21-03-2020
کوردستان لە دوای ساڵی 1988ەوە، بێدەنگترین نەورۆز بەڕێدەکات!
باکووری کوردستان
- سەربازانی دەوڵەتی تورک لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسییدا لە دژی گەلی کورد لە چەولیک 3 کەسیان دەستگیرکرد. یەکێک لە هاووڵاتییە دەستگیرکراوەکان تەمەنی 67 ساڵە.
[3]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- ئەنجومەنی سێنفی مامۆستایانی کوردستان/
سەقزسەقز و زیویە وێڕای پێرۆزبایی ئەم نەورۆزە کەوناراییە بە هەموو خەڵکی ئێران بە تایبەتی هاوکارانی فەرهەنگی و قوتابییانی خۆشەویست داوای کردووە به خۆ دوورخستنە لە شوێنی قەرەباڵغ، کۆبوونەوە و چوون بۆ سەفەر و چاوپێکەوتن خۆ لە تووشبوون بە کۆرۆنا بپارێزن. هەروەها خوازیاری پێیدانی مەرەخەسی بە هەموو هاوکارانی زیندانیکراون و داوایان لە دەزگایی دادوەری کردووە ئەو هۆشدارییە بە جیددی وەربگرێت.
[6]
- سەید نەسرەدین حەیدەری، رێبەری ئایینی یارسانەکان لە جیهان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: لەبەر رێنماییە پزیشکییەکان و بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، داوا لە خوشک و برایانی یارسان دەکەم رێنماییە پزیشکییەکان رەچاوبکەن. لە پشووی ئەمساڵدا سەردانی مەزارگە، جەمخانە و شوێنە پیرۆزەکانی یارسان نەکەن.
[2]
باشووری کوردستان
- ئەگەرچی بەهۆی رێگری لە ڤایرۆسی کڕۆنا قەدەغەی هاتووچۆیە و تەواوی شوێنە گەشتیارییەکان داخراون، بەڵام لێرە و لەوێ هاووڵاتیان بەبۆنەی نەورۆزەوە چوونەتە دەرەوەی شار و هەندێکی پابەندی رێنماییەکان نەبوون.
[1]
لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە: 21-03-2020
- لە
کۆیەکۆیە بۆ رێگریکردن لە گەشت و سەیران، لە دوێنی هەینییەوە سەرجەم ئەو رێگەیانەی دەچنەوە سەر شوێنە گەشتیارییەکان بە گڵ گیراون و خەڵکیش تارادەیەکی باش پابەندبوون.
[2]
- پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت ئەو وێنانەی شەوی رابردوو بڵاوبونەوە، کە گوایە بەشەو هاوڵاتیان بەرەو سەیرانگاکان بەڕێدەکەون کۆنن و تەنها بوختانە کە دەکرێت و هاتووچۆ نەکراوەتەوە.
[5]
- لە دوای 14 رۆژ
کەرەنتینەکەرەنتینە کردن 52 هاوڵاتی کەرەنتینە کراوی شاری
سلێمانیسلێمانی دەگەڕێندرێنەوە ماڵەوە.
[3]
- وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، کۆرۆنا گەیشتووەتە نێو گەڕەک و کۆڵانەکان، ئێستا گەیشتووینەتە قۆناخێکی مەترسیدار و ڤایرۆسەکە بەخێرایی بڵاودەبێتەوە. داواشدەکات باشتر خۆمان بپارێزین.
[2]
-
وەزارەتی تەندروستیوەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، گەنجێکی تەمەن 37 ساڵان لە راپەڕین تووشی کۆرۆنا بوو کە کارمەندی بەنزینخانەیە.
[1]
- بەڕێوەبەری گشتی
تەندروستی سلێمانیتەندروستی سلێمانی ئەمڕۆ رایگەیاند: بۆ دڵنیایی زیاتر و رێگرتن لەبڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا نمونەی پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکارمەندی دوکان و مارکێت و نانەواخانە و سەمونخانەکانی پارێزگای سلێمانی وەردەگیرێت.
[5]
قایمقامی کۆیە: رێگەی شوێنە گەشتیارییەکانمان بە گڵ گرتووە
- قایمقامی شارۆچکەی
دوکاندوکان رایگەیاند، هیچ کەسێک بۆ گەشت و سەیران رووی لە سنوورەکەیان نەکردووە و دەشڵێ کار بە رێنماییەکان کراوە و هەموو شوێنە گەشتیارییەکان داخراون.
[2]
- لە
دهۆکدهۆک رێوشوێنی ئەمنیی تووند بۆ قەدەخەی هاتووچۆ لە سەیرانگە و ناوچە گەشتیارییەکان گیراوەتەبەر، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی دهۆکیش دەڵێ، سەیرانگەکان چۆڵن و هیچ گەشتیارێکیان تێدا نییە.
[2]
- لەبارەی چوونە دەرەوە بۆ گەشت و سەیران،
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانیان و رایگەیاند هەر هاونیشتمانییەک بەمەبەستی گەشت و سەیران لە ماڵ دەربچێت، دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەکەیدا دەگیرێت. جگە لە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلی ئەو هاونیشتمانیانە، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، خاوەنی ئۆتۆمبێلەکانیش بە پێبژاردن سزا دەدرێن.
[2]
- کۆلێژی ئەندازیاری
زانکۆی سەڵاحەدینزانکۆی سەڵاحەدین، لە رێگای بەکارهێنانی سیستمەکانی موودڵ و بۆلۆنیا، یەکەم تاقیکردنەوەی لەسەر خوێندنی ئۆنڵاین بە سەرکەوتویی ئەنجام دا.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- وەزارەتی تەندروستی تورکیا ئاشکرای کرد، 311 کەسی دیکە لەو وڵاتە تووشی
کۆرۆناکۆرۆنا بوون و کۆی گشتی تووشبووان گەیشتە 670 کەس. هەروەها پێنج کەسی دیکە گیانیان لەدەستدا و تا ئێستا کۆی گشتی مردوان لە تورکیا بە ڤایرۆسی کۆرۆنا 9 کەسە.
[4]
- 176 خوێندکاری هەرێمی کوردستان کە بەمەبەستی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا روویان لە تورکیا و قوبرسی تورکی کردووە، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن هاوکارییان بکەن بۆ گەڕانەوەیان، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستانیش دەڵێ، بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ و تەندروستی قسە دەکەن.
[2]📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کڕۆنۆلۆژیای رووداوەکان