پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی - کوردیی سەروو
Kurmancî - Kurdîy Serû
هەورامی
Zazakî
English
Française
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 Noin
 Satunnainen erä!
 Käyttöehdot
 Kurdipedia Archivists
 Palautetta
 Käyttäjän Kokoelmat
 Tapahtumien aikajärjestys
 Aktiviteetit - Kurdipedia
 Apua
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,072
Kuvat 105,423
Kirjat 19,104
Liittyvät tiedostot 96,012
Video 1,285
Kirjasto
Layla
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani...
Tilastot ja selvitykset
Kurdistanin parlamenttivaal...
Paikkoja
Kurdistanin aluehallinnon p...
ڕشک و ئەسپێ تەنگ بە کەرتی پەروەردەی هەرێم هەڵدەچنێ
Ryhmä: Tilastot ja selvitykset | Artikkelit kieli: کوردیی ناوەڕاست
Share
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
Sijoitus Kohde
Erinomainen
Erittäin hyvä
Keskimääräinen
Huono
Huono
Lisää kokoelmiin
Kirjoita oma kommenttisi tuote!
Kohdetta historia
Metadata
RSS
Hae Googlella liittyviä kuvia valitun kohteen!
Hae Googlella valitun kohteen!
Kurmancî - Kurdîy Serû0
English0
عربي0
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Française0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Fins0
Norsk0
Pусский0
Հայերեն0
中国的0
日本人0

