حەسەن عەلی خانی گەڕووسیی، ناسراو بە ئەمیر نیزام، سیاسیی، ئەدیب، نووسەر، خۆشنووس، وەزیری بەرژەوەندیی گشتیی، باڵیۆزی ئێران لە وڵاتانی: بریتانیا، ئۆتریش، تورکیای عوسمانیی و فەرەنسا بووە. ئەمیرنیزام، لە تایفەی کوردی کەبوودوەندی گەڕووس بوو؛ حەسەن عەلی خانی گەڕووسیی، جگە لەوەی لە بواری دیپلۆماتیک و فەرهەنگییدا خزمەتێکی زۆری ئێرانی کرد، لەم پۆستانەشدا کاری کردووە: سەرۆکی گاردی سەڵتەنەتیی ئێران، سەرۆکی سوپای ئازەربایجان، سەرۆکی فەوجی گەڕووس، نوێنەری حکوومەت و حاکمی ئازەربایجان، کوردستان، #کرماشان#ەکان!، هەمەدان، وە لە کۆتایی تەمەنیدا حاکمی کرمان و بەلووچستان بووە. بەڵام جگە لەوانە، ئەو، وەک مامۆستایەکی گەورەی خۆشنووس ناسراوە، ئەمیرنیزامی گەڕووسیی، خاوەنی ستایل و شێوەی خۆیەتی لە خۆشنووسییدا.
ئەمیر نیزانم، هەڵگری مێدالیای: سنت موریس سنت لازاری ئیتالیا، هەڵۆی سپیی ئەڵمانیی، لژیون دونوری فەرەنسا، لئوپۆلدی بەلژیکا، دانبرک ی دانمارک، کوردون ڕووسیا و مەجیدییەی عوسمانیی بووە. ئەو لە 1820 لە بێجاڕی کوردستان لە دایک بوو، لە ساڵی 1900 لە ماهانی کرمان کۆچی دوایی کرد، و لە ئارامگای شاه نعمت الله ولی نێژراوە. (شاه نعمت الله ولی، عارف و صۆفی و خوداناسیی ئیرانیی بووە).