لە شەرای عەفرین 3 داگیرکەر کوژران
هێزەکانی رزگاری
عەفرینعەفرین ڕایانگەیاند، لە چالاکیی
شەڕڤانشەڕڤانانیان لە ناوچەی شەرای عەفرین دژی داگیرکەران سێ چەتە کوژراون.
ئەمڕۆ هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەسەر چالاکییەکی شەڕڤانانیان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ناوچەی شەرای عەفرین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی 30ی مانگی ڕابردوو لە نێوان گوندەکانی دوراقلیا و قزڵباش'ی سەربە ناوچەی شەرای عەفرین هێزەکانمان دژی ئۆتۆمبێلێکی چەتەکانی فەیلەقی شام چالاکییان ئەنجامدا، لە چالاکییەکەدا ئۆتۆمبێلەکە تێکشکێندرا، سێ چەتە کوژران و دووی دیکەش برینداربوون.
هەروەها هاتووە: هەر ئەو ڕۆژە سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی مەرەناز و مالکیەیان بە سەختی تۆپباران کرد، هەروەها جموجوڵی فڕۆکە سیخوڕییەکان بەسەر ناوچەکەوە بەردەوامە.
[1]
01-02-202001-02-2020 ⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!