=KTML_Bold=ئەبوو فیدا=KTML_End= (لەدایکبووی تشرینی دووەمی 1273 - 27-10-1331) . ناوی تەواوی ئیسماعیل کوڕی عەلی کوڕی مەحموود کوڕی محەمەد کوڕی تەقیەدین عومەر کوڕی شاهەنشا کوڕی ئەیوب کوڕی شادییە. یەکێک بوو لە کەسایەتییەکانی ماڵباتی کوردە ئەییووبییەکان. سەرکردە و ئەمیری شاری حەمما بوو لە هەمان کاتدا شارەزایییەکی زۆری لە زانستدا هەبووە وەکوو: فەلسەفە، مێژوو، جوگرافیا، زانستی ژیربێژی، فیقهی ئایینی، زانستی شێوەکاری، پزیشکی، گەردوونناسی و هۆنراوە.
=KTML_Bold=بەرهەمەکان=KTML_End=
خاوەنی چەندین پەڕتووکە وەکوو:
پەڕتووکی (المختصر في أخبار البشر) کە پەڕتووکێکی مێژوویییە و بە پەڕتووکی (تاريخ أبي الفداء) ناسراوە.
پەڕتووکی (تقویم البلدان) کە پەڕتووکێکی جوگرافییە. ئەم پەڕتووکەی لەلایەن ئەورووپییەکانەوە گرینگییەکی زۆری پێدراوە.
پەڕتووکی (الکُنّاش)
Этот пункт был написан в (کوردیی ناوەڕاست) языке, нажмите на значок
, чтобы открыть элемент на языке оригинала!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Эта статья была прочитана раз 1,375