ڕشک و ئەسپێ تەنگ بە کەرتی پەروەردەی هەرێم هەڵدەچنێ

ڕشک و ئەسپێ تەنگ بە کەرتی پەروەردەی هەرێم هەڵدەچنێ
ڕشک و ئەسپێ تەنگ بە کەرتی پەروەردەی هەرێم هەڵدەچنێ، زۆرێک لە قوتابخانە و باخچەکانی ساوایان دایکان و باوکانیان ئاگادار کردووەتەوە، هەروەها وەزارەتی تەندروستیش بە هانای پەروەردەوە دەچێت و زیاتر لە 30 هەزار شامپۆی بۆ دەنێرێت تاوەکو دابەشی بکات، هەرچەندە ڕێژەی قوتابخانە و خوێندنگەکان لەو بڕە زیاترە و بەش ناکات، بەڵام زۆرێک لەو حاڵەتە لە لایەن دایکانەوە چارەسەر دەکرێن و خۆیان دەرمان و شامپۆ دەکڕن.
سەناریا نامیق، لە ڕێی ڕابەری پۆلی ئەو قوتابخانەیەی سازی کچی تێدا دەخوێنێت لە #سلێمانی# ئاگادار کراوەتەوە بۆ کۆبوونەوەی دایکان و باوکان، و لەو کۆبوونەوەیەدا ئاگاداریان کردوونەتەوە کە ڕشک و ئەسپێ لە قوتابخانەکەیاندا زۆر بووە و داوایان لێ کردوون پاکوخاوێنیی منداڵەکانیان ڕابگرن.
״نموونەی شامپۆیەکیان پیشان داین کە لە بازاڕەکان خۆمان بیکڕین و شێوازی بەکارهێنانەکەیان پێ وتین، بۆیە کە سەیری قژی کچەکەم کرد تووشی شۆک بووم، هێندەی ئەسپێ پێوە بوو، بۆیە بەپەلە لە دەرمانخانە ئەو شامپۆیەم پەیدا کرد״، سەناریا نامیق وای وت.
قەبارەی ئەسپێ ئەوەندەی تۆوی کونجییە و شەش قاچی هەیە، ڕەنگی خۆڵەمێشی و سپییە و دەتوانێت بۆ ماوەی 30 ڕۆژ لە قژەکەدا بمێنێتەوە و پێویستی بە خوێنی سەری مرۆڤە، هەروەها لەناو قژەکەدا گەرا دادەنێت کە پێی دەوترێت ڕشک و شێوەی هێلکەییە و درێژییەکەی 2-3ملمە، ڕەنگی زەرد، سپییە و بە هەفتەیەک گەراکە دەبێتەوە بە ئەسپێ.
سازان محەمەد، توێژەری کۆمەڵایەتییە لە قوتابخانەی (م.ن) لە سلێمانی، ساڵانە بە هاوکاریی تیمە تەندروستییەکان پشکنین بۆ قژی خوێندکارەکانیان دەکات و شامپۆ و ڕێنمایی پێویست لەو بارەوە بە نووسراو دەداتە خوێندکارەکان ڕایگەیاند: ״ئەمساڵ یەک جار پشکنینمان بۆ قژی خوێندکارەکانمان کردووە و لە کۆی (425) خوێندکار (71) خوێندکارمان تووشی ئەو حاڵەتە بوون، هیچ جۆرە شامپۆیەکمان بە دەست نەگەیشتووە، بەڵام ساڵی پار بۆمان نێردرا، بۆیە تەنها لە ڕێی نووسراوەوە خێزانی خوێندکارەکانمان ئاگادار کردووەتەوە״.
بە گوێرەی ئامارێک کە لە وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمەوە، تەنیا لە ساڵی ڕابردوودا (2019)، 3015 شامپۆی دژە ئەسپێ بەسەر خوێندنگە و باخچەکانی هەرێمدا دابەش کراوە.
د.نورەدین عەبدوڵڵا، بەرپرسی تەندروستیی خوێندنگەکانی #دهۆک# وتی: ״ڕشک و ئەسپێ بە ڕێژەیەکی زۆر لە خوێندنگەکانی پارێزگای دهۆکدا هەیە و ساڵانە شامپۆی تایبەت بە ئەو حاڵەتە دابین دەکەین، ئەوەش بە تەنیا چارەسەر نابێت و پێویستمان بە هاوکاریی کەسوکاری قوتابییەکانە״.
بە پێی ئامارەکەی تەندروستی، لەو (30152) شامپۆیەی دابین کراوە، (2233) شامپۆ بۆ سلێمانی نێردراوە و (25619) دانەشیان بۆ پارێزگای دهۆک و (2500) دانەش بۆ پارێزگای #هەڵەبجە# بووە و بۆ پارێزگای #هەولێر# نەنێردراوە و گوایە حاڵەتەکان کەم بوون و تەنیا کەسوکاری قوتابییان ئاگار کراونەتەوە.
دڵشاد عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی، وتی: ״هۆکاری بڵاوبوونەوەی ئەسپێ بە پلەی یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ قەرەباڵغیی خوێندکاران لە پۆلەکاندا، بۆیە بە ئاسانی لە یەک کەسەوە دەگوازرێتەوە بۆ تەواوی پۆلەکە و بە سوپاسەوە لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و فەرمانگەی تەندروستیی سلێمانی هەماهەنگیی تەواومان هەیە و لە ڕێی بنکە تەندروستییەکانیان پشکنین بۆ خوێندنگەکان دەکەن، جۆری پێداویستی و شامپۆ دەنووسن کە لە هەر سنوورێکدا هەبێت״.
تەندروستی بۆ ئەو حاڵەتە بە هانای #وەزارەتی پەروەردە#وە دەچێت و هاوئاهەنگییان هەیە و ساڵانە لە ڕێی تیمە تەندروستییەکانەوە پشکنین بۆ خوێندکاران دەکەن.
سابات محەمەد، پسپۆڕی خۆپاراستنی تەندروستی لە سلێمانی وتی: ״ئەو منداڵانەی ئەو حاڵەتەیان هەیە دیاری دەکرێن بەبێ ئەوەی منداڵەکانی تر بزانن شامپۆیان پێ دەدرێت״.
لە سنووری پەروەردەی پارێزگای هەڵەبجەش ڕشک و ئەسپێ لەناو قوتابخانەکاندا هەیە و شامپۆ بە خوێندکاران دەدەن و تەندروستییان ئاگادار کردووەتەوە بۆ هاوکاریکردن.
ئەکرەم محەمەد ئاغا، بەڕێوەبەری خۆپاراستنی تەندروستیی هەڵەبجە، ڕایگەیاند: ״2500 شامپۆمان بۆ ئەو حاڵەتە کڕیوە و نزیکەی (2300) شامپۆمان بەسەر خوێندنگەکاندا دابەش کردووە و زیاتر لە (300) شامپۆشمان بۆ زانکۆی هەڵەبجە دابین کردووە״.
تەنیا لە سنووری پارێزگای هەولێر ئەو حاڵەتە کەمترە، بۆیە پەروەردە و تەندروستی ئاماژە بەوە دەکەن هەر حاڵەتێک هەبێت ڕەوانەی تەندروستیی دەکەن.
د.سەرهەنگ جەلال، بەرپرسی تەندروستیی هەولێر وتی: ״تەنها لە ڕێی ڕێنماییەوە خوێندکارانمان ئاگادار کردوونەتەوە و هەر خوێندکارێکیش تووشی ئەو حاڵەتە بووبێت دەنێردرێتە نزیکترین بنکەی تەندروستیی سنووری خۆیان بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست کە شامپۆیە״، بەڵام بەشدار خۆشناو، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی هەولێر دەڵێت: ״شامپۆ و شانە لە ڕابردوودا بۆ ئەو حاڵەتە دابەش کراوە، بەڵام لە ئەمساڵدا حاڵەتێکی وامان نەبووە و ڕەنگە بە ڕێژەیەکی کەمیش هەبێت لەناو خوێندکاردا و نەمانزانی بێت و مەترسیدار نییە״.
بە پێی ئامارێکی وەزارەتی پەروەردە بۆ ئەمساڵی خوێندن(2019-2020) لە هەرێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و (700) هەزار خوێندکار هەیە، هەروەها (128) هەزار و (424) مامۆستا بوونیان هەیە کە دابەش بوون بەسەر (6635) خوێندنگەدا.[1]
#01-02-2020#
Tämä tuote on kirjoitettu (کوردیی ناوەڕاست) kieli, klikkaa kuvaketta avata kohteen alkukielellä!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Tämä tuote on katsottu 2,340 kertaa
HashTag
Lähteet
[1] | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەری پوک میدیا - 01-02-2020
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 2
فەرمانگەکان
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
ڕۆژی دەرچوون: 01-02-2020 (4 ساڵ)
جۆری ئامار و ڕاپرسی : پەروەردە
جۆری ئامار و ڕاپرسی : تەندروستی
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم): وەزارەتی پەروەردە
وەزارەتەکانی باشوور (هەرێم): وەزارەتی تەندروستی
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( بەناز جۆڵا )ەوە لە: 01-02-2020 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 03-02-2020 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( ڕێکخراوی کوردیپێدیا )ەوە لە: 03-02-2020 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە 2,340 جار بینراوە
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

ڕۆژەڤ
شوێنەوار و کۆنینە
قشڵەی کۆیە
16-12-2008
هاوڕێ باخەوان
قشڵەی کۆیە
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا)
24-04-1974
30-08-2010
هاوڕێ باخەوان
24-04-1974
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...)
ژین
25-06-2012
هاوڕێ باخەوان
ژین
وێنە و پێناس
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
05-05-2013
هاوڕێ باخەوان
ڕەفتارە دڕندانەکانی سووپای تورک
ژیاننامە
فەیروز ئازاد
17-04-2024
زریان عەلی
فەیروز ئازاد
Uusi kohde
Tilastot
Artikkelit 517,072
Kuvat 105,423
Kirjat 19,104
Liittyvät tiedostot 96,012
Video 1,285
Kurdipedia on suurin monikielinen lähteistä kurdien tietoja!
Kuva ja kuvaus
Talvimaisema kotiseudultani, Urmiyesta Itä-Kurdistanista vuonna 2011

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.42
| Yhteystiedot | CSS3 | HTML5

| Sivu sukupolven aika: 0.703 toinen!