لە ساڵیادی کارەساتی 1ی شوبات، فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان، بروسکە...
ئەمڕۆ 16 ساڵ تێپەردەبێت بەسەر کارەساتی خوێناوی 1 ی شوبات لەم مەرگەساتەدا بەداخەوە ژمارەیەکی زۆر لە سەرکرده و کادر و ئەندامی یەکێتی و پارتی لە مەڵبەندی
هەولێرهەولێری یەکێتی و لقی پارتی لە کردەوەیەکی خۆکوژی لەلایەن تیرۆرستان و دوژمنانی گەلەکەمان شەهیدکران، کارەساتی 1ی شوبات خەسارەتێکی گەوره و کۆستێکی لەیاد نەچووە لەهەمان کات وانەیەکی مێژوویشە بۆ گەلەکەمان بەگشتی و هێزە سیاسییەکان بەتایبەتی کە تیرۆرستان و دوژمنانی گەلەکەمان بەبێ جیاوازی دەمانکەنە ئامانجی لەناوبردن، بۆیە لەیادی پرشکۆی شەهیدانی 1 ی شوبات باشترین وەفاداری بۆ ئاسودەیی رۆحی شەهیدانمان زیاتر چەسپاندنی یەکڕیزی هێزو لایەنە سیاسییەکانی کوردستانە باوەڕمان وایە بەتەنها یەکڕیزی و تەبایی دەمانگەیەنێتە ئاوات و ئامانجە لە مێژینەکانی گەلەکەمان.
لەیادی پرشکۆی شەهیدانی 1ی شوبات سەری رێزو وەفاداری لە ئاست رۆحی بەرزەفڕی ئه و شەهیدانه و تەواوی شەهیدانی رێگای ئازادی و سەرفرازی گەلەکەمان دادەنەوێنین.
فراکسیۆنی یەکێتی لەپەرلەمانی کوردستان
01-02-202001-02-2020
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!
⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!