هێزەکانی ڕزگاری #عەفرین# ڕایانگەیاند، لە چالاکیی #شەڕڤان#انیان لە ناوچەی شەرای عەفرین دژی داگیرکەران سێ چەتە کوژراون.
ئەمڕۆ هێزەکانی ڕزگاری عەفرین لەسەر چالاکییەکی شەڕڤانانیان لە دژی سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی لە ناوچەی شەرای عەفرین ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: ڕۆژی 30ی مانگی ڕابردوو لە نێوان گوندەکانی دوراقلیا و قزڵباش'ی سەربە ناوچەی شەرای عەفرین هێزەکانمان دژی ئۆتۆمبێلێکی چەتەکانی فەیلەقی شام چالاکییان ئەنجامدا، لە چالاکییەکەدا ئۆتۆمبێلەکە تێکشکێندرا، سێ چەتە کوژران و دووی دیکەش برینداربوون.
هەروەها هاتووە: هەر ئەو ڕۆژە سوپای داگیرکەری تورک گوندەکانی مەرەناز و مالکیەیان بە سەختی تۆپباران کرد، هەروەها جموجوڵی فڕۆکە سیخوڕییەکان بەسەر ناوچەکەوە بەردەوامە.[1]
#01-02-2020#
Dette produktet har blitt skrevet på et språk (کوردیی ناوەڕاست), klikk på ikonet
for å åpne elementet på originalspråket!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Dette produktet har blitt sett 2,492 ganger