14-03-2020
باکووری کوردستان
- ناوەندی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان
هەدەپەهەدەپە لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنا Kovid-19 رێنمایی بۆ رێکخستنەکانی لە شار و ناوچەکان نارد و داوای کرد رێوشوێنی توند بگرنەبەر. رێکخستنی هەدەپە کە ئاهەنگەکانی نەورۆزی هەڵوەشاندەوە، رێنمایی دەرکرد و داوای لە هەموو ڕێکخستنەکانی کرد چالاکی و خەباتی جەماوەری هەڵبوەشێننەوە.
[7]
- ئومید دەدە یاریدەدەری هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ئاماژەی بە مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناو زیندانەکاندا کرد و بانگی لە وەزارەتی داد کرد، بە هۆی کۆرۆناوە پێویستە زیندانیانی نەخۆش و بەتەمەنەکان ئازاد بکرێن و سزای سزادراوە نەخۆش و بەتەمەنەکان پیویستە دوابخرێت.
[7]
- هاوکات لەگەڵ بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئاهەنگی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز بە هۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، لە چەند شار و ناوچەیەک ئاگری نەورۆز کرایەوە. دوای ناوچەی ستەوری شاری مێردین، لە گوندی سماقیی ناوچەی دێرکا چیای مازیش بە بۆنەی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز، ئاگر کرایەوە.
[7]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- شۆرای رێکخراوە مەدەنییەکانی
مەریوانمەریوان داوای لە تەواوی هاووڵاتییانی کوردستانی و بە تایبەتی شاری مەریوان و هەروەها بەرپرسان دەکات، کە چاوەڕوانیی ئەوەیان هەیە لە راستای سڵامەتی و تەندروستیی گشتیی کۆمەڵگه، بڕیار لە سەر داخستنی دەسبەجێی سنووری باشماخ بدەن و لەمە زیاتر گیانی هاووڵاتییان نەکەنە قوربانیی کەمتەرخەمیی نابەرپرسانە.
[6]
- مەحموود ڕەزا مواردی، سەرۆکی زانکۆی زانستی پزیشکیی
کرماشانکرماشان لە پەیامێکدا، دۆخی ئەو شارەی ئاوارته ڕاگەیاند و بە ڕوودانی قەیرانێک لەو شارە هۆشداری دا.
[6]
باشووری کوردستان
- لە هەولێر و
سلێمانیسلێمانی 48 کاژێر قەدەخەی هاتووچۆ راگەیێندراوە، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیش چەند بڕیارێکی بۆ ئەوانە دەرکردووە کە سەرپێچیی رێنماییەکان دەکەن و دەڵێت، هەر کەسێک جوڵە بە ئۆتۆمبێلەکەی بکات و سەرپێچیی رێنماییەکان بکات، سزادەدرێت.
[2]
ئەمڕۆی هەولێر
- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی
هەولێرهەولێر رەتیدەکاتەوە ئەو پزیشکەی تووشی کۆرۆنا بووە گیانی لەدەستدابێت و دەڵێت، لەژێر چاودێری پزیشکیدایە.
[2]
- وەزارەتی تەندروستی تووشبوونی کەسێکی بە کۆرۆنا لە شارۆچکەی
تەوێڵەتەوێڵەی سەر بە پارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە راگەیاند، بەرێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەڵەبجەش دەڵێت، چوار خێزان کە مامەڵەیان لەگەڵ تووشبووەکە کردووە، قەردێلەی سوور لە ماڵەکانیان درا وە.
[2]
- ئەحمەد
کەلارکەلاری، نوێنەری بازرگانانی کەلار لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند ''هەوڵدەدەین نەخۆشخانەکەیەکی 70 قەرەوێڵەی لە ماوەی 15 رۆژدا تەواو بکەین و هاوشێوەی نەخۆشخانەی ئاسا دەبێت لە رووی پێداویستی و بیناوە''.
[3]
- لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، پاش کۆبوونەوەی قائیمقامی (
دوکاندوکان،
قەرەداغقەرەداغ،
شارباژێڕشارباژێڕ،
دەربەندیخاندەربەندیخان) و بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانی لەسەر راسپاردەی پارێزگاری سلێمانی، کۆنووسی لیژنەی تایبەت بە گەشتکردن و رێکخستنەوەی کەرتە گەشتیاریەکانی پارێزگای سلێمانی پەسەند کردو بڕیاریدابە: 1- قەدەغەکردنی تەواوی گەشت و سەیرانی هاووڵاتیان بۆ شوێنە گەشتیارییەکان. 2- داخستنی تەواوی (گوندی گەشتیاری و کابینە و کەپر و یاریگا گەشتیارییەکان) لەشوێنە گەشتیارییەکاندا لەسەرجەم شارو شارۆچکەکان لە سنوری پارێزگای سلێمانی.
[3]
ئەمڕۆی سلێمانی
- بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو رایگەیاند، دوای هەماهەنگیکردن لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران، لیژنەی باڵای رووبەڕووبونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و وەزیری ناوخۆ، لەپێناو بەرز نەبوونەوەی نرخی سەوزە و میوە بڕیاردرا کە عەلوەکان دانەخرێن.
[4]
- بەهۆی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرناوە، مەراسیمی ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجە، بەشێوەیەکی فەرمی ناکرێتەوە، تەنها بەهەڵواسینی پۆستەر و دروشم لەکۆڵانەکاندا یادەکە بەڕێوەدەچێت.
[5]
-
تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستانتەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگای کوردستان هەموو چالاکییەکانی نەورۆزی راگرت و داوا دەکات، هەموو چالاکییەکانی تایبەت بە نەورۆز رادەگرێت و داوا لە هاوڵاتیان و دۆستانیان دەکات، کە پەبەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن.
[5]
- بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی
دهۆکدهۆک رایدەگەیێنێت، تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک تووشی کۆرۆنا نەبووە و ئەوەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان باسی لێوەدەکرێت دوورە لە راستییەوە.
[2]
- لە راگەیەندراوێکدا ڕاگەیاندنی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان جەختی کردەوە، بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی کاروبارەکانی تایبەت بە جموجۆڵی بازرگانی لەم کاتەداو توندوتۆڵکردنەوەی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا، مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان دادەخرێت.
[4]
- لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ زیاتر لە 250 موڵەت لەو شوفێرانە وەرگیراوەتەوە، کە سەرپێچیی رێنماییەکانی تەندروستیان کردوە و لە ماڵەکانیان هاتوونەتە دەرەوە.
[4]
- بەیانی ئەمڕۆ مامۆستا مەلا
عەبدوللەتیف بامۆکیعەبدوللەتیف بامۆکی لە شاری هەڵەبجە زانای ئاینی و نوسەر و وەرگێڕ و پەرلەمانتاری پێشوی پەرلەمانی کوردستان و کەسایەتی شاری هەڵەبجە کۆچیی دوایی کرد.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- ئەمڕۆ بە سەدان هاوڵاتی گەڕکی شێخ مەقسود و ئەشرەفییە تەرمی نوردین رەحموک ناسراو بە
ئامەدئامەد گابار شەهیدی
یەپەگەیەپەگەیان بەخاک سپارد کە لە 11ی تشرینی یەکەمی 2019 شەهید ببوو.
[7]
- بەڕێوەبەری خاڵی سنووریی سێماڵکا رایگەیاند، لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێوشوێنی پێویست بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، جگە لە باری نائاسایی، هاتوچۆ لەو خاڵە سنوورییە بە هەموو شێوەیەک راگیراوە.
[7]
دەرەوەی کوردستان
- جارێکی تر بە کاتیۆشا هێرش کرایە سەر سەربازگەی تاجی لە نزیک بەغدا کە هێزەکانی ئەمریکای تێدایە.
[1]
- وەزارەتی تەندروستی ئێران ئاماری نوێی قوربانیانی کۆرۆنای لەو وڵاتە بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە لە ماوەی 24 کاژێری رابردوو 1365 تووشبووی نوێ تۆمارکراون و 97 کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
[1]
- لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی تەندروستی عێراق تۆمارکردنی 5 حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند، بەمەش ژمارەی تووشبووان بە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیشەوە گەیشتە 110 حاڵەت.
[4]