فڕۆکەیەکی سیخوڕی تورک لە سنوری پارێزگای دهۆک کەوتەخوارەوە
باکووری کوردستان
- لە گەڕەکێکی ناوچەی ستەوری
مێردینمێردین یەکەمین ئاگری نەورۆزی ئەمساڵ هەڵکرا.
[1]
باشووری کوردستان
- دکتۆر سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا دواین زانیاری و ئاماری لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان خەستە روو. وەزیری تەندروستی لە کۆنگرە رۆژنامەنووسیەکەدا وتی: لەکۆی 3 هەزار و 64 هاوڵاتی لە 29 شوێنی کەرەنتین کراو تەنها 953 هاوڵاتی لەکەرەنتین ماون، 2 هەزار و 111 هاوڵاتی گەڕاونەتەوە بۆ ناو خێزانەکانیان و 2 شوێنی کەرەنتینیش کەم کراوەتەوە، کە پێشتر 31 شوێنیان هەبووە، ئەوانەی لەکەرەنیتن گەڕانەوتەوە چەند جارێک تێستیان بۆ دەکرێت بۆ ئەوەی دڵنیا بن هەڵگری ڤایرۆسەکە نین پاشان رەوانەی ماڵەوە دەکرێنەوە.
[1]
- لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانی، جووتیار عادل، گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، داوا لە کەناڵەکان دەکەین پابەند بن و خەڵک بۆ خۆپارێزیی هانبدەن و خەڵک نەترسێنن بە داتا و زانیاری نادروست. راشیگەیاند، دەبێت میدیاکان بە ئاراستەی خزمەتی خەڵک و ئاسایشی تەندروستی و نەتەوەیی کاربکەن. هەرووەها، حەمەی حەمە سەعید، وەزیری رۆشنبیری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەگەڵ هەموو میدیاکان کۆبووینەوە و دەبێت هەموو پێکەوە بەرەنگاری ئەو ڤایرۆسە ببینەوە.
[3]
- وەزارەتی تەندروستی رایگەیاند، دوو هەڵگری دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری
هەولێرهەولێر تۆمارکرا، پیاوێک (34) ساڵ و ئافرەتێک (38) ساڵ کە دەکاتە برا و براژنێکی قوتابیە توشبووەکەی گەڕاوە لە وڵاتی ئێران کە پێشووتر کەڕەنتین کرابوو.
[3]
- بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی
سلێمانیسلێمانی بڵاویکردەوە، وڵاتی چین لە رێگای سەرکۆنسوڵگەری چینەوە 100 هەزار دەمامکی بەخشییە بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی.
[3]
- بەسەرپەرشتی
لاهور شێخ جەنگیلاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان وئامادەبونی
شاڵاو عەلی عەسکەریشاڵاو عەلی عەسکەری لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن، یەکەمین کۆبونەوەی مەڵبەندەکانی رێکخستنی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو.
[2]
- لە شارۆچکەی
پێنجوێنپێنجوێن، چەند کەسێکی دەمامکدار هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی عەدنان ڕەشیدی، ئەندامی بەڕیوبەری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەشکەنجەیان داوە، هاوسەر و منداڵەکەیان بە بارمتە گرتووە، وتوویانە ئەگەر کۆمپوتەر و هارد و موبایلەکانیان نەداتێ هاوسەر و منداڵەکەی دەکوژن.
[4]
- لە گوندی چەقەی سەر بە شارۆچکەی
ئامێدیئامێدی سنوری پارێزگای
دهۆکدهۆک، فڕۆکەیەکی سیخوڕی دەوڵەتی تورک کەوتەخوارەوە و تێکشکا.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، کیانوش جەهانپور، نوێترین ئاماری ڤایرۆسی کۆرۆنای راگەیاند. بەگوێرەی ئامارەکان، 63 کەسی دیکە لە ئێران بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و 958 حاڵەتی نوێش تۆمار کراوە. بەمەش ژمارەی تووشبوان بۆ 9 هەزار کەس بەرزبووەوە و ژمارەی ئەو کەسانەشی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە 354 کەس.
[3] ⚠️ この商品は(🏳️ کوردیی ناوەڕاست)言語で記述されてきた、元の言語でアイテムを開くには、アイコンをクリックして
!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 出来事の年表