بەهۆی کۆرۆناوە یادی ڕاپەڕین بە ساردی بەڕێوەچوو
باکووری کوردستان
- سوپای داگیرکەری تورک لە گەڕەکەکانی سەر بە ناوچەی لیجە و حەزرۆی
ئامەدئامەد دەستی بە ئۆپڕاسیۆنێک کردووە. هاوکات لە شاری ئەدەنەش هەرچی چالاکی و گردبوونەوە هەیە، قەدەغەی کردووە.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- دوو لاوی کورد بە ناوەکانی حەمید ئەژدەری کوڕی مەحموود و ئوسامە بامداد کوڕی ئارام، خەڵکی گوندی نێی
مەریوانمەریوان، هەر کام بە دانانی بارمەتەی 100 ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە گرتنگە ئازاد کران. شەوی شەممە 19ی رێبەندان، ئەم دوو لاوە کوردە بەبێ پیشاندانی بەڵگەی یاسایی لە کلووپێکی وەرزشی، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کران و لێیان درا. ئەم دوو لاوە 16 ساڵەیە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کران.
[6]
باشووری کوردستان
- لە
رانیەرانیە، ڕێوڕەسمی یادی 29 ساڵەی ڕاپەڕینی باشوری کوردستان کرایەوە، بەڵام بەهۆی مەترسی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە یادەکە بە ساردی بەڕێوەچوو.
[5]
- بۆڕێگریکردن لە بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەو کەسانەی بەگومانی هەبوونی ڤایرۆسەکە گیان لەدەستدەدەن لە گۆڕستانێکی تایبەت لە شاری
سلێمانیسلێمانی دەنێژرێن.
[3]
- بەرێوبەری گشتی تەندروستیی سلێمانی بریاری دا بە: 1. قەدەغەکردنی یاری ئۆکەی و دۆمینە لە کافتریاکان. 2. داخستنی بازاری دۆلارە کۆنەکە. 3. چەند رێکارێک بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵغی لە ناو بازاری سلێمانی.
[3]
- لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی
وەرتێوەرتێ لەسەر بڕیاری
وەزارەتی ناوخۆوەزارەتی ناوخۆ داخستنی 2 رێگای لە سنووری راپەڕین و
رواندزرواندز راگەیاند. داواش لە هاولاتیان کراوە، هەمولایەک هاوکاربن و رێگای
بالیسانبالیسان وەک جێگرەوەیەک بۆ ئه و دوو رێگایە بەکاربهێنن.
[4]
- بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی 116 هاوڵاتی لەکەرەنتینەکان ڕەوانەی ماڵەوە کردەوە و ڕایگەیاند، لە ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوتووه کە تەندروستیان باشە.
[5]
- نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی شارۆچکەی ناوەندی
هەولێرهەولێر رایگەیاند، تا رۆژی یەکی نیسان سەرجەم پیشانگەکانی ئۆتۆمبێل لە سنووری هەولێر تەنیا لە رۆژانی هەینی دادەخرێن.
[4]
- لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر لە رونکردنەوەیەکدا ئه و هەواڵە رەت دەکاتەوە و دووپاتیش دەکاتەوە، رێکاری یاسایی لە دژی ئه و کەسانە دەگیرێتە بەر، کە هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- بە بەشداریی پارتە سیاسیەکان و چەندین لایەن و کەسایەتی
کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانکۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان-رۆژئاوا لە مەراسیمیکی تایبەتدا یەکەم نوسینگەی خۆی لە شاری
قامیشلۆقامیشلۆ کردەوە.
[1]
- بە سەدان هاوڵاتی
عەفرینعەفرین و ناوچەی شەهبا لە بەردەم نەخۆشخانەی ئەڤرین لە ناوچەی فافین بە مەبەستی وەرگرتنەوە تەرمی شەهید گرد بوونەوە. دوای وەرگرتنی تەرمی شەهید سەرهڵدان، بە کاروانێک بەرەو گۆڕستانی شەهیدانی ئەحرەز بەڕێکرا.
[1]
شەهید سەرهەڵدان عەفرین لە شەهبا بە مەراسیمێک بەخاک سپێردرا
- وەزیری ناوخۆی تورکیا رایگەیاند، بەهۆی شەڕی ئیدلبەوە لە 1ی کانوونی یەکەمی 2019وە 184 هەزار و 547 کەس لە ئیدلب و دەوروبەریەوە چوونەتە هەرێمی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان.
[2]
- فڕۆکەیەکی سیخوڕی سوپای داگیرکەری تورک لە عەین عیسا لەلایەن
قەسەدەقەسەدەوە خرایە خوارەوە.
[5]
دەرەوەی کوردستان
- وەزیرانی ناوخۆی 27 وڵاتی یەکێتیی ئەوروپا لە کۆبوونەوەیەکی بە پەلەدا راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە. لە راگەیاندراوەکەیاندا هاتووە، یەکێتیی ئەوروپا گوشاری کۆچبەران لە رێگەی تورکیاوە، کە مەبەستی سیاسیی لە پشتەوەیە بە توندی رەتدەکاتەوە.
[1]
- گوتەبێژی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق بڕیاری دا بە راگرتنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی عێراق لەگەڵ ئێران و کوێت، بەڵام بڕیارەکە دەروازە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران ناگرێتەوە.
[2]
- سەرۆکی سووریا کێشەی کورد لە وڵاتەکەی بە خەیاڵ و درۆ ناودەبات و لەبارەی هێرشەکانی تورکیا لە ئیدلب دەڵێت: ئەوانەی بەیاننامەی تووند دژی تورکیا دەردەکەن با چەکدارمان بۆ بنێرن و پێکەوە شەڕی تورکیا بکەین.
[2]
- دوای نزیکەی سێ کاژێر لە کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکی رووسیا و سەرۆکی تورکیا، ڤلادیمیر پووتین رایگەیاند، گەیشتوون بە رێککەوتن. بەپێی رێککەوتنەکەش ناوچەی ئارام دروستدەکرێت و لە ئەمشەوەوە ئاگربەست رادەگەیێندرێت.
[2] ⚠️ اێ مەقاڵە أ زوون (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نۆیسیائە، أڕا واز کردن بەخش أ زوون بنچێنە(اصلی)!أڕؤی آیکون
کلیک کەن
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 کرونولوژیا از وقایع🗄 بنچەکەل(سەرکەنی=سرچشمە)