاندنی سزا بە ناو 'حقوقییەکانیان' بە ڕوونی دەخاتە بەرچاو.
هەڕەشەیەکی گەورەن بۆ داهاتوو
حەمرین حەسەن یەکێک لە بەڕێوەبەرانی کامپەکە لەبارەی ئەو کوشتن و تیرۆرانەی ڕێکخستنی ئەل حسبە و لە وەڵامی پرسیارەکانماندا وتی، تاوەکو ئێستا 26 ژن لەلایەن ئەو ڕێکخستنەوە کوژراون. ئەل حسبە ڕێکخستنێکی لەو جۆرەیە کە ڕاستەوخۆ بەپێی فەرمانەکان دەجوڵێتەوە و لە کامپەکەدا بەرپرسیاری جێبەجێکردنی پێوانە و پێوەرەکانی داعشە.
حەمرین حەسەن وتیشی، ئەو دۆخە لە داهاتودا بۆ هەرێمەکە و جیهان دەبێتە کێشە و مەترسییەکی گەورە.
نەتەوە یەکگرتووەکان بە بەرپرسیارێتیی خۆی هەڵناستێت
حەمرین حەسەن ئەوەشی وت، نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەموو شوێنەکانی تری جیهان بەرپرسیارێتیی کامپەکان لە ئەستۆ دەگرێت، بەڵام لە کامپی هول ئەرکەکانی خۆیان ئەنجام نادەن. لەبەر ئەوەش بەرپرسیارێتیی کامپەکە لە ئەستۆی بەڕێوەبەرایەتیی خۆبەڕێوەبەری باکوور – ڕۆژهەڵاتی سوریادایە.[1]
#03-02-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,310 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری ئەی ئێن ئێف نیوز - 03-02-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
پارت و ڕێکخراوەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 03-02-2020 (4 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : سەرپێچی و تاوان
جۆری ئامار و ڕاپرسی : تاوانی جەنگ
شار و شارۆچکەکان: حەسەکە
وڵات - هەرێم: ڕۆژاوای کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 03-02-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-02-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 03-02-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,310 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
حەیدەر شێخ عەلی غوڵام - حەیدەر فەیلی
06-11-2008
هاوڕێ باخەوان
حەیدەر شێخ عەلی غوڵام - حەیدەر فەیلی
ژیاننامە
ئیرەج عەندەلیبیی
26-11-2008
هاوڕێ باخەوان
ئیرەج عەندەلیبیی
ژیاننامە
سەعید گاباری
09-01-2011
هاوڕێ باخەوان
سەعید گاباری
ژیاننامە
ڕەزا باران
02-10-2019
هاوڕێ باخەوان
ڕەزا باران
شەهیدان
ژینا ئەمینی
17-09-2022
شەنە بەکر
ژینا ئەمینی
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 518,262
Kuvat 106,239
Kirjat 19,186
Liittyvät tiedostot 96,732
Video 1,348
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.5
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.609 toinen